قوتابیانی مەریوانی دوو چالاکیی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد

0
531

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی بانەمەڕی 2716ی کوردی، قوتابیانی پۆلی چوار و پێنجی سەرەتایی دوو قوتابخانەی جیاواز دوو چالاکیی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.

ڕاپۆرتی گەییشتوو لە شاری مەریوانەوە باس لەوە دەکات کە قوتابیانی پۆلی چوارەمی سەرەتایی قوتابخانەی ” شاهد ” زبڵ و خاشاکی دەوروبەری زرێباریان لە چالاکییەکدا خاوێن کردووەتەوە.

هەروەها قوتابیانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی قوتابخانەی ئەحمەدی رەوشەن دوو پارکی گوڵان و شارۆمەندی مەریوانیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

q1

q3