” کۆماری ئیسلامی ئێران،مانیاخێکی سک پڕ بە درۆ و چەواشە”

0
2097
photo_2016-09-20_13-25-10
سەلاح کۆنەپۆشی

پەیمان باباپیری،بەرپرسی سەرچاوە سرووشتی یەکانی پارێزگای سنە،لە وتووێژێکدا تەک ئاژانسی ئیرنا دا وتی،لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا بەکوو ئێستا،۱۳٥ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە خۆرهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە و تەنیا ۷۰۰ هێکتار دارستانەکانی کوردستان خەساریان بەر کەوتووە، ئەمە لە کاتێدایە بە پێی هەواڵی چالاکڤانانی ژینگە تەنیا لە شاری ئیلام و دەوروبەری،۱٥۰۰ هێکتار سامانی کوردستان خەساریان بەر کەوتووە و لە ئەم ساڵدا بە گشتی زیاتر لە ٦۰۰ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە ڕووی داوە.
کۆی سیستەمی سەپاوی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەزگایەکە بۆ هەڵبەستنی درۆ،بۆ بڵاو کردنەوەی دەنگۆ و شایەعەی ناڕاست،مەکینەیەکە بۆ ورد کردن و قیمە قیمە کردنی کورد بە گشتی و کوردی خۆرهەڵات بە تایبەتی،بە بوونی ئادەمیزاد و شار و دارستان و شاخەکانیەوە.
ئەوەندەی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە بۆ سەر سروشت و ژینگەمان،نیوە ئەوەند کارەساتە سروشتیەکانی وەک،بوومەلەرزه و سێڵ و هەورە گرمە هەڕەشە نین،لە سەتا،یەکی،هیچ دڕەندەیەکی نائەهلی و دەستەمۆ نەکراو،بە عەینی ڕێژیمی ئاخوندەکان بۆ سەر دارستانەکانمان مەترسیدار نین.
ئەمساڵ حزووری پێشمەرگە وای کرد،لە هەموو ساڵێ زیاتر کۆماری ئیسلامی پەلاماری دارستان و دیمەنەکانمان بدا،لە ڕاستیدا دەبێت بڵێم،ئەمساڵ کۆماری ئیسلامی ئێران،لە هەموو ساڵێ زیاتر ترس و خۆف چووە لەشی شوومیەوە،
بۆیە بە سووتانی دارستانەکان و بە خەستی تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات ویستی بڵێت،ئەو ڕێژیمەیە وەک چۆن دەتوانێ گوڵ و چیمەن و سەوزی بشەوتێنێ، ئاوەهایش باکی نەبووە و باکی نیە،دەسەڵاتی ئەوەی هەیە مرۆڤ هەلا هەلا بکات، ئەو کردەوانە جورێکن لە ترس،ترسی ناو ناخی هەموو دیکتاتۆرێکی دونیا، دیکتاتۆرەکان بە حەدێک ترسنۆکن،بچووکترین چالاکی ئەیانخاتە لەرزە،بۆ سەرکوتی هەموو جوڵانەوەیەک هێزی زۆر و بۆری وەک گایەل ئەجوڵێنن، بە ئەندازەیەکیش بێ عەقڵن،ناتوانن ئەوە بخەنە مێشکی پووچیانەوە کە سیستەمی زۆرەکی و سەپاو و درۆیین،مەنزڵگای کورتە، تێناگەن لەوەی حیزبێک یان جوڵانەوەیەک،وەختێک خۆشەویستی ناو دڵی خەڵکدا بێت و ڕیشەکانی ناو خاکی نیشتماندا،ڕۆژێک هەر سەر دەکەوێ، کۆماری ئیسلامی ئەو ڕێژیمە ملهۆڕ و سەرەڕۆیەیه کە هێشتا نەیتوانیووە بگاتە ئەو قەناعەتە،بە پەلاماردانی خاک و سروشتمان نەک تەنیا خەڵک چاو ترسێ نابێ،بەڵکو نەترسانەیش پۆل پۆل پەیوەندی دەگرن بە هاوڕێیانی شاخەوە،بۆ سەرنەگونکردنی ڕێژیم…

لێرەوە دەمهەوێت،به دڵنییاییەوە بڵێم،هیچ ئامار و سایت و میدیا و ڕۆژنامە و میدیاکار و قەڵەم کۆیلەیەکی دەست ڕێژیم،ناتوانن سەرچاوەیەکی جێی باوەڕ و ڕاست بن لە هیچ بوارێکەوە،بە تایبەت لە سەر دۆزی کورد و لێرەوار و خاک و دارستانەکانی،
کۆی ئاخوندەکان و چڵکاوەخۆرەکانیان مانیاخێکی ئاوسن بە درۆ،وڵاخێکی سک پڕن بە چەواشە و بەرهەمی زاینەکانیشیان درۆی تازه و نوێ یە،کە لە زاری پیسیانەوە دێتە دەرێ.

سەلاح کۆنەپۆشی