بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی ژیوای لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا سمینارێکی لە ژێر ناوی “پێشکه‌شکردنی ئه‌زموونه ژینگه‌ییه‌کانی گه‌شتێک بۆ ئه‌وروپا و خوێندنه‌وه‌یێکی زانستی له سه‌ر چۆنیه‌تی دیاریکردنی باشترین شوێن بۆ زبڵ پاشماوەکانی شاری پاوه” له ڕێکه‌وتی 9ی گه‌ڵاڕێزانی 1395ی هه‌تاوی، به به‌شداری نزیک به 120 که‌س له لایه‌نگران و ژینگه‌دۆستانی ناوچەی هه‌ورامان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی ژیوای به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م کۆڕه له کاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ و له ساڵۆنی فه‌رمانگه‌ی ئیرشادی شاری پاوه به سەر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی و له درێژه‌ی کۆڕه زانستییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای به‌ڕێوه چوو و تێیدا دوابه‌دوای به‌خێرهاتنی مێوانان له لایه‌ن خاتون فروزان ڕه‌سووڵی وه‌کو سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن، دوکتور بورهان وه‌ڵه‌دبه‌گی وه‌کو وتاربێژی سه‌ره‌کی کۆڕه‌که بۆ پێشکه‌شکردنی وته‌کانی بانگهێشت کرا.
ئه‌و به‌ڕێزه وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی کورته فیلمێک له سه‌ر دۆخی ژینگه و چۆنیه‌تی پاراستنی ژینگه و هه‌ڵسووکه‌وت له بوارگه‌لی کاریگه‌ر له سه‌ر سروشت له وڵاتانی ئه‌وروپی، به تێروته‌سه‌لی باسی له ئه‌زموونی ئه‌و وەڵاتانه و جیاوازی ئه‌زموونی هه‌ورامان له‌م بواره‌دا کرد.
دوکتور بورهان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له چۆنیه‌تی و ئه‌گه‌ری پێشکه‌وتنی ناوچه‌ی هه‌ورامان له بواری کار و تێکۆشانه ژینگه‌ییه‌کان و دێرانی ئه‌م ناوچه بۆ ئه‌وه‌ی که ببێته ناوه‌ندێکی گه‌شتیاری به‌هێز کرد و ڕێگا چاره و پێشنیاره‌کانی خۆی له‌م بواره‌دا بۆ گوێ‌گران شیکرده‌وه.
دوای ئه‌م بابه‌ته و هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌کانیدا و وه‌کو ئه‌رکی پێسپێردراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، دوکتور بورهان، په‌رده‌ی له سه‌ر نامیلکه و کتێبی فێرکاری لە سەر “گرفته ژینگه‌ییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان” لابرد، ئه‌م نامیلکه‌یه نووسینی خودی دوکتور بورهان وه‌ڵه‌دبه‌گی بوو که به چاودێری و هاوڕایی کومیته‌ی په‌روه‌رده و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای و له سه‌ر ئه‌رکی کومیته‌ی دارایی چاپ کراوە.
لە درێژەی ئەم کۆرەدا به‌ڕێز دوکتور موحه‌ممه‌دخانیش له سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ پرسه ژینگه‌ییه‌کان و به تایبه‌ت له بواری هاتووچۆدا، چەند وته‌یەکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
لە کۆتاییدا لەلایەن خاتوون شه‌یما سادقی، بابه‌تێکی له سه‌ر دیاریکردنی زانستییانه‌ی باشترین شوێن بۆ زبڵگه‌ی شاره‌کان به گشتی و شاری پاوه به تایبه‌ت پێشکه‌ش به گوێ‌گران و به‌شداربووان کرد و چه‌ند پێشنیارێکیشی سه‌باره‌ت به باشتر کردنی دۆخی ئه‌و شوێنه‌ی که ئێستا وه‌کو زبڵگه دیاری کراوه‌خسته ڕوو.