بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گیلانغەرب بەردرا

0
1201

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی ئاگرکۆژێنەوە و جێژن گێرانی ناوندەکانی حکومەت، بۆ بە ڕۆژی ئاگر بۆ گیانی دارستانەکانی نیشتمان، هاوکات لە چەند ناوچەیی جیاواز ئاگر لە جەستە زامداری نیشتمان بەردرا.

ڕۆژی چوار شەممە ۷ی رەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی لە ماوەی یەک حەتووی رابردوودا بۆ دووهەم جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی “درە شهدا” بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە درێژەی هەیە خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە دارستان و سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە داوە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە سووتاوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ژینگەپارێزی شاری سالاسی باوەجانی داوایی یارمەتییان لە خەڵک و ژینگەپارێزانی ناوچەکە کردووە کە بە هانایی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەوە بچن.

هەر لەو پیوندیەدا لە ناوچەی مەریوان ئاگر لە دارستانەکانی کانی گۆیژە لە نزیک گۆلی زرێبار بەردرا، چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتا، کە لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی مەریوان و ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا کۆنتڕۆڵ کرا.

جێگایی ئاماژەیە کە شەوی رابردوو لە جادەی نێوان سنە مەریوان بە هۆی وەرگەرانی بارهەڵگرێک و ئاگر کرتنی بارهەڵگرەکە ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی نگڵ بەردەدرێت و خەسارێکی ژینگەیی یەکجار زۆر بەر سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچە کەوتووە.

ئاگرکەوتنەوەکانی ۷ی رەزبەر بەو حاڵاتانە کۆتانی پێ نەهاتوو دارستانەکانی گۆندی “دریژان پایین”لە پارێزگایی لۆڕستان و هەروەها ناوچەیی “زینان”ــی سەر بە شاری روانسەر کەوتە بەر شەپۆلی ئاگری نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستان.

ئەمە لە کاتێک دایە کە ڕۆژی ۷ی رەزبەر لە ئێران وەکوو ڕۆژی ئاگرکۆژێنەوە ناسراوە لە سەرجەم شارەکانی ئێران بەم بوونەوە چەندین رێورەسم بەرێوە چوو، هاوکات لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان ئەوە خەڵکی ژینگە دۆست و نیشتمان پارێزی کوردستان بوو کە بە هەموو شێوەیەک بە کەمتەرین ئمکاناتەوە بەرنگاری ئاگری دارستانەکانی نیشتمان بوونەوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا کە دارستانەکانی کوردستان بە دەست کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت یەک لەوان ئاگۆژێنەوە دەناڵان، بە شاهدی خەڵک و سەرجەم ژینگەپارێزانی کوردستان ئەوەی کە بە شێوەی راستەقینە و بەرنگاری ئاگری دارستان و سرووشتی کوردستان بووە تەنیا خەڵک بووە و خەڵک.

photo_2016-09-28_22-28-50 photo_2016-09-28_22-29-02 photo_2016-09-28_22-29-08