شەریف باجوەر، لەنێو بێدەنگیی میدیا فارسییەکاندا گەییشتە لووتکەی ویژدان و مرۆڤایەتی

0
1191

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دواجار و پاش کۆمەڵێک کێشە و گرفت، سەفەرە پڕلەهەڵوێست و مرۆڤانەکەی شەریف باجوور بە گەییشتنە سەلاسی باوەجانی کۆتایی پێهات.

شەریف باجوەر، چالاکی ژینگەپارێزیی کورد و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، دوایی گەیشتن بە شاری سەلاسی باوەجانی مانگ گرتنەکەی خۆی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، کە ڕٶژ اێ شەممە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر لە شاری مەریوان بە مەبەستی پشتیوانی لە مافی ئاژەڵان و پاش کوشتنی نامرۆڤانەی دایکی چەند تووتکە سەگێک بوو، مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند و لە مەریوانەوە بە پێ ناوچە بە ناوچە خۆی گەیاندە سەلاسی باوەجانی، ئەو شوێنەی کە دەڵەکەی لێ کوژرابوو.

شایانی باسە کە ڕێپێوان و مانگرتن لە خواردنی شەریف باجوور لەگەڵ پێشوازیی بەرینی خەڵکی کورد و بەتایبەتی چالاکانی ژینگەپارێزی بەرەوڕوو بووەوە، لەم پیوندیەدا لە شارەکانی پاوە جوانرۆ چەندین گۆندی ناوچە جیاجیاکان بە گەرموو گۆرییەوە بە پێشوازی کاک شەریفەوە هاتن.

جێگایی ئاماژەیە کە خەڵکی نیشتمان دۆستی شاری سەلاسی باوەجانی کۆمەڵێک لە چالاکنی ژینگەپارێزی ئەو شارە لە رێورەسمێکی بەشکۆدا کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە پێشوازیییان کرد.

کاک شەریف بە بوونەی بەرێوە بردنی ئەم چالاکییە سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە گۆندی دزڵی لە ناوچەی هەورامان دەستبەسەر کرا، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر پێشی پێ گیرا.

دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە، پشتیوانیی بەرینی چالاکانی مەدەنیی خەڵکی کوردستانی لێکەوتە و ئەمەش بووە هۆی ئەوە کە پاش یەک ڕۆژ دەستبەسەربوون ئازاد بکرێت.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەم حەرەکەتەی بەرێز باجوور بە شێوەیەکی ئەنقەست لەلایەن مێدیا ناو خۆیەکانەوە سانسوور کرا تەنانەت بۆ یەک جاریش لە مێدکاند باسی لێوە نەکرا.

شەریف باجوەر یەکێ لە ئەندامانی چالاکی ئەنجۆمەنی سەوزی چیایی شاری مەریوانە هاوکات بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە کە بەرپرسی کۆمیتەی بەرنگاری ئاگرکەوتنەوەکان لە ئەنجۆمەنی سەوزی چیادا چالاکی دەکات، بەتایبەت لەم چەند ساڵەی رابردوودا کە دارستانەکانی نیشتمان بە ناحەق هەر ڕۆژ و ئاگر لە شوێنێک بەردەدرێت ڕٶڵت بەرچاوی هەبووە.

14907208_779410482199972_3597572007395017197_n 14925633_779410358866651_398701324567180324_n 14937257_779410305533323_4178763799221247370_n photo_2016-11-05_15-58-28 photo_2016-11-05_14-26-40 photo_2016-11-05_14-26-54 photo_2016-11-05_15-58-2814956606_779410442199976_6853584444527819547_n