تورکیە/ ڕۆژی کورد: داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین پێش بە دیپۆرت کرانەوەی هونەرمەند بەهار فەتحی”سۆها” بگرن.

0
631

ڕۆژی کورد: بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، ماوەی یەک حەوتوویە هونەرمەندی دەنگخۆش بەهار فەتحی ناسراو بە سۆها لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وان کراوە و مەترسیی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران لە سەرە.

سۆها فەتحی هونەرمەندی کورد، خەڵکی پاوە نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە بە مەبەستی پەنابەری لە گەڵ هاوسەرەکەی میلاد یادگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە جێهێشتووە و ماوەیەکە بە مەبەستی دەربازبوون بۆ ئورووپا لە باکووری کوردستان گیرساونەتەوە و ئێساش یەک حەتوویە بە مەبەستی سنوورداش کردنەوە بۆ ئێران لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم هونەرمەندە کوردە، دەیان بەرهەمی هونەری هەیە و لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێران لە لایەن ڕژیمەوە کێشەی ئەمنیەتی بۆ دروست دەبێ و ئەگەری زیندانی کرانی لە ئارا دا دەبێ.

وەک ناوەندی مافی مرۆیی ڕۆژی کورد وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوەی هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیە و دەربڕینی پاڵپشتی لە سۆها فەتحی و هاوسەرەکەی داوا لە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە هەر ڕێگەیەکەوە بۆیان دەکرێ یارمەتیدەر بن بۆ ڕاگرتن و پێش بە دیپۆرت کرانەوەی ئەم بنەماڵە کوردە بگرن.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.