پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان

0
403

سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی “خاتوو سەبیحە” وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی “خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان و بنەماڵەکەی” کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز
خوشکی بەڕێز و خۆشەویست و تێکۆشەرم خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان

بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خەمبار و پەرۆشی کردین و لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان لە خەم و پەژارەتان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

دایە سەبیحە، وەک ژنە کوردێکی تێکۆشەر چ لە پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی دا کە ئەمڕۆ لە مەیدانی خەباتی کوردایەتی دان و چ وەک پاڵپشتێک بۆ باوکی خوالێخۆشبووتان نەمر جەبار فەرمان، هەم لە شاخ و هەم لە شار، جیا لە دایک و هاوسەر و هاوسەنەگەرێک وەک پێشمەرگە و مامۆستا لە پەروەدە و پاڵپشتی کردنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان دا ڕۆڵی هەبووە و بۆیە بۆ هەتا هەتایە ناو و یادی لە مێژووی خەباتی کوردایەتی و نیشتمانی دا بە دروەشاوەیی دەمێنێتەوە.

جارێکی تر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی ، لە لایەن خۆم و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانەوە پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گشت خزم و ئەندامانی بنەماڵەتان دەکەین و لەشساخی و تەمەندرێژیتان ئاواتمانە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
سەرۆکی گشتی
جەماڵ پوورکەریم
٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
١٤ی جوولای ۲۰۲٣ی زاینیی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.