فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی سینه‌ما/ به‌شی 3

0
662
خاڵۆ کوردین

و: خاڵۆ کوردین

 بەڵگەفیلمی کۆمه‌ڵایه‌تی:

له‌مجۆره‌ فیلمه‌ بەڵگەفیلمی گه‌له‌دا، فیلمساز هه‌یبه‌ر(سوژه‌)یێک هه‌ڵده‌بژێرێ که‌ پێوه‌ندی به‌ نیشته‌جێ بوون، ته‌ندرووستی، نه‌بوونی و برسێتی، ماده‌سڕکه‌ره‌کان، بێکاری، دزی و جه‌رده‌یی  و پرسه‌‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ بێت.

کامه‌ران شێردڵ، ڕه‌خشان به‌نی ئیعتماد و ئیبراهیم موختاری له‌ نموونه‌ی ئه‌و سینه‌ماکاره‌ ئێرانیانه‌ن که‌ بەڵگەفیلمی گه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی چێ ئه‌که‌ن و کاره‌کانیان باش و به‌رچاون. فیلمی بەڵگەفیلمی زیندانی ژنان، “قه‌ڵا و تاران پێته‌ختی ئێرانه‌” کامه‌ران شێردڵ چێی کردوون، “کرێچی” ئیبراهیم موختاری چێی کردووه‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ تاران و بەڵگەفیلمی “حه‌وشه‌ی دواوه‌وه‌ی ماڵی هه‌تاو” و توشبوونی ژنان به‌ ماده‌سڕکه‌ره‌کان، نموونه‌ گه‌لی باشی ئه‌مجۆره‌ فیلمه‌ بەڵگەفیلمی گه‌له‌ن.

بەڵگەفیلمی شه‌ڕ:

شه‌ڕه‌کان له‌ حاڵه‌تی ئاساییدا بابه‌تێکی سه‌رنج ڕاکێشن بۆ فیلمسازه‌کان. هه‌ر فیلمسازێک به‌ روانگه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ کار له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌ڕ ئه‌کات و جیاوازی ڕوانگه‌کانی فیلمسازه‌کان له‌م بواره‌دا زۆر به‌رچاوه‌. بۆ فیلمسازێکی وه‌کوو مورته‌زا ئاوینی، شه‌ڕی ئێران و عێراق بابه‌تێکی پیرۆز بووه‌ و له‌ کۆمه‌ڵه‌ بەڵگەفیلمی ته‌له‌فیزیۆنیی ره‌وایه‌تی فه‌تح به‌ نیگایه‌کی مه‌زه‌بی و عیرفانییه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ و سه‌ربازه‌کانی نێو شه‌ڕه‌که‌ی وێنه‌ی ‌هه‌ڵگرتووه‌.

له‌ لایه‌کیتره‌وه‌ هه‌ندێک له‌ سینه‌ماکاران شه‌ڕ به‌ دیارده‌یه‌کی ناشیرین و ڕه‌ش ده‌زانن به‌و بۆنه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ له‌ فیلمه‌کانیاندا کار له ‌سه‌ر وێرانکاری و قوربانیه‌کانی شه‌ڕ به‌که‌ن یان سیاسه‌ت گه‌لی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ مه‌حکووم بکه‌ن.

بەڵگەفیلمی “جان پیلجر” به‌ ناونیشانی “شه‌ڕێک که‌ تۆ نایبینی” له‌ باره‌ی سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزی ئامریکا و هه‌ندێک له‌ ده‌وڵه‌ته‌ ڕۆژئاواییه‌کان له‌ ڤیتنام و ئه‌فغانستان و عێراق نموونه‌یه‌که‌ له‌و بەڵگەفیلمی گه‌له‌ی وا دژه‌ شه‌ڕه‌.

بەڵگەفیلمی مێژوویی:

یه‌کێک له‌و بەڵگەفیلمی گه‌له‌یه‌ که‌ تێچوویه‌کی زۆر ئه‌بات، هه‌ندێکجار له‌ بابه‌تی وه‌کوو شۆڕشی فه‌ڕانسه‌، ڕؤڵی کلیسا له‌ سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست، به‌رخۆدانی ئێرانیه‌کان له‌ به‌رابه‌ر هێرشی مه‌غوول یان که‌سایه‌تییه‌ مێژووییه‌کانی وه‌کوو چه‌نگیزخان، ئیسپارتاکووس، ئه‌میرکه‌بیر، ناپیلیۆن یان هیتلێر چێ ده‌کرێ.

زۆرجار به‌شه‌کانی ئه‌مجۆره‌ بەڵگەفیلمی گه‌له‌، نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی په‌هنه‌ک(صحنه‌)ی مێژووی و کۆنه‌کانه‌ بۆ نموونه‌ هیچ وێنه‌یه‌ک له‌ ده‌ورانی ناپیلیۆن بوونی نیه‌، فیلمساز ناچاره‌ ئه‌و زه‌مانه‌ نۆژه‌ن بکاته‌وه‌.

بەڵگەفیلمی تله‌فیزیۆنی “چه‌نگیزخان و تیرۆری ئابراهه‌م لینکن” نموونه‌یه‌کی باشن له‌ بەڵگەفیلمی مێژوویی.

بەڵگەفیلمی پیشه‌سازی:

جۆرێک له‌م فیلمه‌ بەڵگەفیلمی گه‌له‌ که‌ زۆرجار به‌ ڕاسپاردنی کۆمپانیاکان و دامه‌زراوه‌کانی پیشه‌سازیی له‌ باره‌ی هێڵی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌کان چێ ئه‌کرێت. ئه‌مجۆره‌ بەڵگەفیلمی گه‌له‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌سپێردراون و که‌متر له‌ ڕه‌هه‌ندی هونه‌رییه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌کرێ به‌ڵام هه‌ندێجار له‌به‌ر متمانه‌ی فیلمسازه‌کان یان نیگای تایبه‌تییه‌یانه‌وه‌ فیلمسازه‌کان  وردبینیی تێدا ئه‌که‌ن و له‌ ئاستی کارێکی ڕاسپێردراو زیاتر و جێگه‌وپێگه‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌دۆزنه‌وه‌.

فیلمه‌ بەڵگەفیلمییه‌کانی ئیبراهیم گوڵستان که‌ بۆ کۆمپانیایی نه‌وتی چێ کردوه‌ بۆ نموونه‌ “موج، مرجان، خارا، یک اتش  و از قطره‌ تا دریا” نموونه‌یه‌ گه‌لێکی جیاوازن له بەڵگەفیلمی پیشه‌سازی که‌ به‌ هۆی نیگای شاعیرانه‌ و ستایلی تایبه‌تی “گوڵستان” جێگه‌وپێگه‌یه‌کی گرنگی مێژوویان له‌ سینه‌مای بەڵگەفیلمی ئێراندا هه‌یه‌. به‌مجۆره‌ ئه‌و بەڵگەفیلمییانه‌ی که‌ کامه‌ران شێردڵ بۆ فابریقه‌ی ترۆمبیل سازی په‌یکان و کۆمپانیای گاز چێی کردوون له‌و ئاسته‌دان.

بەڵگەفیلمی ڕاگه‌یاندن:

ڕه‌نگه‌ ده‌ستکراوه‌یی بۆ ئه‌مجۆره‌ بەڵگەفیلمی گه‌له‌ کارێکی باش نه‌بێ چوونکه‌ ئامانجی ئه‌مجۆره‌ فیلم گه‌له‌، فێرکاری، که‌لتوور سازی یان ئه‌زموونی سینه‌مایی په‌تی و شاعیرانه‌ نیه‌ به‌ڵکوو ئامانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ بتوانرێ به‌رهه‌مێک به‌ باشترین شێوه‌ بناسرێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتەقینەوە و لەرینەوەیەکی نائاسایی مەریوانی هەژاند
بابەتی دواترهەڵگورد، مەسنەویەک بۆ مێژووی کورد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.