کوشتنی ئەسپی کاسبکارانی کورد درێژەی هەیە

0
1571
ژینگەوان: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنوورەکانی ناوچەی شنۆ، درێژە بە کوشتن و ئازار و ئەزیەتی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی٢٧١٨ کوردی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنوورییەکانی شاری شنۆ لە دارستانەکانی مێراوێی  تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردووە و لە ئاکامدا زیاتر لە ١٠ سەر ئەسبی کاسبکاران بە کوشت چوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای کوشتنی ئەو ئەسبانە دەستیان بەسەر بارەکانیان دا گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٥خاکەلێوە ٢٧١٨ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان و لە نزیك شارەکانی نەوسود و نۆدشە، لانی کەم دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانیان گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ دانەوەی هه‌ر سه‌ر له‌و ئەسبانە داوای بڕی ٦ ملوێن تمەنیان لە کۆڵبەران کردووە.

هەر لەو پیوندیەدا ڕۆژی شەممە (٢٥خاکەلێوە ٢٧١٨ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان و لە نزیك شارەکانی نەوسود و نۆدشە، لانی کەم دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانیان گرتووە و بۆ دانەوەی هه‌ر سه‌ر له‌و ئەسبانە داوای بڕی ٦ ملوێن تمەنیان لە کۆڵبەران کردووە.

شایانی باسە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەشێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان وەکوو، مەریوان، بانە، سقز، جوانرۆ بە هۆی داخستینی سنوورەکان خەڵکی دستی داوەتە مانگرتن کە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری بانە زیاتر لە ٦ کەس گیراوە هەروەها لە شاری مەریوان چوار کەس دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامە و شۆێنی راگرتنی ئەو کەسانە دیار نییە.

This slideshow requires JavaScript.