مانۆرە نیزامیەکانی ئێران لە ناوچە پاوە سووتاندنی دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی لێکەوتەوە

0
657

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،مانۆرە نیزامیەکانی رژیم لە ناوچەکانی کوردستان رۆژانە بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەکاتە خەڵووز.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی مانۆری هێزەکانی سپای پاسداران لە سیرانگای سەر لە ناوچەی پاوە لە ناو چوونی چەندین هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی ڵێکەوتەوە.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە مانۆرە نیزامیەکان لە ناوچەی پاوە بەشێوەیەکی بەر چاو زیادی کردووە لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا بۆ جاری سێهەمە کە لەو ناوچە مانۆری نیزامی بەرێوە دەچێت و هەر جارە بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ناو دەبات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی رژیم سەر لە ئێوارەی دۆێنێ لە ناوچەی حاجییانی گیلانغەرب مانۆری هاوشێوەیان بەرێوە بردووە بەپێی ئامارێک دەست ماڵپەری ژینگەوان کەوتووە زیاتر ۳۰۰۰هکتار لە دارستانەکانی بان سیران،حیدەریە،حاجییان…بە تەواوی لە ناو چووە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا هێزەکانی سەر بە سپاە بە بیانووی ئەمنیەتی دەستیان داوە بەرێوە بردنی مانۆری چڕی نیزامی لە ناو جیاجیاکانی کوردستان کە تا ئێستا مانۆرە نیزامیەکان یەکێ لە هۆکاری سەرەکی سۆتاندنی دارستانەکان بووە لە مانۆڕانەدا بە سەدان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ناو چووە .

 photo_2016-07-23_23-13-57

mhabad

gherb