مانۆڕی سەربازی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە سۆتانی دەیان هکتار لە دارستانەکانی پاوەی لێکەوتەوە

0
588

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە گۆژانەوەی بوو نییە و تۆپبارانەکانی سپای پاسداران لە شاخی شاهۆ لە ناوچەی هەورامان لە ناو چوونی دەیان هکتار لە دارستانە و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی لێکەوتە.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۲۱ی پۆشپەری ساڵی ۲۷۱٦ی کوردی بە هۆی تۆپباران کردنی شاخی شاهۆ و بەشی تنگیوەر لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سۆتاندنی دەیان هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی لێکەوتەوە،خەسارێکی ژینگەی یەکجار زۆر بەر ژینگە و سرووشتی ئەو ناوچە کەوت.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری پاوە رایگەیاند کە لە ماوە سێ رۆژی رابردوودا لە شۆێنە جیا جیاکانی ناوچەی پاوە با تایبەت پشت نەخۆشخانەی ئەو شارە و چەند شۆێنی دیگە لە لایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە بە شێوەی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ ئاگریان تێبەر دراوە،ئەمرۆش مەنتەقەی شاهۆیان تۆپباران کردوو بۆ ماوەیەکی زۆر پێشیان بە هاوەڵاتیان و چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە گرت کە بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە هاتە بوونە ئەو شۆێنە.

شایانی باسە کە لە ماوە چەند ساڵی رابردوودا ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە تایبەت ناوچەی هەورامان و بە تایبەت شاخی شاهۆ لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە بە بیانووی ئەمنییەتی تۆپباران کراوە،ساڵانە بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە هۆی تۆپبارانەکانەوە لە ناو دەچن،جگە لەوەش بە دەیان باڵندە و ئاژەڵی خۆ جێیەی لە ئاگرکەوتنەوانەدا لە ناو دەچن.

شایانی ئاماژەیە کە هەر لە ماوەی یەک حەتووی رابردوودا هێزەکانی سپای لە هەورامان ناوچە کۆساڵانیان بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە تۆپباران کردوو زیاتر لە ٤۰۰هکتار لە دارستانەکانی ناوچەی کۆساڵان لە ئاگری هێزەکانی سپادا لە ناو چوون.

pawe4

pawe2

pawe1