مەریوان/ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
537

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندن، کاولکردنی ژینگەیی کوردستان بەردەوامە، بۆ ماوەی ۲٤کاتژمێرە کە ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەریوان لە بێدەنگی ناوندەکانی حکومەت دەسووتێ.

رۆژی سێشەممە ۲٦ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی دەرەوەران سەر بە شاری مەریوان بەردراوە، خەسارێکی بەر چاو بە ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشتووە.

بە وتەی شایەت حاڵان ئاگری دارستانەکانی دەرەوەران زیاتر لە ۲٤کاتژمێرە دەستی پێ کردووە رووبەرێکی یکجار زۆر لە دارستانەکانی ئەو گۆندەی بە تەواوی کردووە بە خەڵووز.

بە وتەی شایەت حاڵان تا ئێستا زیاتر ۳۰هێکتار لە دارستانەکانی گۆندی دەرەوەران بە تەواوی سووتاوە.

شایانی باسە لە ماوەی ۲٤کاتژمێری رابردوو کە ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە بەرداوام بووە هیچ ناوندێکی حکومەتی بۆ کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە هیچ کارێکی بە کردەوەیان نەکردووە.

لەم ماوەدا کە ئاگری دارستانەکانی گۆندی دەرەوەران بەردەوام بووە خەڵکی گۆندی دەرەوەران، چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە بە تایبەت ئەنجۆمەنی سەوزی چیا ڕۆڵێکی بەرچاو بووە تا ئێستاش بەردەوامن لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە.

جێگای ئامەژەیە کە بە هۆی زۆری ئاگری ناوچەکە، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە بڵاو کراوەیەکدا داوای لە خەڵکی ناوچەی مەریوان بە تایبەت گۆندەکانی دەورووبەری گۆندی دەرەوەران کە بە هانایی ژینگەیی کوردستانەوە بچن.

1

2