رۆڵی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی سۆما له فێر كردنی خوێندنه‌وه‌و نووسینی زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌دا 20 / 2 / 2010وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌ماڵ پوورکه‌ریم
قادر وریا
ئه‌م وتووێژه مانگی به‌فرانباری رابردوو به مه‌به‌ستی تیشك خستنه سه‌ر كار‌و خزمه‌ته‌كانی ناوه‌ندی سۆما له بواری خوێندنی زمانی كوردی دا له‌گه‌ڵ جه‌ماڵ پوور كه‌ریم، مامۆستای پێشووی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌نجام دراوه. له پێشوازی رۆژی جیهانیی زمانی زگماكی دا به باشمان زانی بڵاوی بكه‌ینه‌وه:
كوردستان: به‌رێزت چه‌ند ساڵێك وه‌ك مامۆستا و فێركار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگیی سۆما كارت كردوه. تكایه روونی بكه‌وه ئه‌م دامه‌زراوه، فێركار‌و مامۆستایانی چۆن له خۆی كۆ ده‌كرده‌وه؟جه‌ماڵ پووركه‌ریم: ماوه‌ی چوار ساڵ وه‌ك مامۆستا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگیی سۆما كارم كردوه و دووساڵ به‌رپرسی ئه‌م ناوه‌نده بووم له شاری بانه. شێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی مامۆستا و فێركار له سۆما دا به‌و شێوه‌یه بوو كه سه‌ره‌تا له رێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و ئاگاداری خه‌ڵكمان ئاگادار ده‌كرده‌وه كه ده‌وره‌ی فێركاریی رێنووسی كوردی یان رێزمان به‌ڕێوه ده‌چێ . داوامان له خوازیاران ده‌كرد كه به‌شداری بكه‌ن و هه‌ر كه‌سیش توانای خوێندن و نووسینی كوردی هه‌یه ده‌توانێ له تاقیكارییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌دا به‌شدار بێ و بڕوانامه وه‌رگرێ و، دواتر هه‌ر كام له وه‌رگرانی بڕوانامه‌مان هان ده‌دا كه ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا كه كه‌سێك فێر بكا ئێمه پاش ئیمتحان و تاقیكاری بڕوانامه‌ی پێ ده‌به‌خشین و له ڕاستیدا ئه‌ومان وه‌ك مامۆستای ئه‌و كه‌سه له سه‌ر بڕوانامه‌كه ده‌نووسی.
ـ فێركار و مامۆستای ئه‌م دامه‌زراوه خۆبه‌خشانه كاریان ده‌كرد یا له به‌رامبه‌ر كرێ (هه‌قده‌ست)و…؟مامۆستایانی ئه‌م ناوه‌نده خۆبه‌خشانه كاریان ده‌كرد، به‌ڵام له هه‌ر فێرخۆازێك بڕه پاره‌ی حه‌وت هه‌زار تمه‌ن (وه‌ك هه‌قی ناونووسی) وه‌رده‌گیراو دوو CD و كتێبێكی ده‌درایه.
ـ دامه‌زراوه‌ی سۆما ئایا خولی تایبه‌تی پێك دێنا بۆ فێركردن و راهێنانی مامۆستایان و فێركاران؟ چه‌ند ده‌وه‌ره یا خول؟ مامۆستاكانی ئه‌و ده‌ورانه كێ بوون؟له ڕاستی دا خولی ڕاهێنان و فێر كردن بۆ مامۆستایان بوونی نه‌بوو. چونكه ئه‌وانه‌ی له‌م ناوه‌نده‌دا ده‌رسیان ده‌گوته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له شاعیران و نووسه‌رانی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون و تا ڕاده‌یه‌كی باش شاره‌زاییان به‌سه‌ر ڕێنووس و رێزمان دا هه‌بوو.
ـ دامه‌زراوه‌ی سۆما، ناوه‌نده ئه‌سڵی‌یه‌كه‌ی له كوێ بوو، له شار و ناوچه‌كان ئایا لقی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو؟ناوه‌ندی ئه‌سڵیی سۆما له شاری مه‌هاباد بوو و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌من له رۆژهه‌ڵات بووم له نزیكه‌ی 11 شاری دیكه نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بوو وه‌ك: بۆكان، سه‌رده‌شت، شنۆ، نه‌غه‌ده، پیرانشار، سه‌قز، بانه، دیوانده‌ره، ماكۆ، دێولان، قه‌سری شیرین. جگه له‌مه‌ش له زۆربه‌ی دێهاته‌كانی ئه‌م شارانه ئه‌م ناوه‌نده نوێنه‌رایه‌تیی دامه‌زراندبوو، بۆ وێنه بۆ خۆم كه له شاری بانه بووم جگه له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیم به زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دێهاته‌كانی بانه دابوو، ته‌نانه‌ت نوێنه‌رایه‌تیم به زانكۆی زه‌نجان و كوردستان دابوو.
ـ دامه‌زراوه‌ی سۆما ئیجازه‌ی تێكۆشانی هه‌بوو؟ له چ چوارچێوه‌یه‌ك دا؟ یا هه‌ر لق و بنكه‌و كلاسێك كه له هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ك پێك ده‌هات ده‌بوایه له وه‌زاره‌تخانه‌كان (وه‌زاره‌تی ئیرشاد و….) ئیجازه‌ی وه‌رگرتبا؟دامه‌زراوه‌ی سۆما له ساڵی 1374 له‌لایه‌ن شووڕای عالی ئینقلابی فه‌رهه‌نگییه‌وه ئیجازه‌ی پێ دراو دواتر وه‌ك شیركه‌تی ته‌عاونی له ئیداره‌ی سه‌بتی ئه‌سناد و ئه‌ملاك وه‌ك شیركه‌ت سه‌بت كرا، بۆ هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ك كه داده‌مه‌زرا ته‌نیا ناوه‌ندی سۆما له مه‌هاباد ئیجازه‌ی ده‌رده‌كرد و پێویستی به ئیرشاد یان وه‌زارتخانه نه‌بوو.
ـ حه‌ساسیه‌تی ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به‌و كلاسه كوردییانه چۆن بوو؟ ئایا له به‌رده‌م كاروبارتان ده‌بوونه رێگر؟بێ گومان رێژیم به‌رامبه‌ر به دامه‌زراندنی ئه‌م كلاسانه حه‌ساس بوو، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی “مجوز”مان هه‌بوو) ئیزنی كار كردنیان به ئاشكرا نه‌ده‌دا و ئیزنی رێكلام و بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتمان نه‌بوو، به‌ڵام ورده‌ورده رێگه‌كه به كۆڵ نه‌دانی هاوڕێیان كرایه‌وه و رێگه تا راده‌یه‌ك خۆش بوو بۆ كار كردن.
ـ ئێوه چۆن ته‌دریستان ده‌كرد، شوێنی وانه وتنه‌وه، خه‌ڵك دابینی ده‌كرد یا دامه‌زراوه‌ی سۆما؟ یا ئیداره‌ی حكوومه‌تی؟شوێنی وانه وتنه‌وه‌مان له‌و شه‌هرییه‌یه دابین ده‌كرد كه له فێرخوازانمان وه‌رده‌گرت و له ڕاستیدا به كرێمان ده‌گرت. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بڵێم كه خه‌ڵك زۆر جار له بواری ماددیه‌وه هاوكاریی سۆمایان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت كه‌سانی وا هه‌بوون كه شوێنی ئیجاره‌یان ده‌داینێ به‌ڵام كرێیان لێ وه‌رنه‌ده‌گرتین. به هۆی ئه‌وه‌ی هاوینان كه‌لاسه‌كان زۆر پڕ بوون و جێگه‌مان كه‌م بوو، بۆ وێنه له شاری بانه داوام له ئاموزش و په‌روه‌رش كرد، دوو قوتابخانه‌م له‌م ئیداره‌یه وه‌رگرتبوو كه به‌م حاڵه‌ش جێگه كه‌م بوو، واته پێشوازیی خه‌ڵك زۆر به‌رین بوو.
ـ ئێوه بۆ وانه وتنه‌وه كه‌ڵكتان له چ كتێب و نامیلكه‌یه‌ك وه‌رده‌گرت؟ ئه‌م كتێب و نامیلكانه چۆن ئاماده ده‌كران؟ ئایا بۆ چاپی ئه‌وانه ئیجازه‌ی حكوومه‌تی پێویست بوو؟له كتێبێك له ئاماده كردنی ره‌حیم سوڵتانی به ناوی ڕێنووسی كوردی به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی و كتێبێكی دیكه به ناوی ڕێنووسی كوردی به پیتی لاتین و نامیلكه‌یه‌ك بۆ رێزمان كه‌ڵكمان وه‌ر ده‌گرت و هاوكات له‌لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر بۆ هه‌موو وانه‌كان فیلمم ئاماده كردبوو و فێرخواز ده‌یتوانی به CD یش له ماڵه‌وه فێری ڕێنووسی كوردی ببێ و له‌گه‌ڵ ژیانی شاعیرانی كوردیش ئاشنا ببێ كه له یازده ده‌رس پێك هاتبوو، به‌ڵام ئیجازه‌ی هیچ شوێنێكیان نه‌بوو.
ـ وانه وتنه‌وه‌ی هه‌ر بۆ گه‌وره ساڵان بوو یا بۆ منداڵانیش؟ چ جیاوازییه‌ك هه‌بوو له شێوه‌ی وانه وتنه‌وه به‌وان؟ ئایا كتێبه‌كانیان جیاواز بوون؟ یا مێتۆدی ته‌دریسیان فه‌رقی هه‌بوو؟ وانه‌وتنه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بوو كه ئه‌لفوبێی فارسیان ده‌ناسی و ته‌مه‌ن زۆر گرنگ نه‌بوو، هه‌مان بووه له كه‌لاسێك دا منداڵێكی چواره‌می سه‌ره‌تایی و هه‌شمان بووه لیسانس و فوق دیپلۆم، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك وانه‌كان گوتراونه‌ته‌وه كه هیچ كامیان هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه ماندوو ده‌بن.
ـ قوتابیه‌كان چ خه‌رج و مخارجێكیان ده‌كه‌وته سه‌رشان؟ته‌نیا شه‌هرییه‌كیان بۆ كتێب و سی دییه‌كان ده‌دا كه بریتی بوو له حه‌وت هه‌زار تمه‌ن بۆ ده‌وره‌ی رێنووسی كوردی به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌هه‌زار تمه‌ن بۆ خولی رێنووسی كوردی به پیتی لاتینپازده هه‌زار تمه‌ن بۆ خولی رێزمانی كوردی.
ـ له باری زه‌مانی‌یه‌وه هه‌ر خولێك یا كلاسێك چه‌ند رۆژ یا مانگی ده‌خایاند؟ رۆژی چه‌ند سه‌عات ده‌رستان ده‌گوت؟ تاقیكردنه‌وه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك بوون؟ دامه‌زراوه‌ی سۆما له چه‌ند قۆناغ دا، كاری فێركردنی خوێندنه‌وه و نووسینی كوردیی ده‌كرد؟ خولی رێنووسی كوردی به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی یه‌ك مانگی ده‌خایاند و رۆژی دوو سه‌عات بوو (هه‌موو رۆژێ). خولی رێنووس به لاتین یه‌ك مانگ و نیوی ده‌خایاند (رۆژی دوو سه‌عات). خولی رێزمان دوو مانگی ده‌خایاند رۆژی دوو سه‌عات و به‌م خولانه فێرخواز به ته‌واوی شاره‌زایی به سه‌ر نووسین و خوێندنه‌وه و به‌شێك له رێزمانی كوردیدا ده‌بوو.
ـ پێشوازیی خه‌ڵك له خوێندنی كوردی چۆن بوو؟ زۆرتر چ توێژێك رووی له خوێندنی كوردی ده‌كرد؟ لاوان، منداڵان یا گه‌وره‌ساڵان؟ خه‌ڵكی لادێ یا شار؟ ئه‌ی كچان و ژنان چۆن پێشوازییان ده‌كرد؟خه‌ڵك سه‌ره‌تاكان له‌وه ده‌ترسا كه نه‌كا ئه‌گه‌ر له‌م خولانه‌دا به‌شدار بێ له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه بگیرێ. به‌ڵام ورده‌ورده ئه‌م ترسه ڕه‌ویه‌وه‌و خه‌ڵك زۆر به گه‌رمی پێشوازی ده‌كرد و هه‌میشه خوله‌كان به‌رده‌وام بوون و هیچ كات نه‌بووه كه سێ كه‌لاسی 25 تا 30ی كه‌سیمان نه‌بێ. توێژی لاوان به گشتی زۆرتر ڕویان له كه‌لاسه‌كان ده‌كردو له دێهاته‌كانیش نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بوو، له‌وێش پێشوازیی هه‌م كوڕان هه‌م كچان زۆر باش بوو. به‌ڵام به‌گشتی پێشوازیی كچان زیاتر بوو. هه‌روه‌ها ته‌واوی كه‌لاسه‌كان به شێوه‌ی كوڕوكچ (تێكه‌ڵاو) به‌ڕێوه ده‌چوو كه رێژیم به‌وه زۆر حه‌ساس بوو و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك هۆشداریان دامێ كه نابێ ئاوا بێ، به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه گوێمان نه‌دانێ.
ـ بێجگه له دامه‌زراوه‌ی سۆما، هیچ كۆمه‌ڵه و ناوه‌ندێكی دیكه‌ی غه‌یره ده‌وڵه‌تی هه‌بوو كاری فێركردنی زمانی كوردی و خوێندن به كوردی بكا؟ناوه‌ندێكی ئه‌وتۆی دیكه نه‌بوو كه كاری فێركردنی كوردی بكا، جاروبار نه‌بێ ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بیه‌كان ئه‌ویش زۆر به لاوازی خولی فێركارییان داده‌مه‌زراندو له شاری بانه هیلالی ئه‌حمه‌ریش ئه‌و كاره‌ی كرد، به‌ڵام كه‌ڵكی له مامۆستایانی سۆما وه‌رده‌گرت.
ـ بۆ خوت هه‌م به زمانێكی دیكه له قوتابخانه ده‌رست خوێندوه (واته بێبه‌ش بووی له خوێندن به زمانی زگماكیی خۆت)، هه‌م به زمانی زگماكی ده‌رست به منداڵان گوتوه. رات له سه‌ر خوێندن به زمانی زگماكی و بێبه‌شیی منداڵان له خوێندن به زمانی زگماكی چیه؟به داخه‌وه نه‌متوانی به زمانی زگماكیم بخوێنم و له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌یش دا ئه‌و ماده‌یه‌ی قانوونی بنه‌ره‌تی له بیر كراوه و گوێی پێ ناده‌ن. به‌ڕاستی زۆر قورسه، زۆر سه‌خته منداڵێكی كورد كاتێ پێ ده‌نێته قوتابخانه به زۆر ده‌بێ به ئاو بڵێ (ێ‌ب) به دایك بڵێ (مادر). ئه‌گه‌ر جوان سه‌رنجی بده‌ینێ ده‌بینین كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زوڵمه‌كانه كه له منداڵ ده‌كرێ و ناچار ده‌كرێ به زمانێك بخوێنێ كه له گه‌ڵی نامۆیه و ئه‌گه‌ریش بیناسێ له منداڵیه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی به زمانی پاسدار‌و سه‌ربازی ناسیوه له خوڕا لێی ده‌ترسێ. جوان له بیرمه كه منداڵ بووم و ساڵی دووی سه‌ره‌تایی بووم موعه‌لیمه‌كه‌مان كابرایه‌كی تورك بوو كه به فارسییه‌كی ئه‌ویش فارسییه‌ك كه (ق) ده‌كا به (گ) ده‌رسی پێ ده‌گوتینه‌وه، جگه له‌وه‌ی زمانه‌كه‌مان به‌قه‌ولی خۆمان پێ زمانی عه‌جه‌مان بوو، تا ڕاده‌یه‌كیش به هۆی ئه‌وه‌ی دایك و بابمان باسی پاسداری عه‌جه‌می بۆ كردبووین. لێی ده‌ترساین. هه‌موو كه‌سێك مافی خۆیه‌تی به زمانێك بخوێنێ كه زمانی دایكیه‌تی. جێی داخه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناتوانن به زمانی كوردی بنووسن یا ناتوانن كوردی بخوێننه‌وه. به‌ڵام خۆشحاڵم كه هه‌وڵێكی به‌رین هه‌یه بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌و نووسینی كوردی له‌وێ.
ئه‌م بابه‌ته له پاشکۆی رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 529، تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی بڵاوبۆته‌وه