تەپوتۆز ئاسمانی مەریوانی داگرتووە

0
1010

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، بەشێوەیەکی چڕوپڕ ئاسمانی مەریوان تەپوتۆز دایگرتووە.

داگرتنی ئاسمان بە تەپوتۆز بەشێوەیەک چڕە کە مەودای بینین بە کەمتر لە یەک کیلومێتر گەییشتووە.

تەپوتۆزی لەم چەشنە چڕ و پڕ بەشێوەیەکی جیددی بۆ نەخۆشانی دڵ، ژنانی دووگیان و نەخۆشە هەناسەییەکان و بەساڵاچوان مەترسیی گیانی هەیە.

ئەم جۆرە تەپوتۆزانە لە کاتێکدان کە هەر یەک هێکتار لە دارستانەکان زیاتر لە 60 تون تەپوتۆز دەگرنە خۆ.

گرینگیی دارستانەکان لەم کاتەدا بەو شێوەیە باسی لێدەکرێت بەڵام دەبینین کە ساڵانە ڕووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان بە ئەنقەست و لەلایەن حکوومەتەوە گڕی تێبەردەدرێت و لەناودەچێت.

لەنوێترین حاڵەتدا نزیک بە 3 ڕۆژە ئاگر لە دارستانەکانی دەرەوەران لە مەریوان بەردراوە و زیاتر لە 1000 هێکتار لەو دارستانانە بوونەتە خۆڵەمێش.

ئەم ئاگرە تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە و نەکوژاوەتەوە.