سۆران پاڵانی: شەهیدبوونی پیشمەرگەکانی حدکا ئێمەشی خەمبار کرد

0
113

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هاتووە؛ ” ئاگادار بووین ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە شەڕێکی نابەرابەردا لە گەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ گیانیان بەخت کردووەو بە کاروانی پڕ سەروەری شەهیدانی کوردستان پەیوەست بوون.
شەهید بوونیان بوو بە هۆی خەم وپەژارەی ئێمەش و بەم بۆنەوە لە لایەن کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پڕ بەدل لە ئێوەی هاوپەیمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکانیان و هەموو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکەین. بێگومان بزوتنەوەی رزگاریخوازیمان لە کوردستانی رۆژهەڵات بە شەهید بوونی هەر رۆڵەیەکی مەشخەڵی خەباتەکەی نەک کز نابێ بەڵکو بلێسەدارتر دەبێ و سەرئەنجام جەستەی داگیرکەرانی کوردستان دەسووتێنێ و کۆتایی بە دەسەڵاتی رەشیان دێنێ. جارێکیتر خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.”

 

سۆران پاڵانی
سۆران پاڵانی

سۆران پاڵانی جێگری کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژی کورد رایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەلە و دیموکرات پەیوەندییەکەی بەهێزە و ئێمە لە هاوپەیمانیداین پێکەوە، بۆیە ڕووداوی شەهیدبوونی پێشمەرگەکانی حدکا ئێمەشی خەمبار کرد، ئەو شەڕە شەڕێکی نابەرانبەر بووە، کۆماری ئیسلامی بە چەکی قورس روبەڕووی پیشمەرگەکان بۆتەوە کە تەنیا بۆ جەولەیەک چووبوونەوە ناو خەڵک، هێزەکانی سوپا گوندەکانی بە تەواوی وێران کردووە، خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
سۆران پاڵانی گوتیشی: “ئێمە لە کۆمەڵە دڵنیاین کە ئەو ڕووداوە و ئەو کردەوانەی رژیم ریزەکانی گەلی کورد یەکدەخات و دەتوانین بە یەکەوە بەرەنگاری ئەو دوژمنە سەرکوتگەرە بینەوە، هەموومان خەمبارین بە رووداوەکەی شنۆ و سەرەخۆشی لە هەموو لایەک بە تایبەتی بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزانە دەکەین.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت