“تەیموور قادری” فیلمسازی کوردستانی به دروست‌کردنی کورته‌فیلمی “ماسیی گه‌وره” توانی پۆستی سه‌رۆکی فه‌رهه‌نگیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م کورتەفیلمه له‌سه‌ر پرسی کۆچ‌کردن، که له‌باره‌ی نوقماوبوونی “ئالان کوردی” بوو، توانیی خه‌ڵاتی جیهانیی یۆنسکۆ مسۆگه‌ر بکات.
به دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ناوبراوی وه‌کوو سه‌رۆکی فه‌رهه‌نگیی ڕێکخراوی خۆی به ئامانجی “تۆکمه‌کردن و تێگه‌یشتن له هاوکاری نێوان فه‌رهه‌نگه‌کان به بۆنه‌ی سینه‌ما”وه ناساندووه.
ته‌یموور قادری که له شاری کامیاران له‌دایکبووه چه‌ندین فیلم له‌ژێر ناوی “انار میوه بهشت است”، “می‌خورد بر بام خانه”، “چیدن سپیده‌دم”، “ساعت”، “آغوش” و چه‌ندین فیلمی دیکه‌ی له ناو کارنامه‌ی چالاکییه سینه‌ماییه‌کانی خۆیدا هه‌یه .