گرووپی ژینگەوانانی گۆندی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە

0
1841

پاراستنی ژینگە،ئەرکی ئێمە

مافی بەرەی داهاتووی کوردستانە

گروپی ژینگەوانانی تەنگیسەر، لە درێژەی هەوڵەکانی گروپی پارێزەرانی ژینگە و ژیانەوە ـی تەنگیسەر و بە مەبەستی رێکخستنی زیاتر و رێک و پێکتری ژینگەپارێزانی ئاوایی تەنگیسەر (سەر بە شاری سنە) ،لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ دامەزرا.

ژینگەوانانی تەنگیسەر لە ماوەی چوار مانگ کار و چالاکی خۆیدا دەیان چالاکی ژینگە پارێزی بەڕێوە بردووە کە بەشێکیان بریتین لە :

۱. کوژاندنەوەی ئاگری لێرەواورەکانی کوێستانەکانی بانمێرگا.
۲. خاوێن کردنەوەی گشتی ئاوایی تەنگیسەر لە هەر چەشنە زبڵ و پاشماوەیەک.

۳. کۆ کردنەوەی بە دەیان هەزار تۆمی دار بەڕوو و سماق بە مەبەستی چاندنیان لە کوێستانەکانی تەنگیسەر…

۴. چاندنی زیاتر لە 12هەزار تۆم بەڕوو لە کوێستانەکانی هەوراو، تاڵگەخۆشە و…
۵.درۆس کردنی سەتڵی زبڵ بۆ شوێنە گشتیەکانی ئاوایی.

٦. ماسەڕێژی، ساز کردنی دەروازەی فووتباڵ و…مەیدانی نەورۆزی تەنگیسەر بە مەبەستی کەڵک وەرگتنی لاوان بۆ یاریگەی فووتباڵ و رێ و ڕەسمە گشتیەکانی ئاوایی.

۷. درۆس کردنی خواردنی دۆڵمە و دانی نۆقڵ و شیرینی بە ۲۵۰ کەس لە بەساڵاچووان بە بۆنەی جێژنی مەولوود و شەوی یەڵدا.

٨. دانانی چەندین جارەی دان و خۆراک بۆ پەلەوەران لە رۆژە بارشتی و ساردەکاندا.

photo_2017-01-25_19-29-33

photo_2017-01-25_19-29-46

photo_2017-01-25_19-30-02

photo_2017-01-25_19-30-24

photo_2017-01-25_19-30-08