ڕۆژی كورد : دوابهدوای ئهوهی رۆژی ههینی پارتی ههدهپه له وڵاتی توركیه له بانگهوازێك دا داوای بهڕێوه چوونی ڕێپێوانیان به مهبهستی پشتگیری لە مانگرتوانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ له بهردهم
سهفارهتی رژیمی ئیسلامیی ئێران كرد ،
ڕۆژی شهممه كاتژمێر دوازده و نیوی دوا نیوهڕۆ سهدان كهس له كوردستانیانی كوردستانی باكوور و پارچهكانی تر له ئانكارای پێتهخت كرد و له بهردهم سفارهتی كۆماری ئیسلامیی ئێران به وتنهوهی دروشم پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان له بهند كراوانی سیاسیی مانگرتووی كورد له بهندیخانهی ورمێ دهربڕی و هاوكات رق و بێزاریی خۆیان بهرنبهر رژیمی دژی گهلیی كۆماری ئیسلامی نیشاندا ، لهو كۆبوونهوهیه دا هەڵمەت مەعرووفی چالاکی سیاسی – مەدەنیی کوردستانی ڕۆژههڵات له لێدوانێک دا بە نوێنەرایەتی کوردانی ڕۆژهەڵات بە دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی و هەروەها بە زمانی فارسی وێرای دهستخۆشی له بهشدارانی ئهو ڕێپێوانه رایگهیاند كه زیندانیانی سیاسیی كورد پێویستیان به هاودهنگی و پشتیوانی ههمه لایهمهی كوردستانیان ههیه ، هاوكات كۆمهڵێك بابهت و پهیامی دیكهش له لایهن بهشداربوانهوه پێشكهش كران
جێگهی ئاماژهیه كه بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، رۆژی ١ی بەفرانبار (دی)، لەلایەن چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی کوردەوە، وەکوو رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستان دیاریکرا.
ئەو چالاکانە لە بانگەوازێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردۆتەوە، رایانگەیاندووە؛ ئیمە وەك كۆمەڵێک لە چالاكانی مافی مرۆڤ، خوێندكاری، مەدەنی و سیاسیی، كوردستانی ئێران، داوا لەسەرجەم خەڵكی كوردستان، ناوەند و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، چالاكانی مەدەنی و سیاسی و حیزبە سیاسیەكانی كوردستان دەكەین كە پشتگیری لەو زیندانییە سیاسیە مانگرتووانە بكەن. لە بەشێکی دیکەی ئەو بانگەوازەدا هاتووە، “هاودەنگی و یەكگرتوویی هەمەلایەنەی ئێمە لە رۆژی دووشەممە، رێكەوتی ١ی بەفرانبار و دەست نیشانكردنی ئەو رۆژە وەک رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری بۆ پشتگیری و كۆدەنگی لەگەڵ بەندیە سیاسیەكانی بەندیخانەی ورمێ، دەتوانێ دەرخەری ورەی نەتەوەیی و یەكگرتوویی ئێمەی كورد بێت بۆ دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆی كۆماری ئیسڵامی ئیران”. ئەو چالاکانە داوا دەکەن، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی بەفرانباردا، بازاڕی نێوشارەکانی کوردستان دابخرێ، خەڵک لە هاتنە دەرێ بۆ نێوشەقام و بازار خۆببوێرن، خەڵکی دێهاتی کوردستان لە هاتن بۆ نێوشارەکان خۆببوێرن و چالاکانی مەدەنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کوردستانیش ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن بگرن. لەبەشیکی راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاونیشتمانیانەی کە لە دەرەوەی کوردستانی رۆژهەڵات دەژین بە دەستە سەردانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لێژنەی مافی مرۆڤ لە پارڵمانی ئەو وڵاتانەی کە تێدادەژین بکەن و داخوازییەکانی مانگرتوان جارێکی تر بە گوێی قورسی کۆمەڵگەی جیهانییدا بدەن.
هاوكات بە دەست پێشخەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، ٢١ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەکەن کە هەرچی زووتر بە دەنگ داواکاریەکانی زیندانییانی سیاسیی کوردەوە بچێت، کە ماوەی مانگێکە مانیان لە خواردن گرتووە. ئەو رێکخراوانە، هەموویان بەگشتی داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەن، کە بە پەروەندەی ئەو زیندانییانەدا بچێتەوە، چونکە مافی ئەو زیندانیانە پێشێل کراوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردانە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا زیندانی کراون، لە رێکەوتی ٢٩ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری نێو زیندان و مانیان لە خواردن گرتووەو دۆخی تەندروستی و جەستەییان لە مەترسی دایە.
بەپێی دوایین زانیاریەکان رەزا رەسووڵی، یوسف کاکەمامی، شێرکۆ حەسەنپوور، سیروان نژاوی، عەبدوڵڵا ئەموویی و هەروەها محەممەد عەبدوڵڵاهی لە ئاکامی ئەو مانگرتنە یەک مانگەیەدا لە دۆخیێکی تەندرووستی مەترسیداردان. لە پێوەندی لەگەل مانگرتنی بەندکراوانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵەی مەدەنیی واژۆکاری ئەو بەیاننامەیە، ئەو داواکارییانەی خوارەوە ئاراستەی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێسلامیی ئێران دەکەن:
ئا. پێویستە هەرچی زووتر و بەبێ مەرچ زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ لە کەسانی دیکە کە بهتاوانهكانی دیكهسزادراون جودا بکرێنەوە
ب. دەبێ زیندانیانی سیاسیی خزمەتگوزاری تەندروستی و پێویستیان بۆ دابین بکردرێ
پ. دەبێ زیندانییانی سیاسیی لەهەر چەشنە ئەشکەنجەیەک بەدوور و پارێزراو بن
ت. دەبێ دووبارە چاو بە پەروەندەی زیندانییانی سیاسیی ورمێ دابخشێنرێتەوە و سزای لەسێدارەدانیان لەسەر لاببرێ.
و هەروەها دەبێ هەموو ئەوانەی کە تەنیا بەهۆی پێشێل کردنی مافە سەرەتاییەکانیان وەک ئازادی رادەربرین و یان ئازادی پێکهێنانی کۆرو کۆمەلە بەندکراون، ئازاد بکرێن.
ههروهها فراکسیۆنی پارتی سەوزی ئوتریش لە پارلەمانی ئەو وڵاتە، بەیانییەیەکی لەو بارەوە بڵاو کردووەتەوە. لهو ڕاگهیەندراوە مێدیاییەدا، وێڕای پشتگیری لهداوا رهواکانی ئهو بهندکراوه سیاسیانه له بهندیخانهی ورمێ، وتراوه که ئهو بهندکراوانه له خراپترین بارودۆخدا به سهر دهبهن و پێویسته کۆمیسیۆنێکی نێونهتهوهیی دۆخی بهندکراوه سیاسیهکانی ئهو بهندیخانهیه و بهندیخانهکانیتری ئێران بهسهر بکاتهوه. ههروهها وتهبێژی پارتی سهوزی ئوتریش لهم راگهیەندراوهدا به فهرمی داوای له وهزیری دهرهوهی ئوتریش کردووه تاکوو به زووترین کات؛ ههوڵهکانی بو پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نێونهتهوهیی بێلایهن بو لێکۆڵینهوه له بارودۆخی بهندکراوانی سیاسی له ئیران بخاتەگەڕ و کۆتایی به پێشێلکردنی مافی ئهو بهندکراوانه بهێندرێت.
له لایهكی دیكهوه رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو، بەدەستپێشخەریی رێکخراوی هاوبەشی کوردستانیان لە بلژیک کە لە چەند حیزبی سیاسی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان پێکهاتووە و بە بەشداریی کۆمەڵێک چالاکڤانی مەدەنی لە بلژیک، خۆپێشاندانێک لە بەردەم بنکەی پارلەمانی ئورووپا لە شاری برۆکسێل بەڕێوەچوو.
لە درێژەی پشتیوانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ئورمیە،
رۆژی دوشەممە رێکەتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهوازیش لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشە و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ئورمیەی مەحکووم کرد.
ههروهها لەكۆبوونەوەیەكی حیزبە كوردستانییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان كە ئەمرۆ لە شاری هەولێر لەباشوری كوردستان بەڕێوەچوو، و زیاتر له ٦٠ حیزب و رێكخراو تێیدا بهشدار بوون سەرجەمیان سەرەڕای پشتیوانیان لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ، سیاسەتە دژە مرۆییەكانی كۆماری ئیسلامییان ئیدانە كردووه ههر لهو پێوهندییه دا “كۆمەڵە و دیموكرات”پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی لە كوردستان دەكەن
“رەزا كەعبی” جێگری سیكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحەتكێشانی كوردستان ،لەو بووارەوە بە رووداوی گوت ” پاڵپشتی لە داخوازی و ئیرادەی گەلی كورد دەكەین و ،كار و كردەوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی زیندانی ورمێ مەحكوم دەكەین دەكەین . ئێمە پاڵپشتی لەو بڕیارەی چالاكڤانانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بەدەم داواكارییەكەیان بچن و رۆژی دووشەممە مانگرتنی گشتیی بەرێوەبەرن .
“فاروق بابامیری” جێگری سیكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحەتكێشانی كوردستانی ئێران ،
سەبارەت بە داخوازی چالاكڤانانی سیاسی
و مەدەبی بۆ بەرێوە بردنی مانگرتنی گشتی دەڵێت ” ئێمە پشتیوانی لە بڕیاری كۆمەڵگای مەدەنی دەكەین و پێمانوایە ئەو هەڵەوێستەی ئەوان نیشان لە هۆشیاری كۆمەڵگای كوردستانە ، داواكارین لە خەڵكی كوردستان كە بەدەم داواكاری چالاكڤانانی مەدەنییەوە بچن و رۆژی دووشەممە مانگرتنی گشتی بەرێوەبەرن و بەهەر شێوەیەك دەتوانن بەرئەنگاری سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ببنەوە
“تەیمور مستەفایی” ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەو بووارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” ئێمە پاڵپشتی
لە هەر حەرەكەتێكی مەدەنی دەكەن كە بتوانی پاشە كشە بە كۆماری ئیسلامی بكات و ویست و داخوازییەكانی
زیندانیانی سیاسی و خەڵكی كوردستان وەدی بێنێت .
“مستەفا مەولوودی” جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەو پەیوەندییەدا بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت
” ئێمە لە رۆژی یەكەمەوە پاڵپشتیمان لە زیندانیانی سیاسی مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ كردووە و دەیكەین،ئەگەرچی پێمانوایە زەمینەی بەرێوەبەردنی مانگرتنی گشتی نەرەخساوە ، بەڵام رێز لە ئیرادەی گەل دەگرین و پشگری خۆمان بۆ زیندانیای مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ دوپات دەكەینەوە .
ناوی زیندانییانی سیاسی ئەو دە کەسەی کە مەترسی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە: سامی حوسێنی، جەماڵ محەمەدی، بێهروز ئاڵخانی، عەلی ئەحمەد سولەیمان، سامان نەسیم، سیروان نژاوی، ئیبراهیم عیساپوور، عەلی ئەفشاری، رزگار ئەفشاری و هەروەها محەممەد عەبدڵڵاهی هەروەها ئەو ١٧ کەسە لە مانگرتووان کە بە شەش مانگ بۆ ٣٤ ساڵ زیندانی سزا دراون: مەسعود شەمس نەژاد، شێرکۆ حەسەنپوور، عەبدوللا بیسلون، یوسف کاکە مەمی، عوسمان مستەفاپوور، مستەفا عەلی ئەحمەد، عەبدوڵڵا ئەموویی، وەلی ئەفشاری، کەیهان دەروێشی، مستەفا داودی، شۆرش ئەفشاری، خزر رەسول مروەت، محەممەد عەبدوللا بەخت، ئەمیر مەلادوست، ئەحمەد تەموی، جەعفەر ئەفشاری، و هەروەها رەزا رەسولی. پێویسته بگوترێ كه ماوەی ٣١ رۆژە ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بەهۆی فشاری بەرپرسان لەمەڕ راگواستنیان بۆ بەندەکانی دیکەی نێو زیندان و هەروەها تێکەڵکردنی بەندی زیندانییە سیاسییەکان بە زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددە هۆشبەرەکان مانیان لە خواردن گرتووە