بە هۆی بۆنی کارخانەیەک، چەند گوند لە نەغەدە مەترسیی چۆڵ کرانیان لەسەرە

0
847

ژینگەوان: بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی گوندەکانی عەزیم خانلو، عاجی باغلو، ئیسلام ئاوا و خاوەنی جووجەڵەخانە و ئاژەڵدارییەکانی نەغەدە لە هەمبەر دروست کرانی کارخانەیەکی کودی مریشکی کە لە نزیک کوشتارگایەکی مریشک لە ڕێگای حەیدەرئاوا، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.

ئەوان دەڵێن بۆنی ناخۆش و یەکجار زۆری ئەو کارخانەیە دەبێتە هۆکاری نەخۆش بوونی ئاژەڵەکانیان و ژیانیشی لەو گوندانە تاڵ کردووە.

ئەو کارخانەیە ماوەی چەند ساڵێکە لەو شوێنە لێدراوە و ژیانی لە خەڵک تاڵ کردووە و تا ئێستاش ناڕەزایەتییەکانیان بە هیچ کوێ نەگەیشتووە.

خەڵکی ئەو گوندانە دەڵێن ئەگەر دۆخەکە هەر ئاوا بچتە پێش ئەوان ناچارن ئەو گوندانە چۆڵ بکەن، چون ژیانیان لێهەڵگیراوە.

خەڵکی ئەو ناوچەیە و خاوەنی جوجەڵەخانە و ئاژەڵدارییەکان لە ساڵی ١٣٩٣ وە بەردەوامناڕەزایەتیی خۆیان لەمبارەوە ڕاگەیاندووە و چەرمەسەرییەکانیان بە هۆی ئەو کارخانەیەوە باس کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجام و ئاکامێکیان نەبووە.

ئێستاش ئەو گوندانە لە ئەگەری بەردوام بوونی ئەو کارخانەیە، مەترسیی چۆڵ کرانیان لەسەرە.

 خەڵکی ئەو گوندانە لایان وایە کە دەبا ئەو کارخانەیە لە ناوچەیەکی دوور لە “دورگە” لێدرابا نەک لەسەر ڕێگای حەیدەرئاوا.

1_396998

5_397001