ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن، مافی مرۆڤ، مافی په‌نابه‌ران، مافی ژنان و منداڵان و ده‌یان پرس و بابه‌تی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به كوردستان و ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تیی
وه‌كوو
ئه‌وه‌ی پێشتریش و چه‌ندین جا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕامانگه‌یاندووه و دووپاتی
ده‌كه‌ینه‌وه كه ناوه‌ندی “ڕۆژی
كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ له بواره‌كانی ڕاگه‌یاندن،
مافی مرۆڤ، په‌نابه‌ران. مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان، ژنان و منداڵان به چه‌ندین
زمانی جیاواز بێ جیاوازی ته‌نیا له پێناو
خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و به‌ره‌و پێش بردنی
ئامانجه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پێوه‌ندی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ و
وڵاتانی بیانی و گه‌یاندنی ده‌نگی كپكراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد به گوێی ڕێكخراوه گه‌وره
و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی
خۆی وه‌گڕخستووه و پێ‌داگر بووه له به‌روه‌پێش بردنی ئامانج و ئارمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ته‌نیا له پێناو ڕاستی و ڕاستگۆیی و ڕاستبێژی دا و له به‌رانبه‌ر زۆڵم و سته‌می
داگیركه‌ران بێده‌نگ نه‌بووه و نابێت. زۆر به داخه‌وه لێره و له‌وێ ده‌بیسترێت
و گوێمان لێبووه زۆر له ئه‌ندامانی بیرته‌سك و ناسیاسیی حیزب و پارته سیاسییه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵات له‌وپه‌ڕی به‌رچاوته‌نگی و نه‌بوونی بڕوایان له ئاستی ڕاستگۆیی ناوه‌نده‌ی
ڕاگه‌یاندنه‌كان و به تایبه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامان
و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و زۆر جار هۆشدارییان به ئه‌ندامان و ڕۆژنامه‌نووسانی
ناوه‌نده‌كه‌مان دا سه‌باره‌ت به وازهێنان له چالاكی و هاوكاری كردنی ناوه‌ندی
ڕۆژی كورد.
پێویسته دووپاتی بكه‌ینه‌وه و ئاماژه‌ی پێ بده‌ین كه ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له هه‌موو
ساڵه‌كانی چالاكی و تێكۆشانی له ئاستی ڕاگه‌یاندن به ده‌یان و سه‌دان به‌رپرس،
ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر و چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤی هاوكاری ناوه‌نده‌كه‌مانیان
كردووه كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی پارت و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان بوون به‌ڵام هه‌موو
به تێكڕا هه‌وڵیان داوه سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌نده‌كه‌مان و پرستیژ و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان بپارێزن و بێ حۆرمه‌تی به هیچ لایه‌نێكی كوردستانی ڕاسته‌وخۆ یان
ناڕاسته‌وخۆ نه‌كرێت و ڕیگا نه‌درێت تۆوی دووبه‌ره‌كی و چه‌ن به‌ره‌كی بكه‌وێته
ناوه‌نده‌كه‌مان و هه‌موو به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه‌مان وه‌كوو برا و
پشتیوان پێكه‌وه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوون و هه‌وڵه‌كانیان وه‌گڕ خستووه بۆ له‌ناوبردنی
هیزی دوژمنی ده‌ره‌كی نه‌ك هاندانی تێكهه‌ڵچوونه ناوخۆییه‌كان و ناو حیزبییه‌كان.
جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد
تێكه‌ڵاوێكن له ئه‌ندامانی هه‌موو حیزب و پارته سیاسییه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی
كوردستان به‌ڵام به بۆچوونی و بڕوای سه‌ربه‌خۆ و جیاواز و مێشكێكی كراوه كه هه‌موو
به تێكڕا هه‌وڵه‌كانیان وه‌گڕ خستووه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی
كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بێ هیچ جیاوازییه‌ك و هیچ به‌رچاوته‌نگییه‌ك.
ناوه‌ندی رۆژی كورد به گۆڕتر له جاران و به هێزتر له پێشوو هه‌وڵ ئه‌دات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی
ماڵی كورد و گه‌یاندنی ده‌نگی كپكراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان
به گوێی ڕێكخراوه مافی مرۆڤییه‌كان و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌كانی هه‌موو دونیا و
بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌كانمان ساتێك هه‌دا ناده‌ین و ڕه‌خنه و توانجه‌كانتان
بۆ ساتێكیش له تێكۆشان ڕامانناگرێت و بێ هیوامان ناكات.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس