ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان ناچەی کامیارانی ڕەشپۆش کرد

0
583

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان و کاولکاریەکانی دژمنانی ژینگە کوردستان لە ناچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە و چەندین هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کامیاران بە تەواوی لە ئاگردا سووتا.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی نشوور لە نێوان جادەی سنە کامیاران بەردرا و چەندین هکتار لە دارستانەکانی ئەو گوندەی بە تەواوی لەو ناو برد.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە لە کاتژمێر ۱ی شەو دەستی پێ کردوو تا دەمەو بەیانی درێژەی کێشا خەرسارێکی بەر چاوی بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەیاند،کە تا ئێستا هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوە روون نییە.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە لایەن خەڵکی ناوچەکە ژینگە پارێزانی ناوچە کامیاران کۆژایەوە.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردان و کاول کردنی ژینگەی کوردستان لە ناوچە فەقیە سڵێمان سەر بە شاری کامیاران ئاگری تێبەردرا و کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەوامە و خەسارێکی بەر چاو بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە کەوتووە.

شایەت حاڵانی ئاگرەکە باس لەوە دەکەن کە ناوچە فەقیە سڵێمان یەکێ باشتەرین دارستانەکان ناوچەکە پێک دێنێت ساڵانە خەڵکانی زۆر بۆ سیران رووی لە دەکەن کە بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە رووبەرێکی بەر چاوی بە تەواوی لە ناو چووە.

ئەوەی جێگای ئاماژە کە رۆژانە زیاتر لە دە حاڵەت ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی کوردستان روودەدات و جگە لەخەڵک نیشتمان دۆست ژینگەپارێزی کوردستان نەبێت لەم ئاگرکەوتنەوانە بەشدار دەبێت هیج لایەنێکی حکومەتی کارێکی ئەوتۆ بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان ناکات.