مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی حکوومەت لە نەغەدە گڕی بەردایە دارستانەکان

0
824

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆکاری ناسروشتی لە کوردستان هەروا درێژەیان هەیە.

لەم پێوەندییەدا دیسانەوە مانۆڕی نیزامیی هێزەکانی ڕژیم لە نەغەدە ئاگرکەوتنەوەی لە ژینگەی کوردستان بەدواوە بوو.

هەواڵنێری ژینگەوان لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند: هێزەکانی حکوومەت لە ناوچەی سندووس لە نەغەدە مانۆڕێکی نیزامییان بەڕێوەبردووە.

لە ئاکامی ئەم مانۆڕەدا ئاگر بەربووەتە گیانی ژینگەی کوردستان و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە باسیان لەوە کرد کە ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت هیچ هەوڵێکیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەداوە.

پێشتریش لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەهۆی مانۆڕی نیزامیی هێزەکانی حکوومەت گڕ بەر بووەتە ژینگەی نیشتمان.