ژنراڵ هاشم ڕەییس دەسبەسەر کرا

0
1273

ژنراڵ هاشم ڕەییس کە لە کاربەدەستانی پێشی دەوڵەتی ئەفغانستان بوو ئەمڕۆ لە ئێران بە تۆمەتی یاریدەی شەڕی ڕووسیە دەسبەسەر کرا.

 

دوای ئەوەی حەوت ڕۆژ پێش ناوەندی ڕۆژی کورد هەواڵ و لێکۆڵینەوەی خۆی بڵاو کردەوە و دەریخست کە ئێران لە شەڕ دژ بە ئۆکراین بەشداری کردوە و سەرواز و چەکدارەکانی خۆی ناردوە بۆ ناو هێزەکان ڕووسیە و لەگەڵ ئەوان هاوکاری نیزامی کردوە ئەمڕۆ هەواڵی دەسبەسەر کردنی پەنابەرێکی ئەفغانستانی لە ئێران بە تۆمەتی ئەوەی کە سەروازی بۆ ڕووسیە گرتوە بڵاو کردەوە.

دیارە حکومەتی ئێران بە مێژووی سەد ساڵەی خۆی لە ئاژاوەی جیهانی کەڵکی وەرگرتووە بۆ گەشتن بە ئامانجەکان خۆی لەو شەڕەشدا بە هەمان ڕێچکەی خۆی بەردەوام بووە و هەوڵی داوە کە خۆی بەسەر جیهاندا فەرز بکات و نەهێڵێت جیهان ڕوویەکی ئاسایش بە خۆیەوە ببینێت.

دیارە ئەوەی کە ژنراڵ هاشم ڕەئیس دەسبەسەر کراوە بۆ ئەوەیە کە لە بەرچاو خەڵکدا و کۆمەڵگای جیهانیدا ئەوە بێژێت کە ئێمە هیچ یارمەتی ئەو شەڕە نادەین لە حاڵێکدا خامنیەییش کە ڕێبەری ئیرانیەکانە ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە ڕووسیا کردوە بۆ هێرش کردن بۆ وڵاتێک کە بە تازەیی سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندوە و کەمتر لە چل ساڵە کە ئۆکراین ساحێب سەروەری سیاسی خۆیەتی. هەروەها پێویستە کە کۆمەڵگای جیهانی بزانێت لە ماوەی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین نزیک بە پێنسەد چەکداری ئێرانی ( فاتیمی و چیتر ) لە لایەن ئێرانەوە نێردراون بۆ ڕووسیە و هاوکات لەگەڵ هێزەکان ڕەمەزان قەدیرۆف هاوکاری چڕیان هەبووە.

پێویستە کە کۆمەڵگای جیهانی و بە تایبەت ئامریکا و ڕۆژئاوا بە توندی بەرەو ڕووی زیادەڕۆییەکان ئێران بوەستنەوە و نەهێڵن کە ئێران بە ئامانجەکان خۆی بگات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.