خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت وتووێژی ماڵپەری ژینگەوان، لەگەڵ خەبات مەنگۆری چالاکی ژینگەپارێزی ئەندامی ئەنجۆمەنی ژیانەوە لەسەرمژاری“کارچالاکییەکانیئەنجۆمەنی ژیانەوەی ژینگه لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا.
دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:
زۆر سپاس کاک خەبات کە دەعوەتی ئێمەتان قەبۆڵ کرد، وێرای پیرۆزبایی بە بوونەی یەکەمین ساڵیادی دامەزرانی ژیانەوە، گەر بکرێت سەرەتا باسی پێهکاتەی ئەنجۆمەنی ژیانەوەی مەهابادمان بۆ بکەی کە چۆنە و ئامانج لە دامەزرانی چی بوو؟ و کەی و لەسەر دەستی کێ دامەزراوە و کورتەیەک لەسەر کار و چالاکییەکانتان باس بکە؟
مەنگۆری، زۆر سپاسی پتەوتری هاوڕێیانی ژینگەپارێز دەکەم، ڕێکخراوەی ژیانەوەی ژینگە ساڵێک پێش لە بازنەی چالاکی بواری ژینگه و له مێحوەری دەقی سامانەی پەسماند و مردەوژی کردنەوەی هاته مەیدان و تا ئێستا درێژەی به چالاکی خۆی داوه، ژیانەوەی ژینگه له ئێستای خۆی به لێژنەی ناوەندی ۹ کەسی چالاکه و هەروەتر نزیک شەست و چەند کەسی ئەندامی چالاکی هەیه و خەریکه دەچێته قۆناغێکی نوێ لەپەرەدانی کاری و چالاکی خۆی، لێژنەی ناوەندی به مودیرعامیلی خاتوو ئەندازیار ڕووناک خۆڕەمی بەڕێوه دەچێ و هەندێ له ئەندامانی لێژنه بریتین له مامۆستا دوکتور هۆشمەند، ئەندازیار خۆڕەمی، دوکتور شەمسی بورهان، دوکتور عەباس نەژاد، هەروەتر خۆشم وەک ئەندامێکی ئاسایی بەشی لێکۆڵێنەوە و یاسا و ڕۆژنامەوانی بەشی پەیوەندییه گشتیێەکانی ژینگەی ئەو ڕێکخراوه لەخزمەت ئێوەدام.
ژینگەوان،لە ماوەی یەکساڵی تەمەنی ژیانەوە تا چەندە بە ئامانجەکاتان گشتوون؟ ژیانەوە تا چەندە لە کارەکانی سەرکەوتوو بووە؟
مەنگۆری، لەو ماوەی یەکساڵه دا ئەو ڕێکخراوە توانیویەتی به چەند ئامانجی سەرەکی خۆی بگا وەکوو:
۱ـ پەیوەندییەکی سەقامگیر و یاساپەسەند لەگەڵ ناوەنده پەیوەندیدارەکان هەم بۆ گەیشتن به جوازی بەردەوامی کاری و هەروەتر بۆ پێشی گرتن لە خەساره ژینگەییەکان.۲ـ ناساندی سامانەیەکی ڕوون و درێژخایەن بۆ بەرەنگاری لەگەڵ مەسرەف و پەسماند و هەروەتر بەتایبەتی مردەوژی کروونەو.۳ـ بەڕێوه بردنی پڕۆژەکانی ژینگەیی کوورت خایەن.٤ـ زانیار و کردنەوەی لاپەڕەی نوێی خوازیارییەکانی نوێی ژینگەیی شارومەندان
۵ـ لاپەڕەی نوێی ڕۆژنامەوانی ژینگەیی لە مەهاباد.
ژینگەوان، ئاستی هاوکاری ژیانەوە لەگەڵ ئەنجۆمەنەکانی کوردستان بە گشتی بە تایبەت ئەنجۆمەنەکانی مەهاباد لە ماوەدا چۆن بووە؟ لەو ماوەدا کاری هاوبشتان هەبووە؟
مەنگۆری، لەنێو مەهاباد لەگەڵ دو ڕێکخراوه کاری هاوبەش بووه لەگەڵ ئەوانەی دی هەر یەک بەهۆیەک پەیوەندی باش نەبووه، لەگەڵ ڕێکخڕاوەکانی دیکەی کوردەواری و تەنانەت گشتی ئێران نە تەنیا پڕۆژەی هاوبەش هەبووه پەیوەندیش باش بووه، ئی نێو مەهاباد ڕێکخراوەی تەاونی ژینگە و ڕێکخراوەی سەوزی گشتیاری کانێ بەرازان لە دەقی کاری دا و لەگەڵ ڕێکخراوەی تر وەکوو پاراستنی ژین، ژنانی یاریدەری نیشتمان ، ناوەندی مافی مناڵان (بنیاد کودک) و.. کاری ناڕاستەوخۆی پەیوەندیدار به ژینگه بووه.
ژینگەوان، باستان لە پەسماندەکان ئایا لە ناوچەی مەهاباد شۆێنێکی تایبەتی ئەورۆیی بۆ بازیافتی پەسماندەکان هەیە؟ گەر نییە هۆکار بۆ چی دەگەرێنەوە؟
مەنگۆری، نەخێرلە مەهاباد نەک نییه بەڵکوو به نەبوونی چەندین شوێنی مەهابادیش تووشی مەترسی جۆراوجۆر بووه وەکوو، گەڕەکی سەیدئاوا، قەراغ بەندئاو، سینگی چۆم و دێهاتی سەر ڕێی و.. ژیانەوەی ژینگه حەولی داوه تا کارخانەی پەسماند و بازیافت دانندرێ و تەنانەت پەیوەندییەکی زۆریشی لەسەر ئەو بابەتە پێک هێنا و هندێ له ئەندامانی حەولی سەرمایەگۆزاریشیان لەسەری کرد بەڵام هێشتا به ئاکام نەگەیشتووه بە ئاکام نەگەیشتنەکه دەگەڕێتەوە سەر دو خاڵی گرینگ:
۱ـ لاواز بوونی بۆچوونی ڕێکخراوەکانی دی که زۆر جار هەستم بەوە کردووه که ژیانەوەی ژینگەیان تاون نباری بەرژەوەندی تاکه کەسی و ئابووری کردووه لەسەر ئەو تەڕحه که پێموایه هەڵەیەکی گەورەیه چوون هەره سەرەکیترین ئامانجەکانی ڕێکخڕاوە بەو مێحوەریەتە هەر ئەوەیه.
۲ـ لاواز بوونی بۆچوونی لایەنی پەیوەندیداری شۆڕا و ناوەندی پەیوەندیدار که ئەوجۆرەی دەبێ دەخەم دابن نین و بەداخەوە کەمترخەمن، لە ئێران کارخانه پەسماندەکان لەژێر چاوەدێری شۆڕاوشارەداری دا دەجووڵێنەوه.
ژینگەوان، هۆی سەرەکی ئەوەی کە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان ناتوانن لە ئاست مەسەلە پیوندیدارەکان تایبەت بە ژینگە کە ڕۆژانە دێتە پێش، هاودەنگ نیین بۆ چی دەگەرێنەوە؟
مەنگۆری، بە ڕای من چەندین هۆکار هەیه ۱ـ بۆشائی گۆفتمانی ژینگەپارێزی و لاواز بوونی گۆفتمانی بنەڕەتی ئێمه لەگەڵ دیاردەکان و خەسارەکانی ژینگەیی، ئێمه لەگەڵ زۆر ژینگەپارێز لەو بەشانەدا بەرەوڕووین هێشتاش نازانێ ژینگه به چ پێناسە کا و چۆن پڕۆژەی پاراستن پەره دا ۲ـ لاواز بوونی ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی که زۆر زۆر زەقه ئێمه نابێ پێمان وابێ هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەیەک وەک یەک بیر کەنەوە یا لە یەک تاک خەت وەرگرن یا بۆچوونی بیری و هزریان لەحاز کرێ بۆ هەڵسوکەوت، ئەوە ئەزموونی خۆمه، دوای ساڵی ۹۳ من نزیک یەکساڵ بۆ چوونه نێو ژووری هندێ ڕێکخراوه حەولم دا که بەداخەوە دەستیان نەگرتین و هەر جار بە هۆیەکی جۆراجۆر خوازیاری ئەندامیەتی ڕەد بۆوە!۳ـ لەخزمەت ئامانجهایەکی ناژینگەیی بوونی دامەزرانی ڕێکخراوه، ئێمه لەگەڵ زۆر تاک بەرەوڕووین که پێی وایه مەیدانی مەدەنی سەکۆی پەڕەشی و هەڵبەزینه بۆ نێو بازنەی دەسەڵات، لەحاڵێکدا بە پێچەوانەیه بازنەی دەسەڵاته که تاک کاناڵیزه دەکا بۆ مێحوەرێکی مەدەنی.۴ـ پاڵدان به تاکه کەسایەتی لە دامەزراندنی و چالاکی ڕێکخراوەکان که ئەگه یەک یا دوتاک نەبن ئەو ڕێکخراوه مەعنایەکی لە بوون نابێ، نەک ژیانەوەی ژینگه بەڵکوو هەموو ڕێکخراوەکان بە پێی یاسای بنەڕەتیان لە جموجۆڵیان و هەڵسوکەتیان دەستیان دەڕوا..ئاستێک که ژیانەوەی تا ئێستا ڕەنگه لە چەندین بواردا ئازار دابێ بێ ئێعتمادی و ناکۆکی جەزمی نێوان ڕێکخراوەیییه.. دەنا بۆ پڕۆژەکانی هێندەمان چاوەڕوانی لە دەسەڵات و ناوەنده پەیوەندیدارەکان نییه هەم بەهۆی ئەزموونی پێشینە و هەم دۆخی ئابووری گشتی، گەرچه لانی پسپۆری لێژنەی ڕێکخراوە هەمیشه ئەو کەسایەتییەی پێ بەخشیوه که بتوانێ بەرگری لە تەڕح و پڕۆژەکانی کا و ڕێزی خۆی ڕاگرێ.
ژینگەوان، ژیانەوە تا چەندە لە بەرێوە بردنی کارەکانی دەستی ئاواڵایە؟ کێشە و ئاست تەنگەکانی بەردەم ژیانەوە چیین؟
مەنگۆری، ناکۆکی جەزئی وەک وێنە بڵێـم چەندحەول دراوه تکا و ڕەجا و نێوبژیوانی کراوه بە هیچ شێوەیەک یەک میلیمیتریش نزیک بوونەوە ساز نابێ.. هەر لەسەر بۆچوون و پێشینەی زەینیدا دەمێنێتەوە، من وەک تاکێکی ئاسایی پەیوەندیه گشتیەکانی ئەو ڕێکخراوە گەرەنتی ئاوەڵەبوونی دید و هەڵسوکەوتی بۆ پڕۆژەی هاوبەش هەر لێرەوە دەڵێم و تەنانەت پێشنیاریش کەن بەشداری دەکەین.
ژینگەوان، لە کوردەواریدا زۆر کەسانی بە ئەزموونمان لە بواری ژینگە ژینگەپارێز هەم بە زانستی هەم لە میدانی عەمەڵ ئەزموونی باشیان هەیە، بۆ ئەو کەسانە لە ئەنجۆمەنەکاندا کەمتر دەبینرێن؟ هۆی پەراوز خستنی ئەم کەسانە چییە؟
مەنگۆری، بەرەو بەرژەوەندی تاکە کەسی چوونی ڕێکخراوەکان و هەروەتر ئامانجی غەیری مەدەنی چوونی ڕێکخراوەکان یەکەم هۆکاری سەرەکی ئەو دوور بوونەوەیه یا دوورخستنەیه.. ئێوە بڕوانن لەنێو ڕێکخڕاوەکانی ژینگەیی مەهاباد وەک ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی چ لەکاناڵەکانیان چ له لاپەڕەی فەرمییەکەیان، چەندانه هەڵبژاردنی لێژنەی ناوەندی، بەرپرسی گشتی، چاوەدێری و وەرگرتنی ئەندامی نوێ هەبووه یا ڕاگەیەندراوه؟؟!! ئەوەندەی نەک خۆم ئاگادار بم بەڵکو خۆشیان ڕایان گەیاندبێ تەنیا سێ ڕێکخراوە خەریکه ئەوانه ئەزموون دەکا ڕێکخراوەی تەعاونی موحیت زیست، ژیانەوەی ژینگه، ناوەندی سەوزی گشتیاری.. ئەوانی دی تەنانەت بازڕەسێک دیار نێ چاەدێری هەڵسوکەوتی برپرس کا، زیاتر له دەجاریش پەیوەندی گرتراوه لەگەڵ هەندێ ڕێکخراوه که ئەندام و پڕۆژەی هاوبەش هەبێ بەداخەوە بەو هۆیەی که لەسەرێ ئاماژەم پێ کرد، ڕێکخراوە له ڕێکخراوە بوون بەرەو مووڵکی تاکەکەسی چووه..!
ژینگەوان، تاڵاوی کانی بەرزان یەکێ لە تاڵاوە دیارەکانی کوردستان بە تایبەت ناوچەی مۆکریانە، وەک ژیانەوە لەمەڕ پاراستنی ئەم تاڵاوە چیتان کردووە؟ ڕۆڵی ئەنجۆمەنەکانیتری مەهاباد چۆن بووە لەو پیوندیەدا؟
مەنگۆری، ئێمه لە سێ دانیشتن که نوێنەری ژیانەوە لە لایەن یازمانی موحیت زیست لەتاران بانگهێشت کراوه لەگەڵ بەرپرسی گشتی سازمان دوکتور ئێبتکار، دوکتور ئەمانی ڕاوێژکاری بەشی ژنان و بنەماڵەکان، محەمەد دەروێش بەشی بەشداری خەڵکی لە پاراستنی ژینگەی ئێران و.. وتەنانەت ناوەندی ئێستڕاتژیکی سەرۆک کۆماری دانیشتن بووه تاکیدی ژیانەوە لەسەر ئەو چەند خاڵه بووه:
۱ـ ناساندنی و پڕوپاگەندەی نێونەتەوەیی بۆ پێناسی ئەو تاڵاوه
۲ـ چاوەدێری تووند و بێ وەستانەوە لەسەر هەڵقەندنی بیر و چاڵاوەکان لەسەر ڕێی گەیشتنی ئاو بەو تاڵاوه
۳ـ بەرگری لە سەرچاوە ئاوەکانی ناوچه وەک ئەرکی هاوبەشی هەموو ناوەندەکان
۴ـ پڕۆژەی خاوێنکاری و گەیاندنی دانووله و خواردەمەنی بۆ بوونەوەرانی تاڵاو لە وەرزه ساردەکان
۵ـ بەشداری لە پڕۆژەی کەم کردنەوە؟و سڕینەوەی ڕاو و سڕینەوەی ڕوانگەی نچیر به بوونەوەرەکانی تاڵاو و.. لێرەدا ڕۆلی خوودی ڕێکخراوەی ناوەندی سەوزی گشتیاری کانێ بەرازان و بەشداری ڕێکخراوەکانی تر بە تایبەتی دوای کارەساتی خوالێخۆشبوو ئەرسەلان پیرۆتی هەروەتر لێپرسینەوەی بەردەوامی ژیانەوە لە ناوەندەکانی فەرمی و بەرپرسانی ڕێکخراوەی کانێ بەرازان و.. بەڕای من باش و بەکارکرد بووه
ژینگەوان، وەک ژیانەوە راتان لەسەر دامەزرانی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک زرێبار چییە؟ هۆی ئەوەی کە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان لەم حەرەکەتە پشتی چیایان نەگرت بۆ چی دەگەرێنەوە؟
مەنگۆری، بێگومان هەر پڕۆژەیەکی سەنعەتی بێ پەیوەستی ژینگەیی یا واته پیوست زیست محیطی دەرەنجامی باشی بۆ ژینگه و سرووشت نابێ، یانی ئەگه دیسانە خوێنی بکرێ لەسەر ئەو پاڵاوگەیه و بەوە بگەین که ئەو پەیوەسته لاوازه یا نییه بێ شک دەبێ لێپرسینەوەی بۆ بکرێ، هەر ئەوجۆرەی که گشتی ژینگەپارێزانی ناوچەی مەهاباد لەسەر پێتڕۆشیمی و پەسماند و تێچووی ئاوەکەی هاوڕان.. بەڵام ئەوەیکه ڕێکخراوەکان بۆچی هاودەنگ نەبوون بەڕای من دەگەڕێتەوە سەر، پرسیاری سەرەکی تر ئەسڵەن بە گشتی ژینگەپارێزان لەسەر چی هاودەنگ بوون تا لەسەر ئەوە بن؟! ڕانەگرتنی ئاستی ڕاوێژکاری ڕێکخراوەیی هۆکارێکی دییه. لە لایەکی دی شتێکی دی که زەق دەبێتەوە لاواز بوونی لایەی پسپۆری ڕێکخراوەکانه تەنانەت له مێحوەری چالاکیان، ئێوه بڕوانن کام ڕێکخراوه بە تایبەتی من ناوچەی مەهاباد دەڵێم خۆی ڕوون کردۆتەوە له چ مێحوەرێکی ژینگەپارێزیدا خەریکی چالاکییه؟؟ نابێ ڕێکخراوەکانپێیان وابێ بە هەموو ئاستێکی زانستی لەهەموو مێحوەرێکدا دەتوانن چالاک بن، ڕێکخراوە دەتوانم نێو بێنم ۱ پسپۆری زانستی مێعمار و شارسازی نییه و تەنانەت موتالعەشی نییه دێ چالاکی دەکا لەسەر پڕۆژەی ژینگەیی شاریدا! یا ڕێکخراوەمان هەیه بەرپرسەکەی زانستی یاسایی و مافی هەیه بەڵام یەک پڕۆژەی یاسایی و لێکۆڵینەوەی مافی نییه.
ژینگەوان، وەک خۆم خۆێنەری ئەو بابەتانەم کە لە کاناڵی ژیانەوە بڵاو دەبێتەوە ، بۆ چی ژیانەوە لە بڵاوکراوەکانیدا خۆی لە زۆر مەسەلەکانی ڕۆژی ژینگەیی کوردستان دەبوێرێت؟ بۆ نمۆنە دروست کردنی ئەم پاڵاوگە کە ناومان برد؟
مەنگۆری، بە هەڵکەوت دوو نووسراوە و پڕۆژەیەکی پەیوەندیدارمان هەیه، نووسراوەکان چاوەڕێی وەن زانیارییەکانیان له لایەن پسپۆرانی بەشی نەوت و سەنعەت تایید کرێ و لێکۆڵینەوەی خۆشی پەیوەست کا، بۆ تاییدی ئەو وتەیەشم دەتوانن چاو لە نووسراوەکانی پاڵپشتی لە ئاوی زێ، مافی ئاژەڵان و هەروەتر دۆخی ئاوی ناوچه کەن.. که نیشانەی سرنج هاوبەشی ئەو ڕێکخراوەیه لا لایەکی دیەوە سەرقاڵ بوونی بەشی پەیوەندیه گشتیەکانی لەگەڵ نوێژنکردنەوەی ئەندامانی ئەو بەشەی.
ژینگەوان، گەڵاڵە و بەرنامەتان بۆ پێشەڕۆژ چیە؟
مەنگۆری، گەڵاڵەی سەرەکیمان هەرچی زووتر به ئاکام گەیشتنی دامەزرانی کارخانەی پەسمانده..
سێ پڕۆژەی سەرەکیمان هەیه کوورت مامناوەند، درێژخایەن. کوورت خایەنەکە سەقامگیر بوونی خودی ڕێکخراوەکه بە پەرەدانی ئەندامانی پسپۆر، لێزان و هێژا تا ئاستی ۱۵۰ تا ۲۰۰ تاکی داڕشتنی کارگای شێوازی پەیوەندیدار کردنی بەشەجۆرەکانی زانستی لەگەڵ دۆخی ئێستای ژینگه مامناوەندەکەی ساڵنامەی زانستی ژینگەیه و هەمایشێکی ناوچەیی زانستی بابەتێکی تایبەت دێژخایەنی دامەزراندن و سەقامگیر ۆردنی ماڵی ڕێکخراوە ژینگەییەکان و پەیوەندیدار کردنی ژینگەپارێزانی تاک تاک لەگەڵ ناوەڕۆکی کاری ڕێکخراوەیی و ڕەدەبەندی دیاردەکان و تەدوینی ڕوانگەی و دۆخی چەند ساڵەی داهاتوو.که هیوادارم به پاڵپشتی نەک فەقەت ئەندامانی خوودی ڕێکخراوەکە بەڵکوو ڕێکخراوەکانی دی به ئاکام بگەن.
ژینگەوان کاک خەبات بۆ ئەوەی کاتی خۆتان بە ئێمەدا کاتی زۆریشمان گرتی لە کۆتاییدا گەر شتێک ماوە باستان نەکرد بێت بفەرموون.
مەنگۆری، تکایه کاکه گیان لەخزمەت داین هەروەک درووشمان خزمەتە، هیوادارم ئاستی تەحەمول و زانستی کاری تیمی و هاوبەشمان بگاته ئاستێک هەموو لایەنێک به دڵخواز و تێڕادیوی دەرکە لێکتر بکەنەوە و دەستی یەکتر بگرین بۆ پاراستنی سەرمایه و پێناسی ژینگه و سرووشتمان و ئەوەی پێی دەڵێن تاکی ژینگەپارێز ببێته هێژمۆنی و تایبەتمەندی سەرەکی پێناسی شارومەندان.