زیاتر لە ۱۰حاڵەتی ئاگرتێبەردان/ راپۆرتی ئاگرتێبەردانەکانی ۱۲ی خەرمانان

0
1765

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، کاولکاریەکانی دژمنانی ژینگەی کوردستان بەردەوامە، رۆژانە بەشێوەی گۆنناوی هاوکات ئاگر لە چەند شۆێنی جیا جیا بەردەدرێت.

رۆژی هەینی ۱۲ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی شاخی مەڵەکشاهی لە شاری ئیلامی سەر بە پارێزگای کرماشان بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەو کە چەندین کاتژمێر خایان زیاتر لە ۱٥هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتان و خەسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشت.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری مەریوان بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی کۆمارەلەنگ بەردرا، بە وتەتی شایەتحاڵانی ئەو رووداوە ئەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە پێج ساعت درێژەی کێشاوە و لە ئاکامدا چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە و خەرسارێکی ژینگەیی بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە، لەم ئاگرکەوتنەوە چەندین باڵندە و ئاژەڵ لە ئاگردا سووتاوەن، شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی گۆندی کۆمارەلەنگ و ئەنجۆمەنی سەوزی چیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

شەپۆلی ئاگرتێبەردانەکانی ۱۲ی خەرمانان درێژەی کێشاو لە پارێزگای کرماشان دارستانەکانی باڵاتاق سەر بە شاری سەرپڵ زەهاوی رەش پۆش کرد، بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو رووداوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دارستانەکانی باڵاتاق بەردراوە، ئەم ئاگرکەوتنەوە دوای چەند کاتژمێر لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سەرپڵ و خەڵکی ئەو ناوچە کۆژایەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوکات لە شاری بۆکان بۆ جاری سێهەم ئاگر لە پارکی گەشتیاری کێوە رەش بەردرا، زۆربەی هەر زۆری دارستانەکانی ئەو پارکە لە ئاگردا سووتان، یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری بۆکان لە پیوندیەدا بە ژینگەوانی راگەیاند، پارکی کێوەرەش یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی ئەم ناوچە بە ئەژمار دێت، کە لە ماوەی رابردوودا بەشێوەییەکی گۆمانناوی ئاگری تێبەردەدرێت و هیچکام لە ناوندەکانی حکومەت لە مەڕ ئەم ئاگرکەوتنەوانە هیچ هەڵوێستێکیان نەگرتووە، تا ئێستا بۆ یەکجاریش لە مێدیاکان باسیان نەکردووە.

ئاگرتێبەردانە هاوکاتەکانی نەیارانی سرووشتی کوردستان لە شاری سنە دارستان و لێرەوارەکانی چەم سۆ، گۆندی کەرەسی هەروەها گۆندی زەنانیان کردە ئامانج، ئەم ئاگرکەوتنەوە کە دوانیوەرووی ئەمرۆ دەستی پێ کرد دوایی چەندین کاتژمێر لەلایەن ژینگەپارێزانی شاری سنە، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەحدەت، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا، کۆنتڕۆڵ کرا، بە وتەی شایەتحاڵان لەم ئاگرکەوتنەوە چەندین هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە، کە تا ئێستا لەلایەن ناوندەکانی پیوندیدارەکانی حکومەت هیچ ئارمار یان هەواڵێکی تایبەت بەو رووداوە بڵاو نەبووەتەوە.

ئاگری دارستانەکانی نیشتمان لە رۆژی ۱۲ی خەرمانان هەر وا درێژەی کێشا، لە شاری سەردەشت لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگر لە دارستانەکانی کۆنەمشکی بەردرا، خەسارێکی بەر چاو بە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشت، لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە پێج کاتژمێری خایاند زیاتر لە ۱۰هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگری رەق و کینەیی دژمنانی ژینگەیی کوردستان سووتا.

هەر لەم پیوندیەدا ئاگر لە لێرەوارەکانی شاخی قەلایلان لە نزیک گۆندی سرنجانە لە ناوچە دێولان بەردرا، خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەشت.

ئاگرتێبەردانەکانی نیشتمان هەر وا درێژەی کێشاو لە شاری کامیاران ئاگر لە دارستانەکانی نزیک گۆندی قەلایی و هەروەها لە رۆمشکانی پارێزگای لۆرستان ناوچە بن حر بەردرا، لە ئاکامدا خەسارێکی قەرەبوو نەکراو بە سووش و گیان لەبەرانی کوردستان گەشت.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەلایەن خەڵکی کوردستان و ئەنجۆمەنی و چالاکانی ژینگە پارێزی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵ کراون ڕۆڵی بەر چاویان بۆ پاراستنی دارستانەکانی نیشتمان بینیوە.

ساڵیانە بە سەدان هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کەسانی سەر بە حکومەتەوە دەبنە ئامانجی سوتیان و ئاگر تێبەردان ،کە تا ئێستاش کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە سروشتی کوردستان ،و دژایەتی دەکات لە گەڵ چالاکانی ژینگە پارێز دا.

photo_2016-09-03_00-17-07

photo_2016-09-03_00-17-11

photo_2016-09-03_00-17-23

photo_2016-09-03_00-17-28