ئاگاداری و ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

0
3396

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرەنسا و ڕوونکردنەوەیەک:
ماوەیەکە فیدراسیۆنێک لە ژێر ناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرەنسا لە لایەن چەند کەس و لایەنێکەوە دامەزراوە کە جێگەی پیرۆزبایی و دەستخۆشییە، بەڵام خاڵی جێگەی سەرنجی ئێمە ئەوەیە کە بە بێ ئاگاداریی ئێمە ناوی ناوەندی ڕۆژی کورد وەک ئەندام لەو فیدراسیۆنە دا نوسراوە.
لەم ڕێگەیەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە وەک ناوەندی ڕۆژی کورد نە پرسمان پێکراوە و نە ئەندامین لەو فیدراسیۆنە دا.
لەم پێوەندییە دا ناوەندی ڕۆژی کورد وێرای داوکاری ڕوونکردنەوە لە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرەنسا ، ڕێکاری یاسایی دەگرێتە بەر.

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ڕۆژی کورد
17/05/2022

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.