بەیان ئەحمەدی، پەیوەندیی نێوان ژن و سروشت لەوەدایە کە هەر دووکیان خوڵقێنەری ژیانن

0
1791

خۆێنەری هێژا بابەتی بەردەست وتووێژی ماڵپەڕی ژینگەوانە کە لەسەر مژاری “ڕۆڵ و کاریگەریەکانی ژن لە سەر ژینگە هەروەها لە ناو ئەنجۆمەنەکاندا” لەگەڵ خاتوو”بەیان ئەحمەدیئەندامی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا و هەروەها بەرپرسی کومیتەی منداڵان لەو رێکخراوە.

ژینگەوان: ژن بە سەرچاوەی ژیان ناسراوە، ژینگەش مەکۆی ژیانە، پەیوەندیی نێوان ژن و ژینگە لە چیدا دەبینن؟

 

photo_2017-01-26_23-34-39
بەیان ئەحمەدی

ئەحمەدی: وه کوو ژنێ پەیوەندیی نێوان ژن و سروشت لەوەدا دەبینم کە هەر دووکیان خۆڵقێنەری ژیانن، پڕ لە مێهرەبانی و وشه ی جوان، چۆن باوش دایکێ هەمیشه کرواەی بۆ مناڵەکانی سروشتیش هەمیشه به ئەو پەری دڵفراوانیەوە باوشی کراوەیە بۆ مرۆڤ و هەموو بونەوەرێک.

ژینگەوان، ژنان وەک نیوەی کۆمەڵ چۆن دەتوانن برەو بە کەلتووری ژینگەژپارێزی بدەن؟

ئەحمەدی: کاتێ باس لە ئاستی رۆشنبیری کومەڵگا دەکرێت یەکێ لە فاکتۆرە سەرەکیەکانی ئاستی بەشداری ژنانه لە هەموو بەشەکانی ئەو کۆمەڵگادا، جا ئیسە لە ئەم سەردەمەدا که باسی ژینگه و پاراستی بووه بە دەغدەغەی زۆرێ له وەڵاتانی دۆنیا و ڕێکخراوه ژینگەپارێزیەکان، لەم ناوەشدا ژنان ئەتوانن ڕۆڵێکی بەر چاویان بێت له پێشکه وتنی ئه م که لتوورەدا، ژنان زۆر جار ڕۆڵی مۆدیر و بەرێوبەر بنەماڵەیەک ده بینن، یانێ یەکەمین شۆێن که مناڵ تێدا خۆی دە بینێت، یەکەمین وانەکانی ژیان فێر ده بێت جیا له باسی ژینگه پارێزی، ژنان ئێمه به گێڕانەوەی سینه به سینه زۆرێک له چیرۆک و ئاواز و که لتوری نه نووسراوی نەتەوی خۆی واتە ئەم گەنجینەیانه ڕزگار کردوه له فەوتان، به واتایە ژنان ئه ڵین مامۆستای هەر تاکێکی کۆمەڵگان، کە واتە هە رچی ژنان زاناتر و چاو کراوەتر بن بە دڵنیایەوە ئەرکی خۆیان باشتر به ڕێوە ئەبن و زۆرتر شوێن دە ستیان دیار ئه بێت.

ژینگەوان، بەرێزتان یەکێ لە ئەندامانی چالاکی چیان و بەرپرسی کومیتەی منداڵانن لە لەو ئەنجۆمەنە، تا چەندە هەوڵتان داوە کە ژنان بێنە ناو کاری رێکخراوەی؟

ئەحمەدی: من وەک خۆم ئەم ماوه کە بووم به ئەندامی چیا له یەکەمین ڕۆژی به شداریم له به شی مناڵان کارم کردوه و ته ک هاورێیانی ترم له کو میته ی مناڵان هەوڵمان داوە که سەرنجی دایکان و بنەماڵەی مناڵەکانمان ڕاکێشین بۆ لای ژینگه هەروەها پاراستنی ژینگە.

ژینگەوان، ژنانی کورد چەندە لە چالاکیە ژینگەپارێزیەکاندا دەوریان بووە؟

ئەحمەدی: ژینگەپارێزی بێ سنووره و ناتوانین لە یەک شۆێن مەحدوودی بکەینەوە به نەتەوەیەک، بەڵام ئەوەی که من زانیاریم بێت له چالاکی ژنانی ئەندامی چیا و چەن شارێکتری پارێزگای کوردستان هەمیشه ڕۆڵیان بووه، چ بەشی فێر کاری و چ بەشی مناڵان و ئێمه ژنییشمان بووه که به شداریان کردوه لە خامۆش کردنی ئاگری دارستانەکاند.

ژینگەوان، بەربەستەکانی سەر ڕێی بەشداریی ژنان لە چالاکیە ژینگەپارێزییەکاندا لە چیدا دەبینن؟

ئەحمەدی: به داخەوە زۆر جار بنەماڵەکان بەر بەست بوون بۆ چالاکی ژنان، زۆر جاریش بیر و ڕای هەڵەی شەقامی کوردی ئه بێت به بەربەست بۆ چالاکی ژنان له هەر بوارێکدا نه ته نیا چالاکی ژینگه پا رێزی بەڵکوو چاکییەکانیتریش کە ژن دەتوانێ تێیدا بەشدار بێت.

ژینگەوان، ڕێکار یان پێشنیارەکانی بەرێزتان بۆ کاریگەرتر بوونی ژنانی کورد لە بواری ژینگە و ژینگەپارێزیدا چیە؟

ئەحمەدی: ئه گەر ئێمه ژن هەست به بەرپرسیاریەتی بکەین بەرانبەر به ژینگه و نیشتمانی خۆمان بە دڵنیایەوە هەنگاو هەڵ ئه گرین بۆ پاراستنی و دیسان دووپاتی دەکەمەوە کە دەبێ ژنانی ئێمه ئاگادار بکرێنەوە له ڕۆڵێک که ئەتوانن هەیابێت له باشتر بوونی ئەو کومەڵگایە کەتێدا ئەژین.

ژینگەوان، دەستەکانت خۆش بەیان خان زۆر سپاستان دەکەم گەر شتێک ماوە باسی بکەن بەفەرموون، دیسان سپاس بۆ وەڵامدانەوەکانتان.

ئەحمەدی: باسی ژینگه و پاراستنی ئیتر تەنیا مەحدوود نابێت به ئەو کەسانە کە وەکوو حەزێ چاوی لە بکەن، بەڵکوو ئێستا وەکوو زەروورەتێکه که دەبێ هەموان بیری لێ کە ینەوە و هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی، چۆن بە ڕاسی ژینگەمان له قەیراندایە و ئەمەش مەترسیکه بۆ سەر ژیانی هەموان.