پاوە: ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان کوردستان بەردەوامە

0
1091

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردانی سرووشت و کاولکردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرەست و نەیارانی سرووشتی جوانی نیشتمان درێژەی هەیە و هەر رۆژە و ناوچەیەکی وەڵات دەکاتە ئامانج.

رۆژی دووشەممە ۱٤ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی پاوە لە شۆێنێک بە ناوی (دەوان) نزیک لە گۆندی باینگان بەردرا، کە لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێری خایاند کۆمەڵێکی بەر چاو خەساری ژینگەیی بە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچەکە ئەم ئاگرە لەلایەن کەسێکی نەناسراو کە بە ماتۆر لە ناوچەکە رد بووە، لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە بەردراوە، زوو لەوێ هەڵهاتووە.

جێگای ئاماژەیە کە زۆر جار بە شێوەی ئاشکرا ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدرێت، سەرەرای ئەوەی کە ناوندەکانی حکومەت ئاگادار دەکەنەوە، هیچ کارێک لەو بارەوە ناکەن، بە وتەی بەشێکی بەر چاو لە خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان لەو باوەردان کە خۆدی ناوندەکانی حکومەت یەکێ لە سەرەکیتەرین هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانن.

هەر لەو پیوندیەدا ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی باقرئاوا لە شاری شائاوای پارێزگای کرماشان بەردرا.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند خەسارێکی یەکجار زۆری لە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە دا، کە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بە کەمتەرین ئمکاناتەوە دوایی چەندین کاتژمێر بەربەرەکانێ کۆنتڕۆڵ کرا.

شایانی باسە کە دۆێنێ رێکەوتی ۱۳ی خەرمانان لە چەندین ناوچەی جۆرواجۆر لە کوردستان بەریتین لە شاری مەریوان لە دارستانەکانی گۆندی نژمار، شاری مەریوان لە پشت پادگانی ئەرتەش، شاری بۆکان لە گۆندی درزیولی، شاری بۆکان لە باغەکانی اوچ تەپە، پارێزگای کرماشان لە ناوچەی شله کش و تنگ قیر لە سرابلە، پارێزگای لۆرستان لە ناوچە بید میری، شاری مەریوان لە گۆندی سلسێ، شاری سنە حەفت ئاسیاو لە ئاویەر، شاری سەردەشت لە ناوچەی ساوان قەدیم بەردراوە، کە بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی ئەرتەش لە شاری مەریوان زیاتر لە ۳۰۰هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بۆ بە خۆڵەمێش.

photo_2016-09-05_22-43-52

photo_2016-09-05_22-43-48