مەریوان، دێولان/ ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کورستان بەردەوامە

0
566

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە بە دەیان هکتار لە دارستان و ڵێرەوارەکانی کوردستان دەکاتە ئامانج.

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی مەیموون ئاوا سەر زە شاری دێولان لە بەردرا و زەرەروو زیانێکی بەرچاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ئاگری دارستانەکان گوندی ناوبراو زیاتر لە ٦کاتژێر درێژەی کێشاوە لەم ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە ۲۰هکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە بە تەواوی لە ئاگری دژمنانی سرووستی وەڵاتدا سووتا.

ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵوو تێکۆشانی ژینگەپارێزی ناوچە دێولان خەڵکی ناوچەکە کۆژایەوە.

هە لەو پیوندیەدا سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژ ئاگر لە دارستانەکانی پشت زانکۆی شاری مەریوان بەردڕا و کۆمەڵێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە لە ئاگری نەیارانی ژینگەی وەڵاتدا سووتا و خەسارێکی ژینگەی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسەکە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان و ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان دوای چەند کاتژمێر کۆژایەوە.