بانگەوازی ۱۰۷ ڕێکخراوی مەدەنی کوردی

0
1641

بانگەوازی ١٠٧ ڕێکخراوەی مەدەنی دەرەوەی وڵات و باشووری نیشتمان بۆ پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خەڵکی بە ئەمەگ و خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکخراو کۆمەڵە مەدەنییەکانی نێو خۆی وڵات،
بازاڕییان، کرێکاران و کارمەندانی خاوەن هەڵویست،
خوێندکاران،
ژنانی ئازا و کۆڵنەدەر،

دەسەڵاتدارانی تاران لەو پەڕی شپەرزەیی بەرامبەر ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دا، خۆیان لە هیچ چەشنە کردەوەیەکی جینایەتکارانە ناپارێزن. ئەوان لەوپەڕی بێ هیوایی دا و بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕاپەڕینی ئازادیخوازانەی کوردستان و ئێران، هێرشێکی ترسنۆکانەیان دژ بە کەمپی بنەماڵە، خوێندنگە و بنکەی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام داوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل و چەند ئەندامێکی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان گیانیان لە دەست داوە و چەندین کەسیش بریندار بوون.
ئێمە وەکو ڕێکخراوە مەدەنییە کوردستانییەکانی دەرەوەی وڵات، سەرەڕای مەحکووم کردنی کرداری جنایەتکارانەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، داواتان لێ دەکەین لە وەڵام دانەوەیەکی مەدەنی و یەکدەنگدا لەو مانگرتنە گشتییەی رۆژی شەممە ٩ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دا بەشدار بن و جارێکی دیکە ئیرادە و هەڵویستی بوێرانەی خۆتان بەرامبەر بەو کردەوە سەرەڕۆییانەی حکوومەتی دژی ئینسانی و ناشەرعی تاران دەرببڕن.

٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
رێکخراوی جیهانی کورد – ئاڵمانیا
پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێران
ئالیانسی کورد-سوویس
ڕێکخراوی جیهانی کورد – سۆئێد
ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ڕێکخراوی داڵدە- ئاڵمانیا
ناوەندی چوارباخ
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن – ئاڵمانیا
کوردستان تریبووناڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
کۆمەڵەی هێڤی- ئاڵمانیا
کۆمەڵەی کولتوری زاگرۆس – بلژیک
ئەکادیمیای هاوکاری نێوان کولتووری – ئاڵمانیا
ڕێکخراوی “گلێنە”- فینلاند
ڕێکخراوی کوردیا- ئامریکا
دەسپێشخەری فیدراسیۆنی کوردانی هۆڵاندا – پێکهاتوو لە ٥ رێکخراو
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی لە بەلژیکا -پێکهاتوو لە ٦ ڕێکخراو
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فەرانسە – پێکهاتوو لە ١٣ ڕێکخراو
تۆری هەماهەنگی ڕێکخراوەکان (CNO) لە باشووری نیشتمان – پێکهاتوو لە ٦٠ ڕێکخراو
ڕێکخراوی کوردیا- ئامریکا
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
ڕادیۆ کوردانە- هۆلەندا
کۆمەلەی کوردانی ڕۆژئاوای کانادا
ناوەندی ڕۆژی کورد ، فەڕانسە
یەکێتی ژنانی کوردستان – سوێد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.