مەریوان/پاوە/ ئاگرتێبەردان و کاولکردنی ژینگەی کوردستان بەردەوامە

0
622

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگری دارستانەکانی کوردستان کۆژانەوەی نییە و رۆژانە بە شێوەی کۆماناوی هاوکات چەند ناوچەی جیاجیا لە کوردستان دەکەوتە بەر تەوژمی ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی پشت نەخۆشخانەی شاری پاوە ئاگریان تێبەردرا و کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەوامە بە وتەی شایەت حاڵان رووبەرێکی بەرچاو لە ناوچەکەی گرتووەتەوە،خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت و ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە دارستانەکانی پشت نەخۆشخانەی شاری پاوە لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا بۆ جاری چوارەمە ئاگرییان تێبەر دەبێت کە لەم ئاگر ئاگرکەوتنەوانەدا بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە سووتاوە.

یەکێ لە هاوەڵاتیانی شاری پاوە بە ژینگەوانی راگەیاند کە زۆر بەی هەرە زۆری ئاگرەکان لە کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت روودەدات هاوکات هاوکاری نەکردنی پێویست لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکان دابین نەکردنی کەرەستەی بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان، هەر وەها بێدەنگی ناوندەکانی حکومەت لەو بۆارەدا هۆکاری سەرەکی زیاتر سۆتاندنی دارستانەکانی ناوچەکەیە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری مەریون و لە گوندی هەنجیران بەشی خاڵ میراوا لەلایەن کەسانێکی نەناسراو ئاگر لە جەستەی دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا و کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ناوجەکە بەردەوامە سات بە سات زیاتریش دەکات زەرەروو و زیانێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشتووە.

لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا دارستانەکانی مەریوان بە شێوەیەکی گۆمانناوی رۆژانە لە چەند شۆێنی جیاواز ئاگریان تێبەردبێت و کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردانی ناوچەکە هۆکاری سەرەکی ئەم ئاگرکەوتنەوانەیە و بەشێکی بەرچاو لە سۆتاندنی دارستانەکانی حکومەت لەلایەن خۆدی دەست پیوندیەکانی حکومەت و هێزەکانی سپاە لە کوردستان بەرێوە دەچێت.

شایانی ئاماژەیە لە هەر دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکەی پاوە و شاری مەریوان ژینگە دۆستان خەڵکی نیشتمان دۆستی ناوچەکە و کۆمیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجۆمەنەکانی سەۆزی چیای مەریوان ئەنجۆمەنی ژیوای پاوە سە قاڵی کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانن.