دارستانەکانی پاوە و کامێران دیسان لە ناو ئاگری ناحەزانی ژینگه

0
571

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دارستانەکانی ناوچە هەوارامان و پاوە رۆژ نییە نەکەونە بەر تەوژمی ئاگرکەوتنەوەکان هەر رۆژە و ئاگر لە چەند شۆێنی جیاواز لەو ناوچە بەردەدرێت.

رۆژیشەمە 2ی گەلاوێژی 2716ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی سەردەرە سەر بە شاری پاوە درا ،لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین ساعت درێژەی کێشا کۆمەڵێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان سۆتا،خەسارێکی بە چاو بە ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

هەر لەو پیوندیەدا ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە رۆمشت سەر بە شاری کامیاران درا زەرەروو زیانێکی بەر چاو بەر دارستان سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە ۷ساعت درێژەی کێشا زیاتر لە ۱۰هکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەکە لە ناو چوون.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.

 gherb