له‌ شاری سنه‌ پێشانگای وێنه‌ی ژنانی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

0
11

پێشانگایه‌کی وێنه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانی ژنی کورد له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ ژێر ناوی “سوچ”  تایبه‌ته‌ به‌ گرووپێک وێنه‌گری ژنی کورد که‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌ سنه‌ دامه‌زراوه‌ و ئه‌مه‌ چواره‌مین پێشانگای ئه‌م گرووپه‌یه‌ که‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له‌م پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندان” ژیلا بورهانی، زوهدییه‌ حسامی، ژینا موده‌ڕس گورجی، گوڵاڵه‌ یونسی، هانا نوری، گه‌وهه‌ر ده‌شتی و سۆدا دۆغان” وێنه‌کانیان پیشان ده‌دن.

شایانی باسه‌ که‌ پێشانگاکه‌ ڕۆژی  چوارشه‌ممه‌ ۴ی ڕێبه‌ندان ده‌ست پێده‌کات و تاکوو ۱۰ ڕێبه‌ندان درێژه‌ی ده‌بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌