ناودار، لە گیلانغەرب بۆ چەندمین جار ئاگری تێبەردرا

0
1171

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، بە خۆڵەمێش کردنی سامانە سرووشتیەکانی نیشتمان لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە درێژەی هەیە.

ڕۆژی پێج شەممە ۱٥رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکان ناوچەی ناودار سەر بە شاری گیلانغەرب بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە رووبەرێکی بەر چاو لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی ناوداری گرتووەتەوە خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە ژینگە ئەو ناوچە داوە.

دارستانەکانی ناوچەی ناودار لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بۆ سێهەم جارە کە ئاگری تێبەردەدرێت، ژینگەپارێزانی ناوچەکە تا ئێستا رێژەی ئەم ئاگرکەوتنەوانەیان زیاتر لە ۱٥۰۰هێکتار خەڵماندووە.

دارستان و لێرەوارەکانی پارێزگای کرماشان بە تایبەت شارەکانی سەلاسی باوەجانی و گیلانغەرب لەو ناوچانە بوون کە زۆرتەرین رێژەی ئاگریان بەر کەوتووە، کە بە وتەی شایەت حاڵان و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە هۆکاری سەرەکی ئەم ئاگرکەوتنەوانە کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەتن.

هەر لەو پیوندیەدا دۆێنێ شەو لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران ئاگر لە دارستانەکانی شاخی دەری لە شاری سەلاسی باوەجانی بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە بە درێژایی شەوی رابردوو درژێەی کێشا خەسارێکی بەر چاوی لە ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە دا.