پێتەختی کوردستان

0
2579

ئاماده‌كردن و نووسینی : فه‌رید له‌تیفی

پێتەخت بە چە واتایک دایە؟

 پێتەخت بەواتای گه‌وره‌ شاری سیاسی هەر وڵاتێک یان حکومەتێکە کە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان هاوكات گەورەتەرین شاری ئەو وڵاتەشە

بۆ نمونە پێتەختی ئێران شاری “تاران”ە 

لەپێتەختی هەر وڵاتێک کۆمەڵێک ناوەندی سیاسیی وەکو وەزارەتخانەکان ،پارلەمان و کۆمەڵێک نووسینگەی فەرمی حکومەتی تێدایە کە ڕۆژانە ئەرکی بەڕێوە بردنی وڵاتە لەسەر شان دایە

 نەتەوەی بن دەستەی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات لەبەر نەبونی دەوڵەتی فێدڕاڵ یان سەربەخۆی کوردی هەتاکۆ ئێستا پێتەختی کوردستان بەفەرمی دیاری نەکراوە بەڵام گەر مێعیارەکانی پێتەخەت بونی شارێک لەهەر وڵاتێک لەبەر چاو بگرین ، ئەوە شاری کرماشان لەهەمو بوارەکاندا ئامادەی پێتەختی بوونی لە کاتی ڕزگاری کوردستانی رۆژهەڵاتە

کرماشان گەورەتەرین شاری کوردستانە لە ڕوی ڕێژەی دانیشتوان و هەروەها لەم شارە دا کورد بەچەن شێوەزاری کوردی وەکو کەلهوڕی،لەکی،هەورامی وگۆڕانی قسەدەکەن کەنیشان لە فرەڕەنگی ئەم شارەی کوردستان دەدات

کرماشان خاوەنی دومەزهەبی گەورەی ئیسلام و هەروەها چەندین دینی دیکەیە کە لەم بوارەیشدا وەکو شاری پێکەوەژیانی چەندین باوەڕ دەتوانین پێناسەی کەین

بەڵام بەداخەوە بەهۆی بەهێزی سیستێمی ئاسمیلاسیۆن لەسەرتاسەری کوردستان و کرماشان بەتایبەتی، چەقی خەباتی نەتەوەی کورد لێرەدا نیە کە خەسارێکی گەورەی لە کوردستان داوە

  گەر بە شارەکانی تەورێز،ئەحواز و زاهێدان وەکو گەورەتەرین شاری هەریەکە لە نەتەوە ژێردەستەکانی دیکەی  ئێران بە چاوێکی سیاسیانەدا بڕوانین،زۆر زوو جیاوازیکی گەورە لە نێوان گەورەتەرین شاری کورد وگەورەتەرین شارەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران هەست پێدەکەین 

ئەم جیاوازیە گەورە لە ناوەند بونی چەقی خەباتی ڕزگاری خوازانەی ئەوگەلانەیە کە وەکو پێتەختی داهاتوی خۆیان ناوی لێو دەبەن ،بەڵام گەورەتەرین شاری کورد، شاری کرماشانە کە بەداخەوە بەشداری کرماشان بەپێ گەورەی و ڕێژەی دانیشتوانەکەی لە خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد لە  کوردستانی ڕۆژهەڵات لەئاستێکی بەرچاو بە نیسبەت گەورەتەرین شارەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێراندا نیە کە جێگای تێڕوانینە کە  هۆکارەکان لە چی دایە ، کە  گەورەتەرین شاری کورد وەکوو تەورێز،زاهێدان و ئەحواز لە خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد بەژدار نیە؟ یان بەنیسبەتی گەورەییەکەیدا بەژدار نیە؟

 لەئەگەری بەژدار نەبوونی کرماشان لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات بە نیسبەت گەورەییەکەیدا دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە لە جوڵانەوەی میلی دیموکراتیکی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە دوژمنان دەتوانن گەورەتەرین زەربە لە خەباتی کوردی ڕۆژهەڵات بدەن

هۆکارەکان لە چیە کە گەورەتەرین شاری کورد لەبەرابەر شارەگەورەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە خەباتی ڕزگاری خوازانەدا لەپلەی خوارتر دایە؟

 یەکەمین هۆکار بەهێزی سیستێمی ئاسمیلاسیون لەسەر دەستی دو دەوڵەتی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی لە کرماشانە  بەجۆرێک کە لەیەکمین ساتەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی ڕەزای پەهلەوی ، پەلاماری کرماشانی دراو خەڵکێکی زۆری نەتەوەی لەم شارەدا بۆ ناوچەکانی باکوری ئێران وەکوو مازەندران و تالش کۆچێندران و پاشان پارێزگای کرماشاهان کە ئێستا پەنج پارێزگای کرماشان،سنە،لوڕستان،هەمەدان وئیلامە، دابەش کرا و تەنانەت ڕژیمی دیکتاتۆری پەهلەوی ناوی کرماشانی بۆ باختەران لەسەر دەستی سیستێمی یەک نەتەوەکردنی ئێران دا گۆڕاند و خەڵکانی بیانی زۆری لەژێر سیستێمی گۆڕانی دێمۆگرافیدا بۆ ئەم شارە ڕاگواستەوە

دوهەمین هۆکار بۆ هاومەزهەب بونی زۆرینەی کوردانی ئەم شارە لەگەڵ نەتەوەی باڵا دەست، واتا فارس دایە 

 لەم ڕێگایە داسەد ساڵە حکومەتە ناوەندییەکانی ئێران بۆجیاکردنەوەی کورد لەیەکدی کاری لەسەر دەکەن کە بەداخەوە بەشێکی کۆمەڵگای کرماشانی بە شوێن خۆیدا ڕاکشاوە

سێهەم هۆکار جوغرافیای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە

بەداخەوە لەکاتی کۆماری کوردستان سنوورەکانی کۆمار نەگەیشتە شاری کرماشان کە هۆکاری سەرەکی ئەم نەگەیشتنە وڵاتی بریتانیا بوو کە ئیجازەی فەعالییەتی بە هیچ کەسێک لەژێردەسەڵاتی خۆی نەدەداو پاشان ئیجازەی گەڕانەوەی بە سوپای پەهلەوی بۆپادگانەکانی ناو شاری کرماشان داو بەمجۆرە ڕێگری لە گەیشتنی سنوورەکانی کۆمار بۆ کرماشان و ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیردرا

بەڵام تاقە خوێندەواری کۆماری کوردستان بەڕێز ئیبراهیم نادری بوو کە خەڵکی شاری کرماشان بوو کە نیشان لە تەئسیری کۆماری کوردستان لەسەر ئەو ناوچانەی دەرەوەی سنووری کۆمار دەدات

هەروەها لەکاتی شۆڕشی ٥٧ی کۆچی هێزی پێشمەرگە نەیتوانی کۆنتڕۆڵی شاری کرماشان بگرێتە دەستەوەو ببێتە هۆی ڕاکشانی خەڵکی کرماشان وەکوو باقی شارەکانی کوردستان لە شۆڕشی میلی دیمۆکراتیکی گەلی کورد

ئاکام ئەرکی سەرشانی هەرهەموو تاکی نێو کۆمەڵگای کوردستانی رۆژهەڵاتە کە بەرگری لە شوناسی پێتەختی داهاتوی وڵاتەکەمان بکەین کە لەئەگەری بەشداری نەکردنی کرماشان بە نیسبەت زەرفیەتەکانی وەکو گەورەتەرین شاری کوردستان لە خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد،ڕزگاری وڵات لە ئاستێکی زۆربەرچاودا سەخت و دشوار دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.