کورتەیک لە بنەماڵەی شۆڕێش گێڕی بەدرخانییەکان.

0
86
فەرید لەتیفی
فەرید لەتیفی

کاتێک باس لە ڕۆژنامەی کوردی و پەرەستاندنی ڕۆژنامەی کوردی دەکرێت یەکەم کەس و لایەن کە ناوی دەبیسترێت بنەماڵەی بەدرخانییەکان و میر مقداد عالی بەدرخانە.
بەدرخانییەکانی بنەماڵەیکی کورد پەروەری باکووری کوردستان بوون کە بۆ یەکەم جار ڕۆژنامەی کوردییان لە قاهیرەی پێتەختی میسر بە ناوی کوردستان چاپ و بڵاوکردەوە.
ناوی بەدرخانییەکان بۆ میر بەدرخانی کوڕی عەبدوڵڵا پاشا دەگەڕێتەوە.
میر بەدرخان پاشا؛ میر بەدرخان کوڕی عەبدوڵڵا پاشا لە شاری ئامەد(دیاربەکری) باکووری کوردستان لە دایک بووە و پاش باوکی لە نێوان ساڵانی ۱۸۲۱ تا ۱۸٤۷ دەسەڵات داری میری بەدرخانی یان بۆتان بووگە.
میر بەدرخان توانی لە کاتی دەسەڵات دارییەکەی سنوورەکانی میرە کوردیەکەی تاکوو مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،شەنگاڵ و مووسڵی باشووری کوردستان و ئورفە،وان و شەرنخی باکووری کوردستان گەورەتر بکاتەوە. ئەوە وایکرد کە دەسەڵات دارانی عووسمانی ترسی گەورە بکەوێتە گیانیانەوە و پەلاماری میر بەدرخان بدەن ، هەرچەند ژمارەی سەربازانی تورک لە کوردەکان زیاتر بوون بەڵام عووسمانیەکان تووشی دەیان شکەست بوون و نەیان توانی میر بەدرخان شکەست بەن بۆیە دەستیان کرد بە دانانی پلانێکی دیکە بۆ لە نێو بردنی میر بەدرخان ، بەداخەوە عووسمانییەکان توانیان ئامۆزاگی میر بەدرخان بۆ لای خۆیان ڕابکێشێنن و بە هۆی خیانەتی یەزدان شێر خانی کوڕی مامی میر بەدر خان ئەم میرە کوردیە لە ناو چوو و پاشان میر بەدرخان و دوو برای تەبعید کران بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی عووسمانی.
هەرچەند دواتر یەزدان شیر خان بوو بە دەسەڵات داری میری جزیر و بەرواری و هەکاری.
یەزدان شێر خان پاش کۆمەڵکوژی شاری مێردین لە ساڵی ۱۸٥٥ ی ز لە لایان عووسمانیەکان دژی ئەم کۆمەڵکوژییە ڕاپەڕی و لە بەرانبەر عووسمانیەکان شۆڕشی بەرپێ کرد بەڵام بە هۆی خیانەتی ناوخۆیی ئەویش شکەستی خوارد و بەو شێوەیە کۆتایی بە شۆڕشەکەی هات، هەرچۆن خۆی بە دەسەڵات گەیشت بە هەمان شێوە لە دەسەڵات لایان برد.
میربەدرخانییەکان پاش قورس بوونی شەڕ نێوان ڕووس و عووسمانی لە نێوان ساڵانی ۱۸۸۷ و ۱۸۸۸ توانییان دیسان دەسەڵاتی خۆیان لەو هەرێمە
بگرنەوە دەست.
بنەماڵەی بەدرخانییەکان لە پەرەپێدانی زمان و چاندی کوردی خزمەتێکی گەورەیان بە نەتەوەی کورد کردووە ، جگە لە چاپ کردنی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵی ۱۸۹۸ ڕۆژنامەیکی دیکەیان بە ناوی ئۆمێد بە دوو زمانی تورکی و عەرەبی چاپ و بڵاو دەکردەوە و هەروەها لە ساڵی ۱۹٠۸ دا میر بەدرخانییەکان یەکەم خوێندگای کوردیان لە قۆستەنتەنییە پۆلی(ئیستانبۆڵ) دامەرزاند.
ئەم کارە ببوە هۆی ئەوە شامیل و عەبدوڵ ڕەزاق بەدرخانییەکان بۆ لیبی دوور بخرێنەوە.
ئەم بنەماڵە پاش شکەستەکانی عووسمانی لە باڵکان بۆ ناوچەکانی ئەرمینیاو نەخچیڤانی و گورجستان کۆچیان کرد و گەورەترین پشتیوانی کوردە شۆڕێشگێڕەکانیان دەدا کە دواتر ببوە هۆی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ۱۹۱۳ بدلیس.
لەو کاتەدا عەبدوڵڕەزاق بەدرخان گەڕایەوە و باکووری کوردستان و ئامادەکاری ڕاپەڕینیکی گەورە لە دژی عووسمانیەکان کرد کە بەداخەوە شۆڕشەکە هەڵنەگیرسا و بەم هۆیە ڕووی لە باشووری کوردستان کرد و لە ڕەواندوز نیشتەجێ بوو کە بەداخەوە لەوێ لە لایان عووسمانیەکان دەستبەسەر کراو دواتر لە مووسڵ بە نهێنی لە سێدارە درا.
پاش کۆتای شەڕی یەکەمی جیهانی یوسف بەدرخان پەیوەندی بە بریتانیا کرد و داوای دروست کردنی دەوڵەتێکی کوردی لە سنوورەکانی مەراغە/میاندوئاو/کەرکوک /موسڵ/هەولێر و باکووری کوردستان کرد. کە بە داخەوە پاش قەوڵ و قسەی زۆر کە بە یوسف خانیان دا دواتر بریتانیا کوردەکانی پشت گوێ خست.
بەدرخانییەکان ڕۆڵێکی سەرەکیان لە دامەرزاندنی کۆمەڵەی خۆیبون لە ساڵی ۱۹۲۷ دا هەبوو و هەروەها جەلادەت میر بەدرخان پیتی زمانی کوردی داناو دواتر یەکەم گۆڤاری کوردی بە ناو هاوار بە ئاڵای کوردستان چاپ و بڵاو کردەوە ، هەروەها ناوبراو چەندین کتێب و وتاری چاپ و بڵاو کردەوە و بەشێک لە وتارەکانی لە گۆڤاری هاوار چاپ و بڵاو دەکردەوە.
دواتر بە هۆی فشاری عووسمانیەکان ئەم بنەماڵەیە بۆ سووریە کۆچیان کرد و لە دیمەشقی پێتەختی سوریە گرسیانەوە بەڵام لەوێش دەستیان لە خەبات بەر نەداو پەیوەندیان بە هەموو کوردە ڕۆشەن بیرەکانەوە کرد و دواتر گۆڤاری ڕوناهیان دامەرزاند و هاوکات لە وڵاتی لوبنان کامەران بەدرخان گۆڤارێکی دیکەی بە ناو ڕۆژا نو(ROJA NÛ( چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەم خەبات و چالاکیانەی بنەماڵەی بەدرخانییەکان دەتوانین وەکوو گەورەتەرین کارتێگەری لەسەر بزووتنەوەی کوردی لە باکووری کوردستان و تەنانەت پارچەکانەکەی دەست نیشان بکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.