ئازادی مزگین ئایدین

0
1696

مزگین ئایدین دوای ئەوەی سی ساڵ لە تەمەنی خۆی لە بەندیخانەکان دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیە تێپەڕاند ئازاد بوو.

مزگین ئایدیدن کە کچە شۆڕشگێڕێکی خەڵکی دیاربەکر بوو لە تەمەن نۆزدە ساڵی دا دەست بەسەر کرا و دوای ئەوەی سزای بەندیخانەی بەسەر دا سەپا، سی ساڵ لە تەمەنی جوانی خۆی لە بەندیخانەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە تێپەڕاند و لە چل و نۆ ساڵیدا لە بەندیخانەی دەسەڵاتی داگیرکەر ئازاد کرا.

مزگین ئایدین لە ڕۆژی ئازادی خۆیدا، ساتە وەختە خۆشەکانی خۆی بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب  و بیرەوەریە مێژوویەکان نەتەوەی کورد جێژن گرت بیری خەڵکی کوردستانی هێنایەوە کە سمکۆی شکاک و قازی موحەمەد و فەرزاد کەمانگەر و … لەبەر خاتری نەتەوەی خۆیان گیانیان بەخت کرد و گیان بەخت کردنی لە ڕێگای نەتەوەی کورد بە سەربەرزی ئەژمار کرد.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.