وتووێژی قەندیل پرێس لە گەڵ جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

0
356
 
🔻 جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەڵێت: “کۆنفڕانسی “شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێران – ئێران لە دوورێیانی سەرکەوت یان شۆرش” بەڕیوە چوو و هەر چەند ئێمە بانگهێشت کرابووین وەک میوان بەڵام لە بەر چەندین هۆکار تێیدا بەشداریمان نەکرد کە لێرە دا ئاماژە بە دوو دانە لەم هۆکارە گرینگانە دەکەم:
یەکەم: تەنیا وەک میوان بانگهێشت کرابووین و لە هیچ پانێلێک دا جێگە بۆ سەربەخۆییخوازەکان دابین نەکرابوو.
دووهەم: کۆنفڕانسەکە لە ژێر ناوی پلاتفۆرمێک بەڕێوە چوو کە پاشگری ئێرانی پێوە لکێندرابوو و بۆ ئێمەی سەربەخۆییخواز کە ئێران بە جەعلی و دەستکرد دەزانین، بەشداری لە وەها پلاتفۆرمێک دا ڕەتکردنەوەی بیر و فەلسەفەی سەربەخۆییخوازییە.”
🔷 قەندیل پرێس: سڵاو و ڕێز کاک جەمال، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیل پرێس قەبووڵ فەرموو، وەکوو پرسیاری یەکەم لە بەڕێزتان، هەروا کە ئاگادارن ماوەیەکە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کز بووە، هەڵسەنگاندنی ئێوە لەم بارەوە چییە؟
🔻 جەماڵ پوورکەریم: سڵاو و ڕێز و سپاس بۆ ئیوەی ئازیز و خوێنەرانی قەندیل پرێس.
بە ئاوڕێکی کورت و خێرا بە سەر مێژووی ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چ لە سەردەمی ڕژیمی داگیرکەری پەهلەوی و چ لە سەردەمی ئەم چل و چوار ساڵەی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران دا، شەقامی کوردستان هەمیشە دژ بە داگیرکەر وەستاوەتەوە و ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکان ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورت کز و لاواز بوون، بەڵام ژیلەمۆی ئاگری شۆڕش هیچ کات خامۆش نەبووە و لە بڵێسەسەندن و بەردەوامی دا بووە.
ئەگەر چی شەقامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە ئامادەیی شۆڕش و ڕاپەڕینی هەبووە و هەر لە ماوەی ئەم چل و چوار ساڵە دا سەدان جار شەقام بە دژی دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانی خرۆشاوە، بەڵام بە داخەوە هێز و لایەنە سیاسیە کوردیەکان نەیانتوانیوە خاوەندارێتی لێ بکەن و لە دەرفەتەکان وەک پێویست بە قازانجی گشتی و نەتەوەیی کەڵک وەربگرن و زۆر جاریش بە دانی نەخشەڕێگەی هەڵە شۆڕشەکەیان لە قازانجی دوژمن دا بە لاڕێدا بردووە.
لە ڕاپەڕینی ژینا و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی یش دا ئەحزابی کلاسیکی کوردی فیدراڵخواز کە خۆیان وەک ئێرانی پێناسە دەکەن، سەرەرای ئەوەی خاوەنی مێژوو، هێز و تەجروبەن بەڵام نەیانتوانی ڕێبەریی ڕاپەڕینەکە بە شێوەیەک لە ئەستۆ بگرن کە شۆڕشەکە بەرەو ئاقاری کزبوون و لاوازی نەڕوات.
ئەم بەشە لە راگەیەندراو و بەیاننامەکانی سەردەمی شۆڕشی ژینا، کە لە لایەن ئەحزابی کوردی فیدراڵخوازەوە بڵاو دەکرایەوە، جیا لە دەستەوەستانی و سەرلێشێواوی، نەبوونی ئامادەیی پێویست بۆ ڕاپەڕینی پێوە دیار بوو و لە ڕاستیدا شەقامی ڕۆژهەڵات، هێز و لایەنە سیاسیە کوردیەکانی تووشی شۆک کرد.
خواستی شەقام وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی و سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوونی کورد بوو،خواستێک کە بە دانیشتن و ڕێکەوتنی ئەحزابی کلاسیکی کوردی لە گەڵ کوڕی شا و موجاهیدین و ئێرانیە تەواویەتخوازەکان، وەڵامی نەرێنی پێ درایەوە.
جیا لە سەرکوت و زەبر و زەنگی ڕژیمی ئێران و کۆمەڵێک فاکتەری دەرەکی، ئەوانەی ئاماژەم پێدا، بەشێکی کورت بوون لە هۆکارەکانی کزبوونی ڕاپەڕینی ژینا، ئەوەش بەو مانایە نییە کە شۆڕش و ڕاپەڕینەکە کۆتایی پێ هاتووە، چونکە خواستی شەقامی ڕۆژهەڵات نەهاتۆتە دی و ڕەوشی گەلی کورد خراپتر بووە و باشتر نەبووە، کەوایە گومانم لەوە دا نییە کە شۆڕشەکە ڕەنگە لە کزی و لاوازی بدا، بەڵام سەرەنجام تا سەرکەوتن و وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی لە خاک و جوغڕافیای کوردستان و رووخانی ڕژیمی ئێران بەردەوام دەبێ.
🔷 قەندیل پرێس: ئێوە یەکێک لەو لایەنانن کە نوێنەرایەتی گۆتاری سەربەخۆخوازی دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕای ئێوە لەم کاتەدا ڕێگا چارەسەر بۆ ڕۆژهەڵاتی کورستان چییە؟
🔻 جەماڵ پوورکەریم: ئەگەر چی گوتاری زاڵ لە ناو هێزە کلاسیکە کوردییەکان، گوتاری ئێرانیچێتی و فیدراڵخوازییە، بەڵام گوتاری ڕاستەقینە و زۆرینەی شەقامی کوردستان کە لە دروشمەکانیش دا خۆی دەنواند، گوتاری سەربەخۆییخوازییە.
ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کە ڕێبەریی سیاسیی ڕەوتی سەربەخۆییخوازی دەکەین، لەو باوەڕە داین کە تاکە ڕێگەی ڕزگاریی گەلی کورد خەبات و تێکۆشانە لە پێناو دەستەبەر بوون و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و جگە لەمە هیچ گوتارێک ناتوانێ وەڵامدەری خواست و ویستی شەقامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ.
ڕێکخستن و یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسیە کوردی و کوردستانیەکان، پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی ئەرتەش و سپا یا هێزێکی پێشمەرگەی هاوبەشی کوردستانی، نووسینەوە و ئامادەکردنی مەنشوور و جاڕنامەیەکی نەتەوەیی بۆ ئازادیی کوردستان، دامەزراندنی پارلمان و دەوڵەتێکی کاتی لە تاراوگە و دوورخراوەیی دا و نووسینەوەی یاسایەکی بنەڕەتیی کاتی، هەموو ئەمانە ڕێگە چارەن بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو مەرجەی بچنە جوارچێوەی پراکتیک و کرداریەوە و تەنیا لە چوارچێوەی قسە دا نەمێننەوە
🔷 قەندیل پرێس: ماوەیەکە دووبارە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی سەربازی ڕەوانەی سنوورەکانی باشووری کوردستان کردووەو هەڕەشەی هێرش کردن دەکات لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی باشوورن، شرۆڤەی جەنابتان لەم بارەوە چییە؟
🔻 جەماڵ پوورکەریم: ڕژیمی ئێران، لە قەیران دا لە دایکبوو، بۆیە تەنیا ڕێگەی مانەوەشی جیا لە سەرکوت و کوشت و کوشتار، خوڵقاندنی قەیرانە لە ڕێگەی دروستکردنی دوژمنی فەڕزی، هەڕەشە و گوڕەشەی پووچ و بێ بنەما و دەستیوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ و بەلاڕێدا بردنی پرس و بابەتە ناوخۆییەکانی بۆ پرسێکی دەرەکی.
ئێران ئەگەر هەڕەشەی هێرشکردن دەکا، ئەوە تەنیا خۆراکی تەبلیغاتییە بۆ ناوخۆی خۆی، واتە بۆ دارودەستەکەی و ناوچە فارس نشینەکان، ئەگینا لەوە تێگەیشتووە کە بە هێرشی نیزامی و توندوتیژی، خەباتی گەلی کورد نەک لاواز نابێ، بەڵکوو هێز و ورەی زیاتریش دەگرێ، کۆماری ئیسلامی ئەم مێتۆدانەی هەموو بە دژی خەباتی ڕزگاریخوازنەی گەلی کورد تاقی کردۆتەوە و هەموو جارێ وەڵامی پێچەوانەی وەرگرتۆتەوە.
ڕژیمە دیکتاتۆرەرکان لە دوو قۆناغ و کات دا زیاتر پەرە بە کوشت و کوشتار و هەڕەشە و توندوتیژی دەدەن، یەکەم: لە سەرەتای گەیشتنیان بە دەسەڵات و دووهەم لە دوایین ساڵەکانی تەمەنی دەسەڵاتەکەیان.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بەرانبەر ئیرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا بە چۆک داهاتووە و تووشی شکست بووە، دەیهەوێ بە شێوەیەکی دیکە قەرەبووی ئەم شکستەی بکاتەوە و ئەوەیش هێنانە بەر باسی هێرشە بۆ سەر خاکی هەرێمی باشووری کوردستان.
بە باوەڕی من ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی هێزی نیزامی و زەوینی بیهەوێ دەربازی ناو خاکی باشووری کوردستان بێ، ئەوە دوا ڕۆژەکانی تەمەنی خۆی زیاتر وەپیش داوە و ڕەوتی ڕووخانی ڕژیمەکەی خێراتر دەچێتە پێش.
لەو باوەڕە دام لە ئەگەری درباز بوونی هێزی زەوینێ ئێران بۆ ناو خاکی باشوور، ئێران دەکەوێتە ناو زەلکاوێکەوە کە قوتاربوونی زۆر ئەستەمە.
بەڵام لە هەر حاڵدا، چ کۆماری ئیسلامی هێرش بکا و چ نەیکا، پێویستە هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بە هیزێکی یەکگرتوو و هاوبەشەوە ئامادەیی وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوەیان هەبێ و هاوکات ناوەند و شارە گرینگەکانی ئێران بکەنە ئامانجی هێرش و تەنیا لە چوارچێوەی دیفاع و بەرگری دا نەمێننەوە.
🔷 قەندیل پرێس: وەکوو پرسیاری کۆتایی، ڕۆژی ٦ی ژۆئەن لە هۆڵی پەرلەمانی ئەورووپا بە دەستپێشخەری پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران، کۆنفرانسی “شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێران – ئێران لە دوورێیانی سەرکەوت یان شۆرش”، بەڕێوەچوو، ڕای بەڕێزتان لەسەر ئەم کۆنفرانسە چییە و بفەرموون ئێوەیش وەکوو یەکێک لە لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چی لەم کۆنفرانسەدا بەشدار نەبوون؟
🔻 جەماڵ پوورکەریم: ماوەی پێنج شەش ساڵە کە گوتاری سەربەخۆییخوازی بۆتە گوتاری زاڵی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەمەش وایکردووە بەشێک لە ئەحزابی فیدراڵخواز کە ئێرانیچێتی، عێراقیچێتی و … بەرنامە و ستراتیژی سەرەکیانە، ترسیان ڕێبنیشێ و جیا لە دژایەتیکردنی سەربەخۆییخوازی، دەستیان داوەتە سانسۆڕ و حەزفی ئەم گوتارە.
لە هەموو کەناڵ و ڕاگەیەنەرەکانی سەر بەم حیزب و لایەنانەی عێراقیچێتی و ئێرانیچێتی دەکەن، هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکان سانسۆڕ دەکرێن، بۆ کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفڕانس و سمینارەکان بانگهیشت ناکرێن و هەوڵ دەدەن وا نیشان بدەن کە گوتاری سەربەخۆییخوازی لاوازە و لە کەمینە دایە.
کۆنفڕانسی “شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێران – ئێران لە دوورێیانی سەرکەوت یان شۆرش” بەڕیوە چوو و هەر چەند ئێمە بانگهێشت کرابووین وەک میوان بەڵام لە بەر چەندین هۆکار تێیدا بەشداریمان نەکرد کە لێرە دا ئاماژە بە دوو دانە لەم هۆکارە گرینگانە دەکەم:
یەکەم: تەنیا وەک میوان بانگهێشت کرابووین و لە هیچ پانێلێک دا جێگە بۆ سەربەخۆییخوازەکان دابین نەکرابوو.
دووهەم: کۆنفڕانسەکە لە ژێر ناوی پلاتفۆرمێک بەڕێوە چوو کە پاشگری ئێرانی پێوە لکێندرابوو و بۆ ئێمەی سەربەخۆییخواز کە ئێران بە جەعلی و دەستکرد دەزانین، بەشداری لە وەها پلاتفۆرمێک دا ڕەتکردنەوەی بیر و فەلسەفەی سەربەخۆییخوازییە.
Ashtyako poorkarim
Leader of the Kurdistan Independence Alliance
ئاشتیاکۆ پووړکەریم
سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

آشتیاکو پورکریم
رهبر همپیمانی استقلال طلبان کوردستان

آشتیاکو پورکریم
رئیس ائتلاف استقلال کوردستان

سەربەخۆییخوازم
اريد الاستقلال
استقلال طلبم
אני רוצה עצמאות
I want independence
je veux l’indépendance
#ئاشتیاکۆ
@ئاشتیاکۆ
#آشتیاکو
@آشتیاکو
#پوورکەریم
@پوورکەریم
#پورکریم
@پورکریم
#Ashtyako
@ashtyako1977
@Poorkarim
Follow: IG: https://www.instagram.com/ashtyako.poorkarim/ FB: https://www.facebook.com/Ashtyakopoorkarim/ SC: https://soundcloud.com/rojikurd X: https://twitter.com/ashtyako1977 CLUBHOUSE : https://www.clubhouse.com/@ashtyako TELEGRAM: https://t.me/Ashtyako Email: ashtyako1977@gmail.com Tel&whatsapp: 0033695216018 WEBSITE: https://www.ashtyako.com/ https://www.kurdnation.com/ https://www.rojikurd.net/ WIKIPEDIA: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%84_%D9%BE%D9%88%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%85

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.