سووتاندنی کەلووپەلی کاسبکاری سەر سنوور، تا سووتاندنی دەیان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان

0
1482

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، مانۆری نیزامی هێزەکانی رژیم و پشت کۆێ خستنی بەرپرسان لە ئاست رووداوە ژینگەیەکان ڕۆژانە بە سەدان هێکتار لە سامانە سرووشتیەکانی کوردستان دەکاتە قۆربانی.

ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی کانی قۆلەجان کە دۆێنێ بەیانییەوە بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی حکومەت لەو ناوچەیە بەردرا بۆ جار سێهەم سەری هەڵدایەوە رووبەرێکی یەکجار زۆر لە چڕتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی لە ناو برد.

ئەم ئاگرتێبەردانە کە سێ جار لەلایەن خەڵکی ناوچەکەو ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیاوە کۆنتڕۆڵ کرا، زیاتر لە ٢٤ کاتژمێری خایاندووە رووبەرێکی یەکجار زۆر کە بە وتەی شایەت حاڵان زیاتر لە ٢٠هێکتار بووە.
هەر لەو پیوەندییەدا لە شاری بانە لەلایەن هێزەکانی بە ناو سنوور پارێزی ئێرانەوە بە شێوەی هاوکات ئاگر بەردرایە دارستانەکانی چیاکانی حۆجرە هەروەها دارستانەکانی ناوچەی سنووری کێلە.

جێگایی ئاماژەیە کە هۆی سەرەکی ئەم ئاگرکەوتنەوە سووتاندنی زیاتر لە ١٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ناو چوونی دەیان ئاژڵ و باڵندە، ئەوە بووە کە هێزەکانی حکومەت هێندێ بار کاسبکارانی سەر سنووریان گرتووە دەست بە جێ لە ناو دارستانەکانی خاڵی سنووری کێلە ئاگریان داوە.

شایانی باسەکە ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هۆی مین رێژ بوونی ناوچە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە.

ناوچەکانی کەوپێچی سەروو، خۆاجەمێری، هەروەها نزارەکانی گۆرەزان لە گۆندی ساوان ئەو شێونانە بوون کە لەلایەن کەسانی کەمتەر خەمەوە ئاگریان تێبەردرا.

سووتاندن لە ناو بردنی سامانە سرووشتیەکانی نیشتمان درێژەی کێشاو لە نێوان پاوە، رەوانسەر ئاگر بەردرایە دارستانەکانی قۆری قەڵا، پشت کاوات بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە لە شەوی رابردووە تا ئەمرۆ دانیوەرۆ درێژەی کێشا بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش زیانێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

photo_2016-11-24_23-19-22

photo_2016-11-24_23-19-30

photo_2016-11-24_23-33-59