ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

0
1111

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، سەرەرایی تێپەر بوونی نزیک بە دوو مانگ لە وەرزی پائیز، دارستانەکانی نیشتمان هێشتا ڕۆژانە دەبنە ئامانجی نەیارانی ژینگەی کوردستان.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی ئاگر لە دارستانە پشت گۆندی “پیرانە کۆن” سەر بە شاری مەریوان بەردرا.

بە وتەی شایەت حاڵان ئەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٥ کاتژمێری خایاندووە خەسارێکی بەرچاوی لە سرووشت و گیان لەبەرانی ئەو شۆێنە داوە، زیاتر لە ٥ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە.

هەر لەو پیوەندیەدا دۆێنێ ٢٤ی خەزەڵوەر هاوکات ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی سێف هەروەها دارستانەکانی بەرقەروو لە نزیک سۆڵاوا بەردرا کە گەر کامیان خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سرووشت و گیان لەبەرانی ئەو ناوچانەدا.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەلایەن خەڵکی خۆبەخش لەم ناوچانەدا کۆنتڕۆڵ کراوە.

لەسەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا رۆژانە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ئاگری کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا دەسووتێ و لەو بارەوە ناوندە پیوندیدارەکان هیچ کارێکیان بۆ کەمتر کردنەوە رێژەی ئاگرتێبەردانەکان لە کوردستان نەکردووە.

photo_2016-11-15_19-28-06