کۆمەڵکووژیی لۆڕەکان لەسەر دەستی ڕەزای پەهلەویی
لێردەا سێ بەڵگەی مێژووی لەبەردەستی خوێنەرە بۆ سەلماندنی ئەم کۆمەڵکووژیە کە لە لایان داگیرکەری پارسی لە چەند قۆناغی جیاوازدا و لە درێژەی چەند ساڵ دا لەو پەڕی
بێ بەزەییانە و بێ ئەخلاقیانەکراوە، لێرەدا
ئاماژە بە چۆنیەتی قەڵاچۆ کردنی لوڕەکان بە
فەرماندەیی ئەمیر ئەحمەدی و سوپای
پەهلەویی لە نێوان ساڵانی ١٣٠٣ تا ١٣٠٦ ی هەتاوی و چەند ساڵی دواتر لە لۆڕستانات
دەکرێت
ئەمیر ئەحمەدی یەکێک لە پلەبەرزەکانی نێو سوپای قەزاقی سەردەمی ڕەزاشای پەهلەویی بوو کە بەمەبەستی سەرکووت و لە نێو بردنی دەسەڵاتی میرەکوردیەکانی
لۆڕستانات بە فەرمانی ڕاستەوخۆی پەهلەویی ڕەوانەی لۆڕستانات کرا
ئەم سێ بەڵگە مێژوویە بریتین لە جنایات و کۆمەڵکووژی لوڕەکان لە سەر دەستی ئەمیر ئەحمەدی کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕەزای پەهلەویی بۆ لوڕستانات نێردرابوو
١ یەکەم بەڵگەی مێژوویی
وتار و پەیامەکانی سەرتیپ مووحەممەدی شاە بەختی و ئەمیر ئەحمەدی کە لە ڕێگای تلێگراف بەردەوام بۆ سەرۆک ئەرکانەکانی خوەیان لە تاران دەیان هەنارد و هەروەها چەندین تلێگرافی دیکەی بەرپرسانی سەربازی ئەوکاتی نێردراو بۆ لۆڕستانات کە لەبەردەستە
٢ ڕاپۆرتەکانی وییلیام داگلاس ، یەکێک لە
بەرپرسانی سێنای ولایەتەیەکگرتووەکانی
ئامریکا و هاوکات یەکێک لە دادوەرەکانی ئەو
کاتی ئامریکا کە لە نێوان ساڵانی١٣٢٩ دا لە
گەشتەکانی بۆ لۆڕستانات بۆ کۆشکی سەرۆک
کۆماری ئامریکا نووسیویەتی
٣ ئاماژەکانی قەمەر ئەلملوکی وەزیری لە چاو پێکەوتنەکانی خوەی لەگەڵ ملوک زەڕابی لە سەر چۆنیەتی پێشکەش کردنی خەڵاتی خوێناوییەکانی ئەمیر ئەحمەدی لە دزین و بڕین خەڵکی
لۆڕستان بە خوەی کردووە
یەکەم بەڵگە
هەرچەند دەیان بەڵگەی مێژووی دیکە
لەبەردەستە بۆ سەلماندنی کۆمەڵکوژییەکانی
لۆڕەکان لەسەر دەستی ئەمیر ئەحمەدی و سوپای پەهلەویی لە لۆڕستانات بەڵام تاکوو ئێستا بە ڕاشکاوانە وەکوو تاوانی جەنگی تۆمار نەکراون و هیچ سکاڵایکی یاسایی بۆ
بە فەرمی ناساینی ئەم کۆمەڵکووژیە وەکوو کۆمەڵکووژی ئەرمەنییەکان لە ئاستی نێو نەتەوەیی نەکراوە
هێشتا خەڵکی بە تەمەنی لوڕستان کە وەکوو
شاهێدی زیندووی ئەو کۆمەڵکوژییانە
هێشتا کۆچی دواییان نەکردووە و زۆرێک لە مێژوو نووسانی خەڵکی لۆڕستان لە چەندین پەرتووک و
وتاری مێژووی دا باس لەو کۆمەڵکوژیانەی
داگیرکەری پارسیان کردووە بەڵام هەتاکوو ئێستا هیچ وڵاتێک لە ئاستی جیهانی دا کۆمەڵکووژی کوردیان وەکوو نەتەوەکانی دیکە کە لە مێژوودا تووشی کۆمەڵکووژی بوونە
بە فەرمی نەناساندووە کە جێگای داخ و لاوازی دیپلۆماسیەتی کوردی لە هەندەران دەدات
لێرەدا ئێمە زۆر هەوڵ دەدەین هەموو بەڵگە
مێژوویەکان کە لە چەندین شوێن و پاش
چەندین مانگ کۆکرانەوە وەکوو
وتارێکی یەک دەست کە باس لە ئەم کۆمەڵکوژییەی خەڵکی لۆڕستان ئەکات کۆ بکەینەوە و
پەردە لەسەر چۆنیەتی ئەم ڕووداوانە لا بدەین
سەرکووتی خەڵکی لۆڕستان وەکوو سەرکووتی نەتەوەکانی دیکەی نێو جوگرافیای سیاسی
ئێران لە مێژوودا چەندین جار تۆمار کراوە بۆ
نموونە، لە سەردەمی حەسەنوویە وهەزار
ئەسپان هەتاکوو هێرشی تەیمووری گورگانی و کۆمەڵکووژی شا عەباسی سەفەویی و بیدادی
والی قاجار و …چەند نموونەیکی دیکە لە مێژوودا تۆمار کراون بەڵام کۆمەڵکووژی سەردەمی پەهلەوییەکان وەکوو
ئەوانە بە ڕوونی و شەفافی پەردەیان لەسەر
لانەدراوە بۆیە بە پیویستمان زانی دەست بە ڵێکۆڵینەوەی مێژووی لەسەر ئەم ڕووداوە
مێژوویەی سەدەی ڕابردوو بکەین
لە نێوان ساڵانی ١٣٠٣ تاکوو ١٣٠٦ی هەتاووی
سەرکووت و لەنێوو بردنی بەکۆمەڵی خەڵکی
لۆڕستانات لاپەڕێکی دیکە لە مێژووی
کۆمەڵکووژیەکانی ئەم ناوچەی کوردستانە کە بەداخەوەی بە شێوەی بەرچاو گرینگی پێ نەدراوە
پاش سەرهەڵدانە نوێیەکانی نێو ئێران کە بە بزووتنەی نێهزەتی میلی دەناسێندرێت ، دەوڵەتی ناوەندی بڕیاری دا کۆتایی بە دەسەڵاتی
حکومەتە ناوچەییەکان بهێنێت کە لەو کاتەدا زۆرینەی ناوچەکانی ئێران لە لایان خان و عەشیرەکان بەڕێوە دەچوون
بۆیە دەوڵەتی ئەوکات بە بیانووی دامەرزاندنی دەوڵەتێکی ناوەندی بەهێز کە بتوانێت ئاسایشی هەموو خەڵکی سەرتاسەری ئێران
مسەوگەر بکات دەستیان کرد بە کووشتن و بڕین و لە نێو بردنی زۆرینەی خان، سەرۆک عەشییرەکان و گەورەپیاوانی سەرتاسەری
ئێران، دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران کە تازە دامەرزرابوو بە پاڵپشتی دەوڵەتی بریتانیا سوپایکی نوێ و بەهێزی بۆ لەنێو بردنی دەسەڵاتی ناوچەی و ئتنیکی لە ئێران دەست پێ
کرد هەرچەند مەبەست لە دامەرزاندنی دەوڵەتی ناوەندی بەهێز لە ئێران بۆ سیاسەتی ئەوکاتی دەوڵەتی بریتانیا لە ئێران هەڵدەگەڕێتەوە ، لەم کاتەدا بەمەستی لە نێو بردنی هەموو هۆز و خێڵە کوردیەکانی لۆڕستان ، ڕەزای پەهلەوی دوو سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێرانی بە ناوەکانی “شاە بەختی و ئەمیر ئەحمەدی” بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی بەرەو لۆڕستانات ڕا سپارد
ئەو دوو ئەفسەرە ئێرانیە کی بوون؟
شاە بەختی یەکێک لە هاوڕێیە نزییکەکانی
ڕەزای پەهلەویی بوو کە لەو کاتەدا بە دەرەجەی سەرتیپی ئەرکی سەرکووت و کۆچ دان لۆڕەکانی پێ ڕاسپردرا ، ناوبراو پێشترلە سەرکووت و لە نێو بردنی دەسەڵاتە
ناوچەییەکانی دیکەی ئێران بەتایبەتی قەشقاییەکان دەستی باڵای هەبووە و پاش ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ١٣٢٥ ی هەتاوی کرا بە فەرماندەی سەربازی ناوچەی ئازەربایجان و دواتر لە لایان مووحەممەدی مووسەدێقسەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی دەوڵەتی ئێران وەکوو وەزیری خانەنشین ،
خانەنشین کرا کە پاش کودەتای ٢٨ ی گەلاوێژ دیسان وەکوو فەرمانداری ئازەربایجان تاکاتی کۆچی دوایی ئەرکەکانی دەوڵەتی پەهلەویی لەم پارێزگایە چێ بە جێ دەکرد و لە ساڵی١٣٤٠ی هەتاوی ژیانی ناو براو کۆتای پێهات
ئەمیر ئەحمەدی
لە ساڵانی سەرکووتی لۆڕەکان وەکوو قەساوی لۆڕەکان لە ئێران دەناسێندرا ، ناو برا لەو ساڵانەدا لە چەندین ڕۆژنامە کە ئێستا لە ئارشیڤەکاندا ماونەتەوە دەی گوت ،بە
شێوەیک خەڵکی لۆڕستان لە ناو دەبەم کە لە ساحەتی ناوچەی لۆڕستان ناوی لۆڕ بۆ هەتاهەتایە بسڕێتەوە
]
ڕۆژنامەی ئێران، ساڵی ١٣٠٣ ، لە وتوو وێژ لە کۆشکی بروجێرد ، لە ئارشیڤەکانی سەرتیپ شاە بەختی لاپەڕەی ١٨
[
لە کۆمەڵکوژی خەڵکی لۆڕستان کە لەلایان پەهلەوییەکانەوە کراوە بێجگە لە بەڵگە مێژوویە لە خودی دەوڵەتی ئەو کاتی پەهلەویی ، ٣٤٥ تلێگرافی نێوان سەربازانی سوپای پەهلەویی و سەرۆک ئەرکانەکانی ئەوکاتی ئێران لەبەردەستە کە دەرخەری ئاستی دڕەندەیی و بێ ڕەحمی دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران لە
بەرانبەر خەڵکی لۆڕستانە
ئەم ٣٤٥ تلێگرافە لەلایان کاوەی بەیات وەکوو ئەرشیڤ و کۆ کراونەتەوە
جگەلە تلێگرافەکان چەندین نامەی دەست نووسی بەرپرسانی پلە بەرزی ئەرتەشی ئێران هەیە کە باس لەچۆنیەتی کووشتن و بڕینی خەڵکی بێ تاوانی لۆڕیان کردووە ، بۆ
نموونە باس لەوە کراوە ،ئەرتشی ئێران یەکەم جار بە فڕۆکە خەڵکی لوڕیان بۆمباران دەکرد و پاشان بە تۆپ و چەکی قورس هێرشیان دەکردە سەر خەڵک و ڕەحم بە
گەورە و چووکەیان نەکراوە
بۆ نموونە لە تلێگرافی ١١٣ نووسراوە ، لە یەک ڕۆژ دا ٣٠٠ ئەلوار ، (مەبەستیان لۆڕەکانە) ، کوژراون و زۆرینەیان تاکوو بەیانی لە نێودەبەین
لە تلێگرافی ١١٨ و ١١٩ نووسراوە ، نزیکەی ٣٠٠٠ هەزار لۆڕ لە نزیکی خۆڕەم ئاوا لە نێو خەیمەکانی چیای[ کێوی سپی چەنگی] بە تۆپی جەنگی کوژران
تلێگرافی ١٢٤ ، ئەوڕۆ نزیکەی ٢٠٠ لۆڕ کوژراون یەکەم بە هیوای خودا و دووهەم بە یارمەتی پایەبەرز پەهلەویی، هەموو لۆڕەکان لە نێو دەبەین ، سەیەد حەسەن ڕەزەوی گرووهانی چوارم
تلێگرافی ١٢٧
ئەوڕۆ ٧٠ لوڕ کوژراون و دەیانیان بە برینداری هەڵاتوون
سەرکووتی لۆڕەکان لەلایان ئێرانییەکانەوە زیاتر لە سێ ساڵی خایاند و دەیان بەڵگەی مێژووی بوونی هەیە کە ئێران بە فڕۆکە و تۆپ و چەکی قورس خەڵکی لۆڕستانی
کۆمەڵکووژ کردووە و یەکێک لەو بەڵگەمێژوویانە پەرتووکی عەمەڵیاتی لۆڕستانە ، هاوکات لە چەندین گۆڤار، ڕۆژنامەو نامەی بنەماڵەی ئەرتشییەکانی ئێران دەیان بەڵگەی
دیکەی مێژووی لەسەر ئەم کۆمەڵکووژیە بوونی هەیە بۆ نموونە مەجەلەی پەهلەویی لە ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی لاپەڕەی ٥ بە شیوەی هەواڵ چەندین خەبەر و هەواڵی لەسەر ڕووداوەکانی لوڕستان بڵاوکردۆتەوە
لە بەهاری ١٣٠٧ ی هەتاوی ڕەزا شای پەهلەویی بۆ لۆڕستان بە مەبەستی دەست خۆشی لە سوپای وڵاتەکەتی و درووست کردنی ترس و تۆقینی زۆرتر لە نێو خەڵکی لوڕستان بۆ چەندین شاری لۆڕستانات سەفەر دەکات
لەم کاتەدا ڕۆژنامەی شەفەقی ئێران دەنووسێت، لە کاتی سەردانی ڕەزاشا بۆ خۆڕەم ئاوا زۆرینەی سەرۆک خێل و عەشیرەکانی لۆڕستان بە مەبەستی چاو پێکەوتن و دەست ماچ کردنی ڕەزاشاە دەڕۆنەخزمەتی و داوای لێبوردنی لێ دەکەن کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێ هەبووە و دەوڵەتی خودموختاریان لە وناوچانە پێک هێنابوو
دووهەم بەڵگەی مێژووی کۆمەڵکوژی خەڵکی لۆڕستان
ویلیام داگلاس کە یەکێک لە دادوەرانی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە کە لە ساڵانی ١٩٤٩ و ١٩٥٠ چەندین گەشت بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات ، ناوبراو لە پاش گەشتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها وڵاتانی باشووری ئاسیا دوو پەرتووک بەناوەکانی: مالایا و سەرزەمینی خەڵکانی سەیر و سەمەر باس لە
کۆمەڵکووژی لۆڕستان و چۆنیەتی ئەو کۆمەڵکووژیانەی کردووە دەنووسێت
داگلاس ئەو پەرتووکانەی لە ساڵی ١٩٥١ لە ئامریکا چاپ و بڵاو کردۆتەوە ، ناوبراو لەسەرانسەر زاگرۆس، ئازەربایجان و ئەنزەلی و ئەسفەهان و شیراز چاوپێکەوتنی لەگەڵ
خەڵکی ئەو ناوچانە دەکات و بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری زۆرتر هێندێک جار ڕێگای خۆی دوورتر دەکردەوە تاکوو بتوانێت هێندێک شوێنی کەم حەشیمەتیش ببینێت ، داگلاس لە پەرتووکی سەرزەمینی خەڵکانی سەیر و سەمەر لە وەرزی ١٢ دا نووسیەتی ، قەساوی لوڕەکان ، کە ئاماژە بە ئەمیر ئەحمەدی سوپاسالاری ئێرانی لە کۆمەڵکووژییەکانی لۆڕستانە دەکات و ناوبراو وەکوو تاوان باری جەنگی دەناسێندرێت ، داگلاس لە پەرتووکەکەیدا باس لە چەندین نموونەی کۆمەڵکوژی لۆڕەکان دەکات و وەسفی دەکات کە ئەو کۆمەڵکووژیانە لە کۆمەڵکوژی فاتێحانی ئیسپانیا لە کاتی ڕۆیشتن بۆ مەکزیک و ئەمریکای باشوور زۆر گەورەتر و پیستر کراوە
سێهەم بەڵگەی مێژووی بییرەوەرییەکانی قەمەرئەلملکوت وەزیرییە
کە باس لە تاڵانی لۆڕستانات لە سەردەستی سوپای ئێران دەکات و هاوکات ناوبراو یەکێک لە هەژارییەکانی لۆڕستانات بۆ ئەم تاڵانە پێناسەدەکات ، ئەمیر ئەحمەدی پاش کۆمەڵکووژی خەڵکی لۆڕستانات زۆرێک لە گەنجینە گران بەهاکانی ئەو کاتی لۆڕستان تاڵان دەکات و زۆرێکیان بە قەمەرئەلملوک وەکوو خەڵات دەبەخشێت
ویلیام داگلاس وەرزێکی پەرتووکەکەی بۆ ئەم بیرەوەرییانە تەرخان کردووە کە بەڵگەیکی دیکەی کۆمەڵکووژی و تاڵانی سامان و سروەتی خەڵکی لۆڕستانە