مانۆرە نیزامیەکانی رژیم بۆ چەندمین سرووشت و ژینگەیی کوردستان دەکاتە ئامانج

0
796

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، مانۆڕە نیزامیەکانی رژیم لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رۆژانە سەدان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ناو دەبات.

ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران ڕژیم کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی سێ رۆژی بەردەوامە کە ناوچەی سەرشاخان و لەندی شێخانیان لە مهاباد تۆپباران دەکەن.

یەکێ لە شایەت حاڵانی ئەو روداوە بە ماڵپەری ژینگەوانی راگەیاند، ئەم تۆپبارانە لە رۆژی ۱۹ی خەرمانانەوە دەستی پێ کردووە، بە شێوەیەکی چڕوپر ناوچە لەندی شێخان لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەدرێت بەر کۆلە تۆپ کاتیووشان باران، هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئاگر گرتنی دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە، ئاگر رووبەرێکی بەرچاو لە سرووشتی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە هاتوون بۆ کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە کە لەلایەن هێزەکانی سپاوە پێشیان پێ گیراوە.

ئاگری دارستان سرووشتی ناوچە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە بەردەوامە، خەسارێکی قەرەبوو نەکراو بەر سرووشت گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوتووە.