ئەنجومەنە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەکانی مەریوان داواکاری ڕێگەپێدانی دووچەرخەسواریی ژنانن

0
668

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان و بە پشت بەستن بە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەکانی مەریوان، ڕێگری حکوومەت لە دووچەرخەسواریی ژنان وەکوو کلتوورێکی ژینگەپارێزی، ناڕەزایەتیی لێ کەوتەوە.

ئەم هەڵوێستەی ئەنجومەن و ناوەندە ئەدەبی و ژینگەپارێزییانەی مەریوان بەرپەرچی هەڵوێستی ناوەندە حکوومەتییەکان و ڕێگری کردنیانە لە دووچەرخەسواریی ژنان.

ڕۆژی سێشەممە 5ی گەلاوێژ کە ڕۆژێ بەبێ تڕومبێڵ بوو لە مەریوان لەگەڵ دژکردەوەی ناوەندە حکوومەتییەکان بەرەوڕوو بوو.

دەوترا کە هێزی ئینتیزامیی حکوومەت لە مەریوان پێشیان بە دووچەرخەسوارەکان گرتووە و وتوویانە کە دووچەرخەسواری لەبەر چاو خەڵکەوە حەرامە و ڕێگەپێدراو نییە.

پاش ئەم کردەوەی هێزی ئینتیزامیی حکوومەتی ئیسلامی لە مەریوان، ئەنجومەنی سەوزی چیا، ناوەندی رۆنان، ئەنجومەنی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین، ئەنجومەنی فەرهەنگی – ئەدەبیی مەریوان، ئەنجومەنی فەرهەنگی – ئەدبیی نێ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

ئەم ئەنجومەن و ناوەندانە داوایان کردووە کە ڕێگا بدرێت ژنانیش دووچەرخەسواری بکەن و لە چالاکییەکاندا بەشدار بن.