خۆڕاگری، ئەدەبیات و هونەر

0
794
دریدا ئێژێت: «لە کاتی تێپەڕ کردن و بەڕێوەبردنی یاساکان ئەوە ئەدەبیاتە کە لە ناو گۆڕەپانەکەدا تێدەپەڕێت و جیهان دەگۆڕێت».
ڕۆژی هەینی 19.05.2023ی زایینی لە شاری بێرلین پێتەختی ئاڵمان کۆڕێکی کوردی لە ژێر سەردێڕی «خۆڕاگری، ئەدبیات و هونەر» بە بەشداری چالاکوانانی سیاسی و ڕێکخستنی چاڵاکوانانی سیاسی سەربەخۆ لە دەرەوەی کاری حزبی بەڕێوە چوو.
دیارە چەندین کەسایەتی سیاسی ئەم کارەیان بە ئەرکی خۆیان زانی کە بە بەشداری ڕاستەوخۆی خۆیان توانیان کۆڕێک بۆ بەڕێز بێهروز بۆچانی نوسەر و بیرمەندی کورد ڕێکبخەن و زۆرێک لە کەسایەتیەکان ناوچەکانی باشوری_ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکو ئیلام و کرماشان بانگێشت بکەن و ئەرکەکەی خۆیان لە ئاستی نەتەوەکەیان بەڕێوە ببەن.
بەڕێز دڵشاد خزری وەکو یەک لە بەڕێوەبەرانی  ئەم کۆڕە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئەم کۆڕە توانیویەتی پێوەندیەکی باش لە نێوانی کوردانی ناوچەی باکوری_ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باشوری_ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکات و ئەو پرسیارە بخاتە بەر دەم ئەو خەڵکە: بۆ تا ئێستا پێوەندی ئەو خەڵکە پتەو نەکراوەتەوە؟ و بۆ لەو بوارە دا کەمکاری کراوە؟ هاوکات ناو براو ئاماژەی بەوە کرد کە لەم کۆڕە دا سێ بابەت هاتوەتە بەر باس کە بەم شێوەیە بووە:

یەک:

ئاسمیلە بوونی نوخبەی کوردی لە هەست و نەستی نوخبەکان دا. نوخبەی کوردی کە ئەگەر ئاسمیلە کرابێت ، بە هۆی ئەوەی لە ئاستی نوخبەی داگیرکەری ئێران دادەنیشن و وتوێژ دەکەن ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆکار بۆ کرانەوەی درگایەک بۆ ئەوەی کە کورد زۆرتر تووشی ئاسمیلاسیۆن ببێت. بۆیە گرنگە کە نوخبەی کورد خۆی لە داوی ئاسمیلاسیۆن ڕزگار بکات.

دوو:

بەشدار بوونی چەن زاراوەی جیاوازی کوردی کە هەرچەن لێک تێنەگەشتن بوونی هەبوە بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوازێک لێک تێبگەن و هاوکات یەکتر بناسن گرنگی تایبەتی بە کۆڕەکە داوە.
کاک بێهرووز بۆچانی ئاماژەی بەوەدا کە تا بە ئەمڕۆ گۆڕەپانێکی تاییبەتی کوردی بە زاراوەکانی کوردی خوارین بوونی نەبووە بۆ ئەوەی لەوێدا باس لە پرسی کوردبوونی خۆیان بکەن و ئەمە دەکرێ یەکەمجار بێت کە ڕووئەدات و وەکوو دەسکەوتێکی زۆر گەورە دەنەخێندرێت.

سێ:

یەکێک دیکە لە دەسکەوتەکانی ئەو کۆبوونەوە دەکرێت ئاماژە بە وتەیەکی گرنگی کاک بێهروز بۆچانی بکرێت کە ئاماژە بەوە دەکات کە کورد جیا لەوەی کە دەبێت درگا لە خۆی بکاتەوە بۆ لێک نزیکبوونەوە بەڵکوو دەبێت ئەو کارە بە ئاگایی و بە بەرنامەی داڕێژراو بکرێت کە ئەم ئاگاییە گرنگیەک تایبەت دەدات بە بزووتنەوەی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
دیارە ئەم کۆڕە بە بۆنەی هاتنی کاک بێهروز بۆچانی بۆ ئاڵمان ڕێکخراوە بۆیە میوانی بەرنامەکە کاک بێهروز بۆچانی بووە و هەروەها بەڕێوە بەری بەرنامەکە شیلان کوردپور کە خۆی چالاکوانی سیاسی و مامۆستایە لە وڵاتی ئاڵمان و یەکێک لە تێکۆشەرانی گۆڕەپانی سیاسیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە مەبەستی ڕێکخستنی ئەم کۆڕە زۆرێک لە کوردستانیانی ئازیز ئاریکاری و هاوکاریان پێکەوە هەبوە کە بە شێوازێک خۆبەخش کاریان بۆی کردوە کە ناویان لە کۆتاییدا دەنوسرێت:
دەستەی بەڕێوەبەری:
شیلان کوردپور، دڵشاد خزری، ئیدریس واوی،، کاوە رحمانی و چەن کەسێک دیکە کە لەم کارەدا بەشداریان کردوە و زەحمەتی زۆریان کێشاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.