ڕۆژی كورد :
له كاتێكدا هه‌ژماری گشتیی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 له وڵاتی ئێرانی به سنووره‌كانی 400 هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان به هۆی تووشبوون به‌م په‌تا گشتگییره له 23 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتهچاوهڕێی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین دژی ئه‌وه نه‌خۆشییه نگریسهن، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له په‌تای كڕۆنا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان هیچ هیوا و ئۆمێدێكیان به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان نییه.
به پێی نوێترین ئاماره‌كان كه وته‌بێژی وه‌زراه‌تی ته‌ندروستی وڵاتی ئێران ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا تا پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 12ی ئهیلوول، 116 كه‌س به هۆی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له وڵاته گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و به‌و پێیه هه‌ژماری گشتی قۆربانیانی ئه‌م په‌تا گشتگییره تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 23 هه‌زار و 29 كه‌س. به پێی وته‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له ماوه‌ی ئه‌م 24 كاژێرهدا و ته‌نیا له‌م ماوه كورته‌دا و به پێی پشكنینه ورده‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه پزیشكییه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕێژه‌ی 2139 كه‌س تووشبووی نوێ به‌م ڤایرۆسه نگریسه تۆمار كراون و ڕێژه‌ی گشتیی تووشبووان له سه‌ره‌تای بلاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا تا ئێستا له‌م وڵاته‌دا گه‌یشتووه‌ته 399،940 كه‌س.
ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هه‌موو كات له گه‌ڵ گۆمان و دڵه‌ڕاوكێ به‌ره‌وڕووبووه چه له بواری ڕێژه‌ی تووشبووان و چه له ڕێژه‌ی قۆربانیان و كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه و زانیاری و وته نهێنییه‌كانی به‌رپرسانی خۆجێی ئه‌م وڵاته ئه‌م گۆمان و دڕدۆنگییانه زۆرتر و زه‌قتر ده‌كات. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئیسنا، ڕه‌سووڵ هیمه‌تی جێگری ته‌ندروستی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی پارێزگای شیراز ڕۆژی هه‌ینی ڕیكه‌وتی 11ی ئهیلوول له كۆڕی هه‌واڵنێران و ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كان باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ڕێژه‌ی تووشبووان به په‌تای گشتگییری كڕۆنا له پارێزگای شیراز ڕێژه‌ی 46000 كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه.
به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگای شیراز له گه‌ڵ ڕێژه‌ی گشتیی دانیشتووانی وڵاتی ئێران وا ده‌ریده‌خات كه ڕێژه‌ی گشتیی تووشبووان به په‌تای كڕۆنا له وڵاتی ئێران لانیكه‌م دو به‌رانبه‌ری ڕێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئاماره فه‌رمییه‌كان و ئه‌و ڕێژه ڕاگه‌یه‌ندراوه ڕاست و جێگای متمانه نییه.
له ئێستادا له ڕێژه‌ی 31 پارێزگای ئێران 15 پارێزگا و له‌وانه پارێزگای فارس به ناوه‌ندی شیراز له بارۆدۆخی هۆشداری تووشبوون به په‌تای كڕۆنا دان و 13 پارێزگای دیكه‌ش له بارودۆخی سوور و ته‌واو مه‌ترسییدار ڕاگه‌یه‌ندراون له كاتێكدا كه ئه‌م بارودۆخه له ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوو تا ئێستا هه‌ر به‌م شێوازه بووه و به‌رپرسان هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌گرتووه‌ته به‌ر و هیچ گۆڕانكارییه‌ك بۆ بارودۆخه‌كه نه‌كراوه.
هاوكات هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كڕۆنا له زۆربه‌ی وڵاته‌كان به‌رده‌وامه و به پێی ئاماره‌كان له ئێستادا 35 ڤاكسین له ژێر پشكنیندایه كه له‌و ڕێژه‌یه 9 بابه‌ت له‌و ڤاكسینانه پشكنین و تاقیكارییه‌كانی گه‌یشتووه‌ته قۆناغه كۆتاییه‌كان و به پێی دوایین بۆچوونه‌كان تا كۆتایی ئه‌مساڵی زایینه یان تا سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی ڤاكسێنی به‌رگری له ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 و په‌تای گشتگییری كڕۆنا ئه‌كه‌وێته بازاڕه‌كان و به‌ر ده‌ستی به‌كارھێنه‌ران و دانیشتووانی وڵاتانی دونیا.