ئاگری دژمنانی ژینگەی کوردستان دارستانەکان شاری بانەی رەش پۆش کرد

0
700

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە رۆژ نییە کەدارستانەکانی ناوچەیەک لە کوردستان نەکرێتە ئامانج.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۰ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی سنووری کۆنەمێراوێ لە شاری بانە بەردراو رووبەرێکی یەکجار رۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوەچەبە تەواوی لە ئاگردا سۆتان.

شایانی باسە ئەو ناوچە سنوریە ساڵانێکە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە مین رێژ کراوە و بە هۆی مین رێژ بوونی ناوچە کە دۆخی کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سەخت کردە بوو ،کە بە هەوڵی خەڵکی ژینگە دۆستانی شاری بانە ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین سەرەرای ئەوە کە گۆژانەوەی ئاگری دارستانەکان بە هۆی بوونی مینە چێنراوەکانەوە زۆر سەخت بوو،ژینگە پارێزانی شاری بانە ئیزنیان نەدا دارستانەکان بسۆتێ و لە دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکەیان کۆژاندەوە.

لە ماوەی سی و چەند ساڵی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران بە درێژایی شارە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە مین رێژ کراوەو رۆژ نییە لە سنوورەکانی کوردستان خەڵکی سڤیل تۆشی کارەسات نە بێت هەر وەک زۆربەری خەڵکی کوردستان ئاگاداری ئەو دۆخە هەن ساڵانە بە دەیان کەس لە خەڵکی کوردستان دەبنە قۆربانی مینە چێنراوەکان.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان رۆژی دووشەممە رێکەوتی۲۱ی پۆشپەر ئاگر لە لێرەوارەکانی شاخی زاوا و بووک لە شاری مەهاباد بەردرا و بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە رووبەرێکی بەرچاولە لێرەوارەکانی ئەو ناوەیە لە ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستاندا سۆتا،کە بە هەوڵ وتێکۆشانی ژینگەپارێزانی شاری مەهاباد دوای چەند کاتژمێر کۆژایەوە.