کامیاران، ئاگرتێبەردان لە دارستان و سرووشتی کوردستان درێژەی هەیە

0
1038

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بە هاتنی وەرزی پائیزیش ئاگری دارستانەکانی نیشتمان تەواو بوون بە خۆیەوە نابینێت و هەر رۆژە لە ناوەیەک سرووشتی نیشتمان دەبێتە قۆربانی.

رۆژی هەینی۲ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی ئاگر بەر بوە دارستانەکانی گوندەی ئافریان سەر بە شاری کامیاران و هەروەها دارستانەکانی گوندی کورەدەرە و شاهینی.

لەم ئاگرکەوتنەوانەش کە هەر کامیان چەندین کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەرەبوونەکراوی لە ژینگەیی کوردستان دا، بە دەیان چۆری باڵندە ئاژەڵی ناوچەکەی کردووە قۆربانی، هەروەها چەندین هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیە، کە بەشی هەرە زۆری باغات و زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکە بوو لە ئاگردا سووتا.

بە وتەی شایەدحاڵان، زۆربەی هەرە زۆری ئاگری دارستانەکانی کوردستان لە لایەن دژبەرانی سروشت و بەدەستێکی ئەنقەست و ئامانجدار ئەنجام دراون و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش تا وەکوو ئێستا بۆ کوژانەوە یان بەدودا چوون بۆ ئەوەی تاوانباران بناسێت و سزای بدات هیچ کردوەیەکی ئەرێنی نیشان نەداوە.

جێگای ئاماژەیە کە لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦۰۰ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان رووداوە و بە سەدان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستانی کردووە بە سووتماک.