بەشداری کردنی ئێران لە شەڕی ڕووسیە

0
1182

بە پێ ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژی کورد گەشتوە لە شەڕی ڕووسیە و ئۆکرایندا ئێران بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بەشداری کردوە لەو شەڕەدا و تەنانەت هێزی ملیشیایی خۆی ناردوە بۆ ئەو شەڕە.

لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەرانبەر بە ۲۵ی مارچی ۲۰۲۲ی زایینی هاوکارانی ڕۆژی کورد ڕایانگەیاند: ئێران بۆ ماوەی دوو حەوتوو پێش ئێستا چەند کەس کە لە شەڕی چریکی شارەزاییان هەیە و لە شەڕی سووریەش بەشدار بوون و هەروەها بەشێک لە هێزی میلیشیایی فاتمیەکانی ناردووە بۆ ڕووسیە و یارمەتی هێزی نیزامی ڕووسیەیان داوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوو کە ئێران بەرەو داڕمان دەڕۆشت و هەوڵی ئوروپا و ئەمریکا بۆ ئەوە بوو کە پێش بە دەستدرێژی ئێران لە ناوچەکە بگرێت کاتێک زانیان ئێران خەریکە لە ئەمریکای لاتین هەوڵی تیروری کەسایەتیە ئەمریکایەکان دەدات و یا ڕاستەوخۆ لە ناو ئەمریکا. هاوکات ڕووسیەش ڕێگاخۆشکەرە بۆ مانەوەی ئێران ڕووسیەش ئێرانی کردوە بە هێزی وشکانی خۆی و لە سووریە و عێراق بووەتە باڵی نیزامی ڕووسیە.

 

بە پێ لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە حەوتووی ڕابردوودا، ئێران بەشدارە لە شەڕی ڕووسیە دژ بە ئۆکراین و هێزە میلیشیاکانی خۆی ناردوە بۆ ئەوەی یارمەتی بە هێزی نیزامی ڕووسیە بدەن بەڵام بە هۆی ئەوەی هێزە ئسلامیەکان ڕووسیە وەکو ڕەمەزان قەدیرۆف لەوێ بەشدارن لەو ناوەدا هێزە نیزامیەکان ئێران وون بووە و کەس شکی لەوە نەکردوە و هەروەها هێزە میلیشیاییەکانی ئێران بوونەتە بەشێک لە هێزەکانی رەمەزان قەدیرۆف و لە چەند دەستەی جیاوازدا دابەش کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.