بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکانی نیشتمان ئەمجارە ناوچەی بۆکانی کردە ئامانج

0
480

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،لە درێژەی ئاگرتێبەردانە سیستماتیکەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەم جار دەیان هکتار لە زەوی و زاری خەڵکی ناوچە بۆکانی لە ناو برد.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۷ی پۆشپەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە لێرەوارەکان گوندی کهریزە و مەحموود ئاوای سەر بە شاری بۆکان بەردرا،بە وتەی شایەت حاڵان لەبەر درەنگ گەشتنی ناوندی ئاگر کۆژێنەوەی ئەو ناوچە رووبەرێکی بەرچاو لە گەنمی خەڵکی ئەو ناوچە سۆتا.

هەواڵنێری ژینگەوان رایگەیاند رێژەی سۆتاندنی زەوییە گەنمەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە ۱۰هکتار مەزندە دەکرێ،هەرچەن تا ئێستا لەلایەن ناوندە حکومەتیەکان یان رێکخراوە ژینگەیەکانی ئەو ناوچە پشت راست نەکراوەتەوە.

شاری بۆکان یەکێ لەو شارانەیە کە رووبەرێکی یەکجار زۆری بۆ بەرهەم هێنانی کەنم هەیە،یەکێ لەو شارانەیەکە لە بۆاری بەرهەم هێنانی گەنم لەو ناوچە پەلەی یەکەمی هەیە.