سەرلێشێواوی ئێران

0
1028
فەرید لەتیفی
فەرید لەتیفی

سەرلێشێواوی ئێران

کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە کاتی گەیشتن بە دەسەڵات بە تایبەتی پاش داگیر کردنی سەفارەتی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئامریکا لە لایانکۆمەڵگای جیهانی ئابلۆقەی سیاسی / ئابووری خرایەسەر و بەو شێوەیە ئێران لە گۆم ئاوێکی گەورە خۆی بینیوە بۆیە پاش گەیشتنی بەدەسەڵاتی خاتەمی وەکوو سەرۆک کۆماری ڕیفۆرم خواز هەوڵ درا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دنیای دەرەوە سەر لە نوێ بە شێوەیکی دیکەبونیاد بنەوە و هەوڵ بۆ لابردن یان لانیکەم کەم کردنەوەی ئابلۆقە سیاسی و ئابووریەکان لەسەر ئێران بدەن بەڵام بۆیان جێ بە جێ نەکراوئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فشاری زۆرتر کەوتە سەریی و بینیمان کە ئابووری ئەم وڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو داڕمانی زیاتر هەنگاو دەنێت کەئەگەری ئەوەی هەیە بینەری داڕمانی وڵاتی ئێران بە گشتی بین و زۆرینەی نەتەوە بندەستەکانی ئێران سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێنن.

تاڵبان؛

پاش بە دەسەڵات گەیشتنی ڕێکخراوەی تێرۆریستی تاڵبان لە ئەفغانستان وڵاتی ئێران وەکوو یەکێک لە وڵاتە پاڵپشتەکانی تاڵبان بە هەمووشێوەیک ئامادەکاری بۆ هاوکاری زۆرتری نێوان خۆیان و ئەفغانستانی تاڵبانی کرد بەڵام هەر زوو لێیان ئاشکرا بوو کە باڵی سەربە ئێرانینێو تاڵبان هیچ هێزێکی سیاسی ئەوتۆی بەدەست نەهێناو زۆرینەی دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی پەشتوونەکانە کە سەربە پاکستان و قەتەرو تورکیەن و بەو شێوەیە ئێران نەیتوانی دەسەڵاتی خۆی لە ئەفغانستان بەرینتر بکاتەوە و درێژە بە هێژموونی خۆی لەو وڵاتە بدات بۆیە ئێرانبە هەموو توانای خۆیەوە پاڵپشتی کوڕی شا مەسعوودی کرد کە بە شێوەیک لە شێوەکان وەکوو کارتی فشار لەسەر تاڵبان بۆ خۆی ڕایگرێتکە ئەم کارتەی ئێرانی بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی پاکستان و هێرشی زەمینی تالبان بۆ  سەر ئەحمەدی کوڕی شاە مەسعوود و داگیریپەنجشیر ،  ئەم کارتەی ئێران سووتاو بە گشتی نفوزی ئێران لە ئەفغانستان زۆر بە کەمی هەست پێ دەکرێ.

گرینگی ئەفغانستان بۆ ئێران لەوەدایە کە ئێران لە بەندەری چابەهار وەکوو یەکێک لە بەندەرە هەرە گرینگەکانی باشووری وڵات ساڵانە چەندسەد کەشتی لەوێ باریان خالی دەکرد و بە ڕێگای ترانزیتی ئێران/ئەرمەنستان/گورجستان هەناردەی ئەرووپا دەکرا بەڵام پاش شەڕیئارتساخ/قەرەباخ و بە پاڵپشتی وڵاتانی تورک لە پاکستان گرینگی ئەو بەندەرە زۆر کەم بوەتەوەو لە جیاتی لە بەندەری بەلووچستانیپاکستان وڵاتان زۆر بە هاسانی دەتوانن لە ڕێگای ئەفغانستان بۆ تورکەمەنستان و تێپەڕاندنی دەریای کاسپین بگەنە ئازەربایجان و لەکوریدۆری زەنگەزوریش بۆ تورکیاو زەریای مێدیتەرانە کەرەستەکانیان بگوازنەوە و بەو شێوەیە ئێران لە موعادلەی ڕێگای بازەرگانی نێودەوڵەتیەکان حەزف بکەن و بییمان هاوپەیمانی برایەتی پاکستان/ئازەربایجان/تورکیە بە جدیەتیتەواو کار لەسەر ڕێک خستنی ئەو ڕێگائابووریە دەکات بۆیە بە هەموو شێوەیک ئێران ئەیەوێ بەر بەو ڕێگا ئابووریانە بگرێت کە وڵاتەکەی دەوردەدەنەوە ، بۆ ئەم کارەیش زۆر بە پەلەشاندی دیپلۆماسی خۆی ناردە مۆسکۆ بۆ وتوو وێژ لەگەڵ ڕووسیە و وەرگرتنی پاڵپشتی ڕووسەکان لە دژی پلانی تورکیەو پاکستان بەڵامهەر زوو لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیە ئێرانی بە ناسقام گیری قەوقاز و بە شەڕەنگیز بوونی مانۆڤێری سەربازی سەر سنووریئازەربایجان تۆمەتبار کرد و بەو شێوەیە ئێرانی لە بەرانبەر پاکستان و تورکەکان بەتەنیا جێهێشت ،  بۆیە ئێران داوای لە وڵاتی ئەرمەنستانکرد کە هەوڵ بۆ دروست کردنی جادەیکی نوێ ئستراتێژیکی بازەرگانی نێوانی خۆیان بکات و بەو شێوەیە لە ڕێگای ئەرمەنستان بۆگورجستان گرنگی زیاتر بە بەندەری چابەهار بدات و وەکوو ڕێگای کۆتاتر بۆ وڵاتانی ئەورووپایی بۆ هەناردەکردنی کەل و پەلیبارزگانیەکانیان ئامادە بکات بەڵام هەم دیسان ئەم پلانەی ئێرانی تووشی شکەست بوو چووکنە گورجستانیش بە هەمان شێوەیەیئازەربایجان سنووری خۆی بە ڕووی ئەرمەنستان بەست و بەو شێوەیە ئەرمەنستانیش مەجبور کرا کە ڕێگای چین تا تورکیە لە ڕێگایسنووری زەنگەزوو قەبوڵ بکات و بینیمان ئەوڕۆ سنووری هەوائی خۆی بۆ باکوو/نەخجیڤان و نەخجیڤان/باکو کردەوە کە ئێرانی تووشیشۆکی گەورەکرد. پێ دەچێ پاش دروست کردنی ڕێگای هەورێشم کە لە وڵاتانی چین/قەزاقستان/تورکەمەنستان/ئازەربایجان/ئەرمەنستان /تورکیە دەگوزەرێت و دەگاتەوەو مێدیتەرانە، ئێران بە گشتی نفوزی خۆی لە قەوقاز لە دەست بدات و بەو شێوەیە بکەوێتە نێو ئابلۆقەیئابووری وڵاتانی تورکی هاو سنووری و لەم ڕێگایەوە تورکەکان چینیەکان لە خۆیان نزیک کەنەوە و هاوکات هەوڵ بۆ ساز کردنی ئەرتشیتوران بدەن و لەداهاتوویش دا نفوزی خۆیان لە ئێران لە ڕێگای تورکەکانی ئێرانەوە زیاتر بکەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئێران لە موعادلاتیسیاسی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەوقاز دوورتر بکەنەوە.

ئەرمەنستان؛ وڵاتی ئەرمەنستان مەجبور دەکرێ خۆی لەگەڵ وڵاتانی تورک ڕێک بخات و بەو شێوەیە هەوڵ بۆ پاراستنی کیانی سیاسی خۆیبدات و بەر بە هەرجۆرە هێرشی سەربازی دیکە بۆ سەر خاکی خۆی لە لایان تورکەکانەوە بدات ، بۆیە ئەرمەنستان بۆ لەدەست نەدانیپاڵپشتی ڕووسەکانیش بووبێت مەجبورە ڕێگای ستراتێژیکی زەنگەزوور کە نەخجیڤان پەیوەست دەکاتە ئازەربایجان بە ڕووی تورکەکانبکاتەوە و لەو ڕێگا ئابووریە قازانجی خۆی وەربگرێت و بەهەمان شێوە هەوڵ بۆ سوڵح لە نێوان خۆیان و تورکەکان بدات ، ئەرمەنستانوڵاتێکە کە لە دوو لاوەو لە گەمارۆی وڵاتانی تورک و لە باشووریشەوە ئازەربایجانی ئێران و لە باکووریش بە هۆی کێشە مێژوویەکانیان لەگەڵگورجستان لە گەمارۆی سەداسەدی ئەو وڵاتانە بەسەردەبات و هیچ ڕێگایکی دیکە جگە لە هەڵ بۆ سولحێکی پایداری لەگەڵ دراوسێیەتورکەکانی لەبەردەست دا نیە. ئەمە لە داهاتوودا دەتوانێ ببێتە هۆی کێشەیکی گەورەو جدی بۆسەر کوردستان و ئەگەری ئەوەی هەیە کەناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان تورکەکانەوە بدرێتە بەر پەلاماری سەربازی و داگیر بکرێت ، ئەم داگیرکاریە دەتوانێخەتەرێکی جیدیتری بۆسەر ئەرمەنستان هەبێت بۆیە ئەرمەنییەکان هەوڵ بۆ دروست کردنی دیپلۆماسیەت لەگەڵ کوردەکان دەدەن و بۆبەرگری کردن لە قەتع بوونی خاکی ئەرمەنستان لەگەڵ کوردستان دەتوانن ببنە هاوکاری ستراتێژیکی زۆرگرینگی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەپاش داڕمانی وڵاتی ئێران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.